نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
سەرۆكی لیستی توركمانی وتەكانی سەرۆكی بەرەی توركمانی رەتدەكاتەوە


تەحسین كەهیە: هیچ كەسێكمان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك دیاری نەكردووە

سەرۆكی لیستی توركمانی قسەكانی پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی سەبارەت بە دیاریكردنی كەسێكی توركمان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك رەتدەكاتەوە. 
تەحسین كەهیە، سەرۆكی لیستی توركمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، رایدەگەیەنێت:”هیچ رێكەوتنێكمان لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك نەكردووەو هیچ كەسێكشمان بۆ ئەو پۆستە دیارینەكراوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”وەكو نوێنەرانی توركمان رێكەوتووین لەسەر ئەوەی كە پۆستەكان دابەشبكرێن و پۆستی پارێزگاری كەركوكش بۆ قۆناغی داهاتوو بدرێت بە توركمانێك”. 
سەرۆكی لیستی توركمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، راشیگەیاند:”وەكو توركمان ئێمە داواكارین و سەرجەمیشمان مەبدەئیەن هاوڕاین لەسەر ئەوەی كە پۆستی پارێزگاری كەركوك بدرێتە لێپرسراوێكی توركمان تاوەكو كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك”.
هاوكات سەرۆكی لیستی توركمانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردبوو:”بەهیچ شێوەیەك نەكەسمان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووەو نە كەسیشمان رەتكردۆتەوە”، وتیشی:”ئەوەی لە شەقامی توركمانیدا روو دەدات ئەوەیە كە هەموو كەسێك مافی خۆ هەڵبژاردنی بۆ ئەو پۆستە هەیە”. 
ئەو وتانەی تەحسین كەهیەش لە كاتێكدایە لە هەفتەی رابردوو، پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی، رایگەیاندبوو كە وەكو توركمانی كەركوك كاندیدێكمان هەیە كە لەلایەن سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوكەوە جێگای رەزامەندییە.



‌ 713 جار بینراوه‌
4/6/2019 1:58:47 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved