نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  بینین
زیاد لە پێویست!
دڵسۆز حەمە

ئازادی جگە لەوەی بەهایەكی گرنگە، بەرپرسیاریەكی گەورەشە، بێ هەبونی هەستی بەرپرسیاری و ئیلتیزام بە بەهاكانی ئازادیەوە مانایەك نامێنێت بۆ ئازادی، بەڵكو دەگۆڕێت بۆ جۆرێك لە فەوزا، ناڕێكی، بەرەڵلایی و هاوكاتیش بەرهەمی نابێت، ئیتر ئازادی لەهەر بوار و لە هەر ئاستێكی ژیانی گشتیدا بێت.
لەدوای ڕاپەڕینەوە كەوتینە فەزایەكی ئازادەوە، ئازادی وەكو گەورەترین خەونی ئینسانی كورد كە سەدان ساڵ خەباتی لە پێناودا كرد وگرانترین قوربانیشی لە پێناودا بەخشی، بەڵام زیادەڕۆیی نیە ئەگەر بڵێم لەگەڵ هەموو دەسكەوتەكانی ئازادیدا هێشتا نەمانتوانیوە ئازادی وەكو بەهایەكی ئەخلاقی، وەكو ئیلتیزام، وەكو ووزەیەكی بەرهەمهێن بەكار بێنین بەڵكو زۆرجار ئازادی لەدۆخێكی ئاواد جارێكی تر بۆتەوە بە ئامڕازێك بۆ گەشەكردنی سستەم، بۆ بەرهەمهێنانەوەی دنیابینی سەركوتكەرانەو هێزی سستەمكار!!.
لەوە گەڕێ كە هێشتا خاوەنی یەك گوتاری سیاسی ویەك پڕۆژەی سیاسی وتەنانەت یەك سیستەمی كارگێڕیش نین بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمەكەمان،لەوە گەڕێ كە چۆن لە ناوەوە دابەش بوین بەسەر دەیان هیز وبیركردنەوە و نەزعەو دنیابینی جیاواز،ڕەنگە كووردستان تەنها سەرزەمینێك بێت كە ژمارەی ڕۆژنامە و بڵاوكراوەو تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و گۆڤارو رۆژنامەو بڵاوكراوەكانی زۆر زیاتر بن لە ژماری خەڵكەكەی، بە دانیشتوانێكی پێنج ملیۆن كەسیوە زیاتر لە سەدان بڵاوكراوەی بینراو،سەدان ڕادیۆ و تەلەفزیۆن وكەناڵی جیاواز، هەر هێز وگروپ وحیزب وتەنانەت ڕێكخراو وگەڕەك وكۆمەڵەش هەیە كە رادیۆو بڵاوكراوەو تەلەفزیۆنی خۆی هەیە، زۆربەی بەرپرس وكەسانی بەهێز و دەستڕۆیشتوی ناودەسەڵات دەزگای مێدیایی خۆی هەیە،هەر ڕۆژێك بەسەر كردنەوەی تەلەفزیۆن و بڵاوكراوەیەكی نوێدا خەبەرمان دەبێتەوە،كار گەشتۆتە ئەوە كارەساتەی كە ژمارەی كەناڵەكان لە ژمارەی بینەرەكانی زۆر زیاتر بێت، ژمارەی بڵاوكراوەكان لە ژمارەی خوێنەرەكانی زیاتر بێت، هەروەها ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كە قسە لەسەر بونی شەش سەد ڕێكخراوە لە كوردستاندا زۆر زیاترە لە ژمارەی ڕێكخراوە مەدەنیەكانی ووڵاتێكی وەكو هۆڵەندا كە ووڵاتێكی دامەزراوەیی ودیموكراتیەوژمارەی دانیشتوانەكەی لەسەروی شازدە ملیۆن كەسەوەن!
ئەمەش ئەگەر ڕۆڵی سۆشیال مێدیا وئەو دۆخە بێسنورە لەبەرچاو بگرین كە فەراهەمی كردوە بۆ هەرتاكێك كە بتوانێت پەیامی خۆی فڕێ بداتە ناو كۆمەڵگەوە، كۆمەڵگایەك هێشتا هۆشیاری گفتوگۆ وئاڕاستەكردنی پەیام وگرفتی ئازادی وپێكەوژیان وقەبوڵكردنی جیاوازی هەیە. 
لە ڕۆژگارێكدا دەژین كە بەردەوام شتێك نامێنێت بە ناوی سەنتەر و پنتێك كە تێكڕای هێز ودنیابینیە جیاوازەكانی جڤاك وەكو بەها وپنتێكی ڕەمزی لە خۆیدا كۆكاتەوە، ئەمەش بۆ جڤاكی كوردی كە هێشتا لە ململانێی سەندنی هەق وشەڕی ناسنامەدایە مەترسیەكی گەورەیە، هەربۆیە هەق وابوو هەموو تواناكان بە ئاڕاستەئ پتەوكردنی ناوكۆیی كۆمەڵایەتی و مۆبێلێزەكردنی ووزەكان بێت لە دەوری یەكتری،بەڵام ئێستا ڕێك بە پێچەوانەوە لە بەردەم جڤاك و بونێكی كۆمەڵایەتیدان كە بەردەوام لە هەڵوەریندایە، هەڵوەرینێ سایكۆلۆژی و دوكەرت بونی دەرونی.
ئەمەریكا بە ئاشكرا پەشیمانە لە ڕوخانی دیكتاتۆرەكانی وەكو سەددام وقەززافی وبە ئاشكرا ترامپ ئەوەی دەربڕی كە ڕۆشتنی قەززافی چەند هەڵە بوو،ئێستا شتێك نەماوە بە ناوی لیبیا! 
كۆمەڵگای ئازاد دەبێت بینا بكرێت ئینجا لە فەزای ئازاد و بەرپرسیاردا دەتوانێت جوڵە بكات و بەرهەمی هەبێت، ئەم فرە گۆڤار و فرە ڕۆژنامەو وزۆری بڵاوكراوەی بێشوماری و سەدان دەزگای ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی فەزایی و لۆكاڵی،لێشاوی بەرنامەو زۆری شاشەكان بۆتەوە بەبەشێك لە زیاتركردنی ئەو هەموو فەوزای دەنگەدەنگ وشپرزە سیاسی وسایكۆلۆژیەی لە كوردستاندا هەیە.
هەق وایە، پارلەمان، وەزارەتی ڕەوشەنبیری دیسپلین و كەناڵیزەی ئەم پەتایە بكات كە پەتای زۆریی تەلەفزیۆن وبلاوكراوەكانە كە زۆر زیاترە لە پێویستی ئەم جڤاكە، ڕەنگە ئەو توانا داراییە بەهەدەر چوە لە ڕاكێشانی جادەوبان وبیناكردنی قوتابخانەو باخچەی ساوایاندا سەرف بكرێت زۆر زۆر سودی زیاترە!

‌ 428 جار بینراوه‌
4/6/2019 4:40:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved