نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
 زیاتر لە (700) داعشی بیانی لە زیندانەكانی عێراقدان
هەواڵ

 كامل ئەمین بەرپرسی كەیسی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی داد رایگەیاند: زیاتر لە (700) داعشی بیانی و عەرەب لە زیندانەكانی عێراقدا هەن. 
ئەمین لە بەرنامەی (ممنوع من العرچ) وتی: زیاتر لە (700) داعشی بیانی لە زیندانەكانی عێراقدا هەن كە زۆرینەیان توركن و ئاماژەی بەوەشدا كە رەوانەی وڵاتەكانیان دەكرێن، هەندێكی تر منداڵن و لەناو عێراق لەكاتی داگیركردنی شارەكان لەدایكبوون و دەبردرێنە فەرمانگەی نەوجەوانان 
ناوبراو وتیشی: “هەستكردن بە سامناكی ئەم گرووپە بۆ یەكەمجار لە راپۆرتێكی ساڵی (2017) بە ناوی (فۆبیای داهاتوو) نوسراوە، كارنامەیەكی بۆ تێپەڕاندنی سامناكیەكانی ئەم رێكخراوە داڕشتووە، بەڵام دوای كۆتایی هاتن و ئازادكردنی شارەكانی ژێردەستیان، بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ نەوجەوانان و منداڵان، كار لەسەر كەیسی مافەكانی مرۆڤ دەكرێت، هەر بۆیە كۆمەلێك لە یاساكان هەموار كراونەتەوە لە بەرژەوەندی منداڵانی تەمەن خوار (10) ساڵان كە نابێت هیچ بڕیارێكی دادگایی بیانگرێتەوەو هەرچی لە سەرووی (10) ساڵەوە بێت رێكاری یاسایی دەرهەق دەكرێت و گەورەترین بڕیاریش زیندانی كردنە بۆ ماوەی (15) ساڵ، بەو مەرجەی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی (یونیسێف) هەمان پێوەرەكانی خوێندن و فێركردن لەسەر ئەركی حكومەت بیانگرێتەوەو لەجیاتی تاوانبار وەك قوربانی مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت”. 
ئەمین وتیشی:” هیچ پێوەرو بەدواداچونێكمان لەسەر ئەو كەیسانە نییە، لەكاتێكدا (23) مێردمنداڵ لە رەگەزنامەی جیاجیا ئێستا لە فەرمانگەی چاكسازی بەغدان و كار بۆ دادگاییكردنیان دەكرێت”.
كامل دواجار وتیشی: بەپێی بڕیاری ژمارە (73)ـی تایبەت بە ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق كار بۆ كردنەوەی نوسینگەیەك لە بەغدا دەكرێت و دوای توێژینەوە لێپێچینەوەی یاسایی دەكرێت لەگەڵ خێزانە داعشیەكان بەوەی (بۆمبێكی كاتین) دەبێت هەمیشە لێیان بەئاگابین.        





‌ 764 جار بینراوه‌
3/9/2019 2:26:40 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved