نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
با هه‌ڵیته‌كێنن .. خۆ له‌ئێستا خراپتر نابێت
بورهان حاجی سلێمان

 

بابه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌گه‌رمی باڵی كێشاوه‌ به‌سه‌ر دیمه‌نی سیاسی عێراقیدا، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووره‌، بۆیه‌ له‌ئێستادا دوو كوتله‌ی گه‌وره‌ی وه‌كو ئیسڵاح و بینا كه‌ سه‌درو عامری رابه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن، ته‌نها كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌كه‌ن تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.

ئه‌م پرسه‌ش وه‌كو هه‌موو پرسه‌كانی دیكه‌ ناوه‌ندی سیاسی دابه‌شكردووه‌ به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی له‌گه‌ڵ و دژبه‌ردا؛ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كه‌دان پێیانوایه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نه‌ك نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ چاودێرێكی كارا به‌سه‌ر حكومه‌تی پارێزگاكانه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌و ده‌زگایه‌ بارگرانییه‌كی ئابووری گه‌وره‌و ناوه‌ندێكه‌ بۆ بازرگانیكردن له‌ بازاڕی ته‌نده‌رو پرۆژه‌كان له‌ڕێگه‌ی سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ خۆجێییه‌كاندا، واوه‌تریش قه‌ڵغانێكی قانونیش بوونه‌ بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌پرۆسه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌ك لایه‌نێكی به‌شدار له‌و ئافاته‌ی هه‌موو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقی داڕزاندووه‌.

ئه‌وانه‌شی دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیشن پێیانوایه‌ نه‌مانی ئه‌و ده‌زگا ته‌شریعی و چاودێرییه‌، پارێزگاره‌كان ده‌كاته‌ دیكتاتۆرێكی خۆجێیی بێ ره‌قیب، هاوبار پرۆسه‌ی به‌ناو دیموكراتیش ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

كوردیش به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ پرسه‌كه‌و پێیوایه‌ له‌ شارێكی وه‌كو كه‌ركوكدا نه‌مانی ئه‌و ده‌زگایه‌ كه‌ دوای له‌ده‌ستدانی مه‌له‌فی ئیداری و ئه‌منی و سه‌ربازی تاكه‌ شوێنه‌ هه‌ژموونی تێدا مابێت، هه‌روه‌ها نه‌مانی ئه‌و ده‌زگایه‌ پرسی دانانی پارێزگارێكی كورد له‌ شاره‌كه‌ ده‌كاته‌ پرۆسه‌یه‌كی مه‌حاڵ و راكان جبوریش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ ده‌ستی ره‌ها ده‌بێت له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ته‌عریب و ئه‌جێندا نه‌ته‌وه‌یی و تایفیی و خیڵه‌كییه‌كانی.

له‌ڕاستیدا ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی كورد له‌ئه‌نجامی كورتهێنان له‌خوێندنه‌وه‌ی واقعی شاره‌كه‌و ته‌واوی پرسه‌كه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، چونكه‌ راسته‌ هێشتا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك خه‌ڵكانێكی ئه‌كتیڤی تێدا ماوه‌، به‌ڵام له‌ده‌زگایه‌كی ته‌شریعی كه‌ پره‌نسیپی زۆرینه‌و كه‌مینه‌، هێزی جێبه‌جێكردن ده‌داته‌ بڕیاره‌كانی، چه‌پڵه‌ به‌ ده‌ستێك لێنادرێت و پێویستی به‌كاری ده‌سته‌جه‌معییه‌، له‌ئێستاشدا ئه‌و ده‌زگا ته‌شریعییه‌ به‌ده‌ستی خودی كورد په‌كخراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ مانی رووكه‌شی و نه‌مانی راسته‌قینه‌ی وه‌كو یه‌كه‌، نمونه‌ش له‌ 16 مانگی رابردوودا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ نه‌یتوانیوه‌ ئێستێك به‌پارێزگاری كه‌ركوك و زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی بكات، ته‌نانه‌ت پرسی ئه‌كتیڤكردنه‌وه‌شی له‌پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی و پیشه‌ییه‌وه‌ كراوه‌ته‌ كارتێكی حیزبی و له‌رێگه‌یه‌وه‌ سه‌ودا به‌ دواڕۆژی كه‌ركوكییه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێت، بۆیه‌ من پێموایه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌ ئیفلیجكراوه‌كه‌ نه‌ك زیانی بۆ كورد نییه‌، به‌ڵكو دوو سودیی گه‌وره‌ی هه‌یه‌:

یه‌كه‌م: له‌حاڵه‌تی نه‌بوونی ئه‌نجومه‌ن پارێزگار ده‌بێته‌ فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی ده‌وڵه‌ت و راسته‌خۆ له‌ حكومه‌ته‌وه‌ فه‌رمان وه‌رده‌گرێت و هه‌ر حكومه‌تیش لای ده‌بات و دایده‌نێت، كوردیش له‌ڕێگه‌ی رێكه‌وتنه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ده‌توانێت له‌به‌غداوه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

دووه‌م: به‌نه‌مانی ئه‌و ده‌زگایه‌، چیتر كه‌س ناتوانێت قۆڵی كه‌ركوكییه‌كان بابدات و ئیمتیازی زۆرینه‌ له‌ئه‌نجومه‌نیش له‌ده‌ست كه‌مینه‌یه‌كی سیاسی ده‌كشێنێته‌وه‌... بۆیه‌ لێگه‌ڕێن با هه‌ڵیته‌كێننه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر چییه‌ك بێت، هه‌ر له‌ ئێستا خراپتر نابێت! 

‌ 1070 جار بینراوه‌
2/16/2019 12:30:09 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved