نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
گه‌نجان به‌ هیوان حكومه‌تی ئاینده‌ كار بۆ پرسه‌كانیان بكات
ئا/هاوار ستار

 گه‌نجان خوازیارن پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌ هه‌رێم و به‌غداشدا پرسه‌كانی گه‌نج له‌ كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانیان بێت و و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هه‌ڵه‌كانی كابینه‌كانی نوێ دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ له‌ په‌راوێزخستنی ئه‌و چینه‌دا چونكه‌ گه‌نجان به‌ تایبه‌تی گه‌نجانی كورد و كه‌ركوك له‌ زۆر بواردا پشتگوێ خران و له‌ ئێستادا هه‌زاران گه‌نج بێكارن و یانیش پرۆژه‌یان هه‌یه‌ و پشتگیری ناكرێن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌زارانیش وڵاتیان جێهێشتوه‌.

فارس نه‌وزاد وه‌كو گه‌نجێكی كه‌ركوكی ده‌ڵێت: “دیاره‌ گه‌نج چینێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ و به‌بێ گه‌نج هیچ كاتێك كۆمه‌ڵگه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و پێشچوون نانێت، كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆییش نه‌وه‌و ته‌مه‌ن تێیدا جیاوازه‌و رۆڵی گه‌نج تێیدا باڵایه‌، پێشكه‌وتنی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش وابه‌سته‌یه‌ به‌ گه‌نج، هێزی گه‌نج، هه‌وڵی گه‌نج، ماندوو بوونی گه‌نج، ئه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی گه‌نج...”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “كوردستان وه‌كو به‌شێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی و شه‌رقی تێیدا گه‌نج وه‌كو توێژێكی گرنگه‌، به‌ڵام ئایا تا چه‌ند گرنگی به‌گه‌نج دراوه‌؟ تا چه‌ند سوود له‌ تواناكانی گه‌نج بیینراوه‌؟”.

فارس ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: “ئه‌گه‌ر زۆر دوور نه‌ڕۆین و باسێك له‌م 28ساڵه‌ی حكومڕانی كوردی بكه‌ین، ئه‌وا گه‌نج گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی پێ نه‌دراوه‌، گه‌نجان به‌جۆرێك بێ ئومێد بوون، به‌جۆرێك له‌ خاك و نیشتیمان وه‌ڕس بوون كه‌ وڵاتی خۆیان بگۆڕنه‌وه‌ به‌شۆسته‌كانی غه‌ریبی و چه‌ندان گه‌نجمان ته‌رمه‌كانیان بوون به‌ ساوێــر و نه‌گه‌یشتنه‌وه‌ ئامێزی دایكیان".

ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و خه‌مخۆری ئه‌و حكومه‌ته‌ له‌پرسی گه‌نجدا، فارس نه‌وزاد وتی: "سه‌رجه‌م چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ و به‌تایبه‌تی گه‌نجان ئومێده‌وارن كه‌ له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێدا حكومه‌ت گرنگییه‌كی زیاتر به‌ گه‌نجان بدات، چی له‌ رێگه‌ی دامه‌زراندن و دابینكردنی هه‌لی كاره‌وه‌ بێت، چی له‌ رێگه‌ی سوودبینین له‌ هێزو بازوویانه‌وه‌ بێت، خوازیارین كه‌ حكومه‌تی نوێ په‌ند له‌ هه‌ڵه‌كانی رابردوو وه‌رگرێت و په‌ڕه‌یه‌كی نوێی ژیانكردن له‌ كوردستان بكاته‌وه‌، چونكه‌ شێوه‌ی تێگه‌یشتنی هه‌ر حكومه‌تێك له‌ مێژوو، شێوه‌ی داهاتووی پێشان ئه‌دات".

عه‌لی ئاراس گه‌نجێكی تره‌ و پێی وایه‌: "له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێدا جا چ هه‌رێم بێت یان عیراق چونكه‌ ئێمه‌ له‌ شارێكین هه‌ردووك ده‌بێت سودیان بۆمان هه‌بێت، هیوادارم گرنگی به‌ گه‌نج و بواری رۆشنبیری بدرێ و پرۆژه‌ی تایبه‌تیان بۆ گه‌نجان و بواری رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌بێت".

هه‌روه‌ها عه‌لی وتی: "ئه‌و بوارانه‌ی پێویسته‌ گرنگی پێبدرێ له‌ كایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ و بۆ چینی گه‌نج گرنگن بریتین له‌ بواری هونه‌ری و وه‌رزش و راگه‌یاندن و ئه‌و كایانه‌ گه‌نچ خۆی تیا ئه‌بینیته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت لێی و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنیش كه‌ زۆربه‌ی گه‌نج پێویستیان پێیه‌تی".

ده‌رباره‌ی كابینه‌ی پێشوی حكومه‌تی هه‌رێم عه‌لی ئاراس وتی: "كابینه‌ی پێشوو له‌ ئاستێكی خراپدا بوو هیچ پرۆژه‌یه‌كی وام لێ نه‌بینی بۆ گه‌نجان كرابێت جێگه‌ی سه‌رنج بێت و گه‌نجان سوودی لێ وه‌رگرن و به‌ هیوام ئه‌مجاره‌ وانه‌بێت چونكه‌ گه‌نج بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ و نه‌ته‌وه‌ و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیشه‌ گه‌ر بتوانن تواناكانیان له‌شوێنی خۆیدا وه‌ده‌رخه‌ن".

كه‌ڵه‌كه‌ بونی قه‌یرانه‌كان له‌ وڵاتدا بێ ئومێدی زۆری لای گه‌نجان درووست كرد، ئه‌مه‌ وته‌ی گه‌نجێكه‌ به‌ ناوی مه‌ریوان جه‌بار.

مه‌ریوان باسی له‌وه‌كرد: "گه‌نجان هه‌رچه‌ند به‌ داینه‌مۆی به‌ره‌و پێشچونی كۆمه‌ڵگا داده‌نرێت به‌ڵام تواناكانی گه‌نج پێویستی به‌ هاوكاری ده‌ستگیرۆی كردنه‌ به‌تایبه‌تی له‌ڕوی مادیه‌وه‌ وه‌ك چۆن تاكو ئێستاش سه‌ره‌ڕای قه‌یران حكومه‌تی ناوه‌ند ساڵانه‌ چوار بۆ پێنج هه‌زار قه‌رزی بچوك به‌ بڕێكی زۆر باش به‌بێ سوو بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن ئه‌به‌خشێ به‌گه‌نج ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا پاڵنه‌رێكی باشه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو به‌كارهێنانی ئه‌و توانا جه‌سته‌ی و فیكرییه‌ی گه‌نج".

هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌نجه‌ وتی: "له‌ ساڵی 2014 تاكو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك نه‌یتوانیوه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌نج بكات به‌ڵكوو بووه‌ به‌ بارگرانی به‌سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی گه‌نج".

ئه‌و گه‌نجه‌ پێی وابوو "ئه‌كرێ بڵێین گه‌نجان له‌ حكومه‌ت به‌جۆرێك بێ هیوابون چاوه‌ڕوانی چاكبونه‌وه‌شی لێناكه‌ن".

مه‌ریوان جه‌بار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ و گێڕانه‌وه‌ی هیوا بۆ گه‌نجان حكومه‌ت ده‌بێت له‌ كابینه‌ی نوێدا هه‌وڵی دابینكردنی هه‌لی كاربدات بۆ گه‌نجان له‌كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، رێگه‌ خۆشكردن بۆ گه‌نجان بۆ وه‌رگرتنی پله‌و پۆست له‌ دامه‌زراوه‌كاندا كه‌ هۆكارێكه‌ بۆ چالاك كردنی فه‌رمانگه‌كان و دامه‌زراوه‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی گه‌نجان".

‌ 282 جار بینراوه‌
3/30/2019 3:03:57 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved