نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
ئیرادەی هاوبەش پێش ئیدارەی هاوبەش
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە


ئەوەی لەكەركوك دەگوزەرێت، دۆخێكی ئاسایی نییەو لە راستیدا ئەمشارە سیمای سەربازگەی وەرگرتووە.
پێشتر عەرەب و توركمانەكان لە دۆخی شارەكە نیگەران بوون و بەردەوام داوای ئاسایی كردنەوەیان دەكرد، كوردیش بەو داوایە سەغڵەت دەبوو، ئێستا پێچەوانە بۆتەوە، زۆرینەی كوردی شارەكە، داوایی ئاسییكردنەوەی دۆخی شار دەكەن، عەرەب و توركمانەكانیش بەم داوایە قەڵس دەبن! لە راستیدا پێشتر ئەوان هەقی خۆیان بووە ئەو داوایە بكەن و لەئێستاشدا كورد مافی خۆیەتی ئەو داوایە بكات.
بەردەوام لە راگەیاندنەكانەوە، لەدەمی بەرپرسانی پێكهاتە جیاجیاكانەوەگوێمان لەوە دەبێت؛ كە تاكە چارەسەر بۆ دۆخی كەركوك پێكهێنانی ئیدارەی هاوبەشە.
لە راستیدا ئەو كرادارانەی دەینرێن پێچەوانەی گوتارە سیاسییەكانەو هیچ كام لە پێكهاتەكان كار بۆ ئیدارەی هاوبەش ناكەن، بەداخەوە تا ئێستا، زمانی گفتوگۆیان لەگەڵ یەك هەڕەشەو چاوسووركردنەوەیە لە یەكترو پەراوێزخستنی یەكترە.
گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم لە نێوان لایەنە سیاسییەكان بەگشتی و یەكێتی و پارتی بەتایبەتی، جارێكی تر پرسی كەركوكی گەرم كردەوەو بێ ئەوەی ئەنجامێكی دڵخۆشكەری لێ بكەوێتەوە، زنجیرەیەك كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەنجومەنی عەرەبی لەكەركوك و كوتلەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و نوێنەرەكانی هاوپەیمانی عەرەبی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردۆتەوە، كە بەداخەوە پڕە لە هەڕەشەو پەنجە راوەشاندن و بۆنی خوێنی لێ دێت، سیمای عەقڵیەتی پێش روخانی بەعسی پێوە دیارە.
لەلایەكی ترەوە هێزە توركمانییەكان كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجامداوەو هەر چارەسەرێك بۆنی كوردی لێبێت بۆ شارەكە رەتیدەكەنەوە.، هەریەك لە سەرۆكی توركمانی و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی سەر بەو بەرەیە لە دوو راگەیانراوی جیاوازدا، خۆیان زۆر گەورەتر لە قەبارەی خۆیان وێنادەكەن!
كوردەكانیش لەبەر لوتبەرزی حیزبی خۆیان، نە لەنێو خۆیاندا دەتوانن رێكبكەون، نەحیسابیش بۆ پێكهاتەكانی تر دەكەن بەمەش دۆخی شارەكەیان هێندەی تر ئاڵۆزكردەوە.
تا ئێستا هەر پێكهاتەیەك بەجیا لەوانی تر بەپێی بەرژەوەندییەكانی خۆی بەتەنیا بیر دەكاتەوەو كۆدەبێتەوەو بڕیار دەداو پەیوەندی لابەلا بە وڵاتانەوە دەكات و لەگۆشەنیگای خۆیەوە دیدی چارەسەر دەداتە نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی تر.
هیچ پێكهاتەیەك تا ئەم ساتەوەختە لەدەرەوەی بەرژوەندییەكانی خۆی پرۆژەیەكی گشتگیری نییە بۆ شارەكە كە تێیدا بەرژوەندی تێكڕای هاوڵاتیانی شارەكەی بەرچاوگرتبێت، لەمەش مەترسیدارتر غیابی دیدی دەوڵەتە بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە هەستیارە، ئەوەندەی وڵاتانی دراوسێ بوونیان هەیەو هەستیان پێدەكرێت و دەستوەردان دەكەن بەسامان و چارەنووسی شارەكە، ئەوندە هەست بە بوونی دەوڵەتی عێراق ناكرێت.
ئیدارەی هاوبەش كە وەكو چارەسەر باسدەكرێت، تا ئێستا لە بازنەی لێدوان دەرنەچووە، چونكە تا ئێستا هیچ بنەمایەك بۆ پێكهێنانی ئیرادەیەكی هاوبەش دانەنراوە، بۆیە لە ئێستادا دەبێت كار بۆ دروست كردنی ئیرادەیەكی هاوبەش بكرێت لە ناو كۆی پێكهاتەكاندا، چونكە هەر ئیدارەیەكی هاوبەش ئەگەر سبەینێ لە هەر رێكەوتنێكدا بێتە كایەوە ئیرادەیەكی هاوبەشی ناو قوڵایی ناو پێكهاتەكانی شارەكەی لەپشت نەبێت سەركەوتوو نابێت، بۆ ئەوەش پێویستە عەرەبەكان دوای ئەو هەموو نەهامەتییەی بەسەریاندا هات، لە زمانی هەڕەشە دوور بكەونەوەو لە خەونی پێش پرۆسەی ئازادی بە ئاگابێن، توركمانیش دەبێت واقعبین بن و خۆیان لەقەبارەی خۆیان گەورەتر نەبینن و هەندێ لەو ئامۆژگارییە خۆڕاییانەی بۆ كوردی دەكەن، پاشەكەوت بكەن بۆ خۆیان و بۆ شارەكەش سوودی لێ ببینن، كوردیش پێویستە لەو راستییە بگات كە بەتەنها ناتوانێت، نە بریاری تاكلایەنانە لەسەر ئەو شارە بدات، نە بەتەنها دەسەڵاتداری تێدا بكات.. بە هەموشیان دەڵێم كە گەیشتنە ئیرادەیەكی هاوبەش گرێكوێرەی ئیدارەی هاوبەش دەكرێتەوە.










‌ 958 جار بینراوه‌
3/9/2019 2:27:36 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved