»  عێراق
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رپرسه‌ له‌ خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت
هەواڵ

 

ئه‌شره‌ف ده‌هان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان رایگه‌یاند:” وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان به‌رپرسه‌ له‌ خراپی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاوڵاتیان”.

ده‌هان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت:” به‌هۆی خراپبوونی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه‌ سكاڵامان زۆر له‌سه‌ر به‌رزده‌كرێته‌وه‌و زۆربه‌یان ده‌سته‌كه‌ی ئێمه‌ به‌ به‌رپرس ده‌زانن له‌م بابه‌ته‌، به‌ڵام ئێمه‌و كادرانمان له‌و بواره‌ هه‌میشه‌ بیر له‌ باشترینی خزمه‌ته‌كان ده‌كه‌ین به‌ هاوڵاتیان و به‌داخه‌وه‌ هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی راسته‌قینه‌ ناگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی”.

ناوبراو وتیشی: ژێرخانی تایبه‌ت به‌ كێبڵه‌ تیشكده‌ره‌كان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیای گشتی په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه‌ ده‌درێته‌ كاربه‌ده‌ستانی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت، به‌مه‌ش وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان خۆی به‌رپرس ده‌بێت له‌ چاككردنه‌وه‌ی كێبڵه‌كان كه‌ ساڵانێكه‌ هیچ ئاوڕێكی لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌”.

ده‌هان به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌:” فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان ئێستا سه‌رقاڵن به‌ چاكتركردنی كه‌رتی په‌یوه‌ندیه‌كان و وتیشی: ئێستا هه‌ماهه‌نگی زۆر هه‌یه‌ له‌نێوان وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كه‌ بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی به‌قاچاخبردنی شه‌پۆلی تیشكی و به‌كارهێنانی هێڵی نیشتمانی به‌بێ مۆڵه‌ت و له‌م نزیكانه‌ ئاشكراده‌كرێن روبه‌روی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

‌ 377 جار بینراوه‌
2/16/2019 12:38:37 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved