نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
له‌پێناو كه‌ركوك دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دروشمبازی
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە

وه‌ك كه‌ركوكییه‌ك به‌رده‌وام خه‌ون به‌ ئارامی و سه‌قامگیری شاره‌كه‌مه‌وه‌ ده‌بینم خوازیارم ئارامترین شاری دونیابێت، پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز وتارێكم بڵاوكرده‌وه‌ تیایدا به‌ ژماره‌و ئاماری به‌راوردكارییه‌وه‌ زیادبوونی رووداوه‌ ئه‌منیه‌كانم به‌رێژه‌ی (%50) خستبووه‌ڕوو.

ئه‌م وتاره‌ كۆمه‌ڵێك كاردانه‌وه‌ی سیاسی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی پڕ له‌ هه‌ڵچووندا ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، ئاماژه‌یان به‌ كۆمه‌ڵێك رووداو  كردووه‌ كاتێك كورد ئیداره‌ی شاره‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بووه‌، له‌شه‌ڕدا بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ داعش وه‌ك هێنانه‌وه‌ی بیانوو بۆ ئه‌و روداوانه‌ی له‌ وتاره‌كه‌مدا ئاماژه‌م پێدابوو، (ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی) له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا دوای ده‌ربڕینی سه‌رسوڕمانی خۆیان له‌و ئامارانه‌ی خستوومانه‌ته‌ روو پێمانده‌ڵێن: "له‌ سه‌رده‌می ئیداره‌ی كوردیدا تاوان هه‌بووه‌". روودانی ئه‌م تاوانانه‌ ئاساییه‌، راسته‌وخۆ ئۆباڵی تاوانه‌كان ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی خۆیان چونكه‌ كه‌س ئاماژه‌ی به‌وان نه‌داوه‌و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ درێژنه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌م به‌یاننامه‌یه‌ ده‌ڵێن.. ئه‌وه‌ ئێمه‌ین.

له‌وه‌ سه‌یرتر هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی توركمانی بوو له‌وكاره‌ دوای كۆمه‌ڵێك راگۆڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی توركمانی، له‌ سایت و په‌یجه‌كانی به‌ره‌ی توركمانییه‌وه‌ هێرشی زۆر كرایه‌ سه‌ر به‌نده‌و وتاره‌كه‌ش به‌ كۆمه‌ڵێك چه‌واشه‌كارییه‌وه‌ ...

له‌ كۆتایی گفتوگۆكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی به‌روی توركمانیدا به‌مشێوه‌یه‌ پرسیارێكم ئاراسته‌كرد:"ئایا به‌رێزتان پێتان خۆشه‌ رێژه‌ی تاوان له‌كه‌ركوك زیادی كردووه‌؟"له‌ راستیدا به‌هه‌مان نه‌فه‌سی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی وه‌ڵامی دامه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌ شاره‌كه‌ كێشه‌ی ئه‌منی هه‌بووه‌، له‌ وه‌ڵامدا پێم وت:"كێشه‌ی ئێوه‌ی سیاسیه‌كانی عه‌ره‌ب وتوركمان ئه‌وه‌یه‌ ناتانه‌وێ كه‌موكوڕی ئه‌و هێزانه‌ ببینن كه‌ مه‌له‌فی ئه‌منییان له‌ئێستادا له‌ده‌سته‌و چاو له‌ پێشێلكاریه‌كانیان داده‌خه‌ن، ئه‌مه‌ جیاوازی ئێمه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌، ئێمه‌ ئێستا چۆن ئه‌و هێزانه‌ ره‌خنه‌ ده‌كه‌ین، پێشتر كه‌ كورد ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه‌ به‌هه‌مان زمان ره‌خنه‌مان كردوون، ئێوه‌ به‌ ته‌نها ده‌زانن ره‌خنه‌ له‌كورد بگرن".

هه‌ر سه‌رباری هه‌مان وتار له‌ چه‌ند ناوه‌ندێكی باڵای ده‌وڵه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا.

دواجار خودی (سعد حربیه‌) كه‌ وتاره‌كه‌م ئاراسته‌ی ئه‌و كردبوو، له‌ رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌ نامه‌یه‌كی ئاراسته‌كردم سوپاسم ده‌كات بۆ وتاره‌كه‌و به‌ وتارێكی بابه‌تیانه‌ وه‌سفی ده‌كات.

لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت حه‌ربیه‌ وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی به‌رپرس پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ وتاره‌كه‌دا كردووه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕیه‌كانی به‌رپرسانه‌ سوودی لێ ده‌بینێت.

لێره‌دا پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌و له‌جێی هه‌ڵچوون و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ فێری زمانی ئامارو ژماره‌كان بن.

به‌ره‌ی توركمانیش پێویسته‌ چاوی تیژ بكات وه‌ك چۆن كه‌موكوڕی كوردی ره‌خنه‌ ده‌كرد كه‌موكوڕی ئه‌م هێزانه‌ش ره‌خنه‌ بكات، چاوپۆشییان لێ نه‌كات، چونكه‌ دواجار هاوڵاتی توركمانیش وه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌كی تری شاره‌كه‌ له‌و رووداوانه‌ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.

سه‌قامگیری ئه‌منی كه‌ركوك پێویستی هه‌موو دانشتوانی كه‌ركوكه‌ له‌ هه‌موو پێكهاته‌كان، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌منی كه‌ركوك له‌ دروشمبازی دوور بخرێته‌وه‌و بكرێت به‌ ئامانج، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه‌ دووربخرێته‌وه‌ له‌زمانی كینه‌ی سیاسی، ئه‌مه‌ش نه‌كرێته‌ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و دروشمه‌ كه‌ ده‌ڵێت كه‌ركوك بۆ كه‌ركوكیانه‌..

كه‌ به‌داخه‌وه‌ كینه‌ی سیاسی له‌م نه‌ورۆزه‌دا ئه‌و دروشمه‌شی پووچه‌ڵكرده‌وه‌ كاتێك هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی و به‌ره‌ی توركمانی داواكارییان دا به‌ پارێزگار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك له‌هه‌مان كاتی ئاهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه‌ له‌هه‌مان شوێن ئاهه‌نگ بگێڕن ،  ئه‌مه‌ش له‌ راستیدا بۆ شێواندنی كه‌شی ئاهه‌نگه‌كه‌ بوو

له‌هه‌مووشی سه‌یرترو مه‌ترسیدارتر ئه‌و داواكارییه‌ی توركمان بوو كه‌ ده‌یوت:" قه‌ڵا موڵكی توركمانه‌و كه‌س بۆی نییه‌ بڕواته‌ سه‌ری و ئاهه‌نگ بگێڕێت".. ده‌بێت برایانی توركمان له‌وه‌ تێبگه‌ن كاتێك كه‌ركوك بۆ كه‌ركوكیه‌كان بێت، قه‌ڵاكه‌شی هی هه‌مووانه‌ به‌ كوردو عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحیه‌كانه‌وه‌.

‌ 693 جار بینراوه‌
3/30/2019 1:58:06 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved