نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
هونەر بەسەر شێرپەنجەدا زاڵدەبێت
ئا/ هەواڵ


زۆرن ئەو گەنجانەی كارێك دەكەن تێیدا سەركەوتن بەدەست ناهێنن و كۆڵ دەدەن بەڵام كەمن ئەوانەی بەردەوام لە هەوڵی سەركەوتندان و پەرە بەو بوارە دەدەن كەخۆیان ئارەزویانە سەرەڕای نەهامەتی و ئاستەنگیەكان چ جا ئەو كەسە خاوەنی بارێكی تایبەت بێت وەكو نەخۆشی بەردەوام و شێرپەنجە، هونەر یەكێكە لەو گەنجانەی شاری كەركوك و بەهونەر و كاری هونەری ناوی هەیە و كەسێكی روخۆش و كۆمیدیە بەڵام هەرگیز ئەوە نەزانراوە هونەر نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە و چەند ساڵێكە لەجەستەیدایە. هونەر شەوقی خیروڵا، لەدایك بووی 1989 شاری كەركوكە، لەگەڕەكی رزگاری هاتوەتە دونیاوە، هەر لە مناڵیەوە خولیای هونەر بووە، لەگەڵ شۆڕش خەیات كە مامی كوچكردوویەتی و هونەرمەند و ژەنیاری ئامیری ساز بوو گرنگییان بە بوارەكە دەدا.
هونەر دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی كەركوكە، بەشی شانۆ لقی نواندن، لەساڵی 2013  دواقۆناغی تەواو كردوە، هەشت ساڵە هونەر تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، بەڵام بەردەوامە لە ژیان كردن بە جوانییەكانی هونەرەوە بەتایبەتی شانۆ.
لەم دیمانەیەی هەواڵ هونەرتان پێ دەناسێنێت.
* لە چەند وڵات بەشداری كاری هونەری و هەرە سەركەوتنە دیارەكانت چین؟
-لەسالی 2014 یەكێك بووم لە ئەندامی هونەرە میللیەكانی كەركوك، بەشداری فیستیڤاڵم كرد لە وڵاتی توركیا، هەروەها لە میسر و ئێران و ئەردەن و تونس و كوەیت و جۆرجیاش بەشداری چالاكیم كردوە، لە وڵاتی میسر و ئوردن و تونس و توركیا توانیومە خەڵات بەدەس بهێنم، ئەو خەڵاتانە ببێتە دەستكەوتی گروپی شانۆیی هەوار بە پشتیوانی هەمووان.
*ماوەی چەند ساڵە توشبووی شێرپەنجەی؟
-لە منداڵیەوە هەستم بەو نەخۆشیە نەكردبوو واتا زكماك نەبوو، بۆیە كتوپڕ لە ناكاو لەنێو هۆلی شانۆیی بووم لە نمایشی كچە فرۆشراوەكانی نیشتیمان دركم بەو نەخۆشیەكرد كاتێك باری تەندوستیم تێكچوو و برام بۆ نەخۆشخانە و پشكنینم بۆ كرا.
نەخۆشیەكەی من شێرپەنجەی قۆلۆنە و بە رێژەی 13% ، نزیكەی هەشت ساڵە ئەو نەخۆشیەم هەیە.
*شێرپەنجە هونەری لە هونەر دابڕاندوە ؟
-هیچ كات گوێم بەوە نەداوە وخۆم پشت گوێم خستوە، واتا لە ماڵەوەش كەس باسی نەكردوە و تەنانەت كەسە نزیكەكانم باسی ناكەنەوە، هیچ كات نەخۆشیەكەم نەبووەتە رێگر بۆم، تەنانەت لەنێو نمایشەكانم كە جارێكیان لە شاری سلیمانی بوو كەوتم و بورامەوە لەسەر تەختەی شانۆ، بەڵام نەبوو بە رێگرم و تاكو ئیستاش بەردەوامم لە هونەر و شانۆ.
*چی دەڵێیت بۆ ئەو كەسانەی وەكو تۆ شێرپەنجەیان هەیە و هیوایەكیان نیە بەردەوامی بەژیان بدەن، بە تایبەتی گەنجەكانمان؟
-بەو كەسانە دەلێم هەمیشە ئومید هەبوون تاكە چارەسەرە و زاڵبون بەسەر هەر نەخۆشیەك كە تووشت دەبێ راستە قورسە بەڵام من خۆم تێپەڕ بووم بە سەریدا تاكو ئێستاشی لەگەڵ بێت، ژیان تەنها ئازار نیە بەڵكو پڕە لەجوانی، جوانترین شتەكانی ئەوەیە كاتێك سەرت ئەڕوتێتەوە ئەگەرێیتەوە باوەشی مناڵی دایكت،
 من وەكو گەنجێك ئەگەر پێم بكرێت هەمو ئازارەكانی ئەوانەی وەك خۆمن ئەكەم بە مۆسیقایەك بەجیهاندا ئەیگێڕم دەلێم ئەمەیە دەنگی ئازار كە پڕە لەجوانی ئێمە جوانترین و  بەئومێدترین مرۆڤین.
*داواكاریت چییە لە گەنجان بۆ برەو دان بە تواناكانیان؟
-داواكارم لە هەمو گەنجێك لە هەردوو رەگەز چیتر بەسە گۆشەگیری و شاردنەوەی تواناكانتان هیچمان كەم نیە لە وڵاتانی تر، پێم خۆشە هەمو رۆژێك بێمە شوێنە گشتیەكانی ناوشار پڕ بێت لە مۆسیقا و شانۆ و شێوەكاری و هەڵپەركێ و.... هتد.
ئێمە ژیان دەنوسینەوە، گەردون پڕ دەكەینەوە، با بەهرە و تواناكانمان لەسوچێكدا قەتیس نەكەین، هیوام وایە ئەم شارە پڕبێت لە توانا و چالاكی جۆراوجۆر.
*لەكۆتایدا چیت هەیە؟
-من هیچم نەماوە جگە لەوەی بلێم ژیان مرۆڤی ترسنۆكی خۆشناوێ، بەو هیوایەم هەمو جیهان نەك رۆژێك بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دابنێ بەڵكو هەمو دەمێك بیانكەن بە رەمزی هیوا و ئومێد، بیانكەن بەواتای ژیان، چونكە ژیان لای ئەوان چوارجار تاقیكردنەوەیە نەوەك جارێك، ستایش بۆ هەمو مرۆڤدۆستێك.

‌ 601 جار بینراوه‌
2/23/2019 12:22:49 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved