نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
ئایا قۆناغی داهاتوو چەند لە بەرژەوەندی كوردو زیانی ئاكەپە دەبێت ؟
ئا/ یانه‌ی هه‌واڵ

یانەی هەواڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی واتس ئاپ، پرسیارێكی رۆژنامەوانی ئاراستەی بەشداربوانی كرد سەبارەت بە (پلان و سەركەوتنەكانی هەدەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا چۆن هەڵدەسەنگێنی، بەتایبەت لە شارە كوردییەكان، هەروەها سیاسەتی هەدەپەت پێباشبوو لە شارە گەورەكان گە رۆڵی یەكلاكەرەوەی بینی لە شكستپێنانی ئاكەپەو سەركەوتنی جەهەپە، ئایا قۆناغی داهاتوو چەند لە بەرژەوەندی كوردو زیانی ئاكەپە دەبێت لە ئاستی ناوخۆو دەرەوەدا؟)، وەڵامی بەشێك لە بەشداربووان بەمشێوەیە بوو.

پێشتر هەدەپە سەربەخۆ نەبووە
هەژار سدیق، پێیوایە:"ئەگەر مامەڵە لەگەڵ ژمارەو داتاو ئەنجامەكانی هەردوو هەڵبژاردنی 2014 و 2019 بكەین ، هەدەپە دۆڕاوە، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پێشتر هەدەپە، بەمشێوەیەی ئێستا سەربەخۆ نەبووە لەسیاسەت و ئیدارەدانی ململانێ سیاسییەكان، بەڵكو زیاتر گوێی لەمستی سەرانی قەندیل بووە، بەداخەوە عەقڵیەتی قەندیل جیاوازی زۆری هەیە".
دەشڵێت:" عەقڵیەت و شێوازی سیاسەتكردنی ئەو گەنج و لاوانەی لەباكور كوردستان و توركیان، بێگومان عەقڵیەتی گەریلایی بووە هۆی شكستی خەباتی مەدەنیانەی هەدەپەو وێرانكردنی ژمارەیەك گوندو شاری باكوری كوردستان، تەنانەت داگیركردنی ئەفرین-یش لەڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن داگیركەری تورك و بەكرێگیراوەكانی، هەڵەی هەڤاڵانی قەندیل بووە".
ئاماژە بەوەشدەكات :" بەڵام ئێستا جۆرێك لەسەربەخۆیی بەدی دەكەم لەسیاسەتی هەڤاڵانی باكورو ڕۆژئاوا، بۆیە، داهاتوو لەبەرژەوەندی گەلەكەمانە بەتایبەت لەباكوری كوردستان، بێگومانم كە داهاتووی شەڕخوازانەی دەوڵەتی ئاكەپەو ئیخوانچی لەخراپترین دۆخ دایە، بێگومان بەردەوام بوونی سیاسەتە چەوتەكەشیان داهاتووی توركیا بەرەو هەڵدێرێك دەبات، لەمێژووی 700ساڵەی دەوڵەتی تورك نەبووەو ڕووی نەداوە".

هەدەپە ڕەگی خۆی لە باكور چەقاندەوە
خەبات نەجمەدین، نوسیویەتی:" جارێكی دیكە هەدەپە ڕەگ و ڕیشاڵی خۆی لە باكوری كوردستان چەقاندەوەو سەركەوتنی لە گەورە شاری وەك ئامەد و وان و  ماردین و هتد.. سەلماندنی ئەو ڕاستیەیە كە نوێنەرایەتی ڕاستەقینە كورد دەكەن لەباكور".
دەشڵێت:"  ئەردۆگان كارت نەما دژی كورد بەكاری نەهێنێ لە باكور و ڕۆژئاوا و قەندیل و تەنانەت دژی كوردانی ئەوروپاو وەك خۆی دەڵێت لە ئەفریقاش كورد بیانەوێت كیانێك دروست بكەن ئەوە  دەوڵەتی تورك دوژمنایەتی دەكات، هەربۆیە هەدەپە بە تاكتیكی گەمەی هەڵبژاردن  زللەیەكی لە ئاكەپەدا لە پایتەختی سیاسی ئەنكەرەو لەپایتەختی ئابوری ئەستانبۆڵ لە پایتەختی پیشەسازی ئەدەنەو  لە گەورە شارەكانی گەشتوگوزار ئەنتاڵیا و ئزمیر،  بەمەش هەدەپە خۆی قودرەتی خۆی نواند لە یەكلایكردنەوەی جڵەوی دەسەڵات لەو وڵاتەو بووە دەرسێك بۆ سەرجەم حزب و دەسەڵاتەكانی ئێستاو داهاتووی ئەو وڵاتە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:"  هەدەپە ئەگەر بەردەوامی بدات بە ڕێكەوتن لەگەڵ جەهەپەو بەشدار بێت لە بەڕێوەبردنی شارە گەورەكانی توركیا، بێگومان قۆناغێكی نوێ بۆ كورد بەڕێوەدەبێ".

 تورك مەسەلەی كوردی پێ قبوڵ ناكرێ
هەوراز شوانی دەڵێت:" ئەگەر بە پێوەری قازانج و زیان ئەنجامی هەڵبژاردنە شارەوانییەكانی توركیا هەڵبسەنگێنین ، ئەوا هەدەپە زیانی بەركەوت، چونكە ژمارەی دەنگەكانی بەبەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی ساڵی٢٠١٤كەمی كردووەو ٣شاری گەورەی باكوری لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشكردووە:"هەدەپە لەیەكلاكردنەوەی ئەنجامەكانی ئەستەنبوڵ سەركەوتوبوو، كاتێ لایەنگرانی دەنگیان بەكاندیدی جەهەپە دا، بەمەش كۆتایی بەدەسەڵاتی ٢٥ ساڵەی ئاكپارتی لەشارەوانی شارەكەدا هێنا".
باسی لەوەشكردووە:" پێناچێ قۆناغی داهاتوو لەبەرژەوەندی ئاكپارتی بێ، بەڵام هێشتا ڕای گشتی تورك مەسەلەی كوردی پێ قبوڵ ناكرێ".

هەدەپە یان بۆ راناگیرێ لە سەركەوتنەكان
وەهاب حەمە رەسوڵ، لە وەڵامی پرسیارەكاندا نوسیویەتی:"سەبارەت بەو سەركەوتنە گەورەیەی  هەدەپە لەهەڵبژاردنەكان، بەهۆی ئەو دوژمنكارییەی ئاكەپەوە بەرامبەر بەئەندام و لایەنگرانی هەدەپە دەستە دەستەو كۆمەڵ بەكۆمەڵ بەرەو زیندان راپێچ ئەكران بەتۆمەتی هاوكاری  pkk  بە دمێرتاشەوە، لێرەدا كوردی لەو وڵاتە بەئاگای هێنایەوە  لەنیاز خراپی سیاسەتی ئەردۆگانی بیرمەندی بوژاندنەوەی سوپای عوسمانی، تاكە ئامانج كورد لێی بڕوانێ بە سەركەوتنی هەدەپە شكست بەپیلانی ئەكەپەو هاوئاوازەكانی كە ئەیان وت ئەوەی كوردستانی ئەوێ بابڕۆن بۆ عیراق كوردستان لەوێیە”.
دەشڵێت:” دیارە هەدەپە هەر لەسەرەتای دامەزراندیەوە هەڵگری سیاسەتێكی ریفۆرم خوازانە بوو لەسەر خاكی وڵاتەكەیان بەلێك گەیشتن لەگەڵ نەیارەكانیان بەگفتوگۆیەكی دیموكراتیخوازانە بەهۆی ئەو دەستپێشخەرییەی هەدەپەو سیاسەتە حەكیمانەكەیەوەتوركیاو ئەردۆگانیەكانی خستە گومانەوە كەلەپاشە رۆژدا ئەم رێكخراوەیان بۆ راناگیرێ لەسەركەوتنەكانیان”.
دەشنوسێت:” بۆیە ئەم هەڵكشانەی هەدەپە بەسەركەوتنی یەكلاكەرەوە  ئەكەپەی بۆ هەتا هەتایە بردە دواوە، هەڵگری پەیامی ئاشتی داهاتوی هەدەپەی پرشنگدارتر كرد بە سەركەوتنەكانی  ، قەدەری زۆڵم و زۆرداری كەمالیزمیەكان جیهانی بەهۆش هێنایەوە لەئاست جینۆسایدەكان”.

ئەردۆگان و حزبەكەی لە لوتكەی غروردا بوون
حەسەن عەلی، پێیوایە:"ئەم سەركەوتنانەی هەدەپە بەتایبەت لەشارە كوردیەكان سەرەتایەكی باشە بۆ سەركەوتنی گەورەتر لەداهاتوو، چونكە ئەو گوشارە مادی و مەعنەویانەی لەسەر لایەنگران و سەركردەكانی هەدەپە بووە لەرابردودا، كەم حزب دەتوانی بەرگە بگرێت وبمێنیتەوە ".
باسی لەوەشكردووە:" سیاسەتی هەدەپە سیاسەتێكی حەكیمانە بوو لەشارە گەورەكان كەتوانی ئاكەپە لاوازبكات و جەهەپە سەربخات، ئەمە سەرەتای شكستە بۆ ئەردۆگان و حزبەكەی كەلە لوتكەی غروردا بوون".
دەشڵێت:"لە قوناغی داهاتوودا گرنگە هەدەپە هەوڵبدات بۆ دروستكردنی بەرەیەك دژی ئاكەپەو خاڵی هاوبەش بدۆزێتەوە لەگەڵ ركابەرەكانی ئەردۆگان و لەو ڕێگایەوە  جێی پێی خۆیان بەهێز بكەن و ئاكەپە رووبەڕووی شكستی زیاتر بكەنەوە".

پێكەوەژیانی نەتەوەو ئاینەكان لەسەر بنەمای مرۆڤدۆستی
شێرزاد سەمەد، نوسیویەتی:"سەركەوتنی پارتە سێكۆلارەكان لەهەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا بەگشتی كە بڕوایان بەئەوروپایی كردنی توركیایە لەڕووی پەرەپێدانی دیموكراسی مانای ئەوەیەو بڕوای تەواویان پێكەوەژیانی نەتەوەو ئاینەكان هەیە لەسەربنەمای مرۆڤدۆستی".دەشڵێت:" ئەمەش بەماناكەی تر پاشەكشەی ئایدیۆلۆژیای ئاك پارتییە كەكار بۆ بەهێزكردنی بیری ئیخوانچی و زیندوكردنەوەی  خەلافەت دەكات".

‌ 493 جار بینراوه‌
4/6/2019 2:21:48 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved