نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
چەند گەنجێكی خۆبەخش بۆیەی خوێندنگەكانی كەركوك نوێ دەكەنەوە
ئا/هاوار ستار

چەند گەنجێكی شاری كەركوك لە پرۆژەیەكی نوێی خێرخوازیدا بە ناوی (نوێبوونەوەی رەنگەكان) هەڵدەستن بە نۆژەن كردنەوەی قوتابخانەكان و بۆ ئەو مەبەستەش نوێتریان كاریان رەنگین كردنی قوتابخانەی ئەسیری-یە لە گەڕەكی رەحیماوا كەماوەی چەند ساڵێكە ئەو قوتابخانەیە لە لایەن حكومەتەوە نۆژەن نەكراوەتەوە.

هونەر دیلۆن یەكێكە لەو گەنجانەی بەشدارە لە نۆژەنكردنەوەی بۆیەی قوتابخانەی ئەسیری بۆ هەواڵ وتی: “ئێمە وەك خۆبەخشانی چاپتەری كەركوكی تۆڕی گەنجانی نیشتیمان ماوەی چەند رۆژێكە سەرقاڵی پڕۆژەیەكی خۆبەخشین بە ناوی (نوێبوونەوەی رەنگەكان) بۆ نۆژەنكردنەوە و رەنگكردن و وێنەكێشان لەسەر دیواری قوتابخانەیەكی شاری كەركوك”.
سەبارەت بە ئەركی پرۆژەكە و تێچوی كەرەستەكان ئەو گەنجە وتی: “چالاكیە كە لەسەر ئەركی تۆڕی گەنجانی نیشتمان بەڕێوەدەچێت و خۆمان هەستاوین بە دابین كردنی ئەو كەرەستانەی پێویستن و هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەین”.
وتیشی: “ئامانجمان لەم كارەی دەیكەین كە رەنگ كردن و وێنەكێشانە لەسەر دیوارەكانی قوتابخانەی ئەسیری، بۆ برەو دان بە خۆشویستنی ژینگەی قوتابخانەیە لای فێرخوازان و بەخشینی سیمایەكی جوانیشە بە شوێنی خوێندن و فێربوون”.
هونەر دیلۆن ئەوەشی خستەڕوو: “داواكارم كە گەنجان روو لە كاری خۆبەخشی بكەن و جێ دەستیان هەبێت لە نێو جوانكردنی سیمای شارێكی فرە نەتەوە و رەنگی جیاوازی وەك كەركوك، چونكە ئەم شارە پێویستی بە رەنگاورەنگی و هاودەنگییە و هەموان پێكەوە دەبێت بەشداربین لە ژیانەوەی”.
ئەحمەد سیروان گەنجێكی تری بەشدارە لە پرۆژەی نوێبوونەوەی رەنگەكان بۆ هەواڵ وتی: “خۆشحاڵین ئێمە لە شارێكی وەكو كەركوك كاری خۆبەخشی ئەنجام دەدەین و ئەمەش كە بووە بە كلتورێك و سەرجەم پێكهاتەكانی شاری كەركووكی گرتوەتەوە”.
هەروەها ئەو گەنجە وتی: “لە ژێر چەتری كاری خۆبەخشی پێكەوەژیان و جیاوازی نەتەوایەتی و ئاینی و مەزهەبی ئێمەی كۆكردووەتەوە و ئێمەش بەخۆشحاڵیەوە وەكو هاونیشتیمانیەكی ئەم شارە بەشدارین لە خزمەت و نوێكردنەوە و برەو دان بە كاری خۆبەخشی و پرۆژە خزمەتگوزاریەكان”.
ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا ئەو كارەی خۆبەخشانی چاپتەری كەركوكی تۆڕی گەنجانی نیشتیمان پێی هەستاون لە ئێستادا رەنگ كردن و وێنەكێشان و نەخشكردنی دیوارەكانی قوتابخانەی ئەسیرییە و ئەو كارەش ئامانج تێیدا خزمەتكردنی كۆمەڵگایە.
ئەوەشی وتی: “مرۆڤایەتی سەرچاوەی بنیادنانی ژیانێكی تەندروستە لە كۆمەڵگادا و هەر بۆیە ئێمەی گەنجانی خۆبەخش دەستمانكرد بە گۆڕینی سیمای رەنگەكان و لە قوتابخانەكانەوە دەستمان پێكردوە تا خۆشویستنی ژینگەی قوتابخانە لای فێرخوازان بكەین بە بنەما و بە شێوەیەكی جوانتر بۆ ئەو ناوەندی فێربوونە بڕوانن”.
پەروین فاتیح سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە پەروەردەی كوردیی كەركوك بۆ هەواڵ وتی: “ئەوەی ئەو گەنجانە پێی هەستاون كارێكی جوان و مرۆییە كە قوتابخانە رەنگاو رەنگ دەكەن و دەنەخشێنن و لەسەر ئەركی خۆیان سیمای شارەكە و ناوەندە پەروەردەییەكان جوان دەكەن”.
هەروەها وتی: “ئێمە وەكو پەروەردە هەر كارێك بۆ خزمەت بێت و بۆ پاڵپشتی رەوشی پەروەردە و شارەكە بێت رێگری ناكەین و پاڵپشتی ئەو گەنجانەین و بە راستی كارێكی مرۆیی گەورەیە گەنجێك خۆی دەرچووە و دانەمزراوە كەچی هەڵدەستێ بە نۆژەنكردنەوەی ناوەندێكی خوێندن و خزمەت دەكا لەسەر ئەركی خۆی و بەگیرفانێك كە رەنگە لەو هاوكاریەدا توانایەكی دارایی ئەوتۆشی نەبێت كەچی ئەو بەردەوامە”.
پەروین فاتیح رونیشیكردەوە: “لەپاڵ ئەو كارە جوانانەی ئەو گەنجانە دەبێت ئێمەش هاوكاریان بین و ئەوانەی دەرچووی پەیمانگە و كۆلێژن دانەمەزراون هەوڵی دامەزراندنیان بۆ بدەین و پاڵپشتی كارەكانیان بین”
وتیشی: “مایەی رێز و دەستخۆشیە هەر كارێكی لەم جۆرە لە كەركوكدا بكرێت كە كەركوك راستە ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی بەخۆیەوە دەبینێ بەڵام ژیان و رەنگیش تێیدا بەردەوامە”.



‌ 377 جار بینراوه‌
4/6/2019 3:07:25 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved