نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك
هەواڵ

لە هەفتەی رابردوودا چەندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی شاری كەركوك روویانداوە، لە گۆشەی هەفتە رووداوی كەركوك، پوختەی رووداوەكان ببینە.

*رۆژی شەممەی رابردوو، ژووری پرۆسە سەبازییەكانی كەركوك رایگەیاند: لیوای (19)ـی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ لە لایەن چەكدارەكانی داعشەوە هێرشیان دەكرێتەسەرو چەندین كەسیان برینداردەبن و جێگری ئامری فەوجەكەش دەكوژرێت.
* بنكەی پۆلیسی عەدالە رایگەیاند: لە گەڕەكی خەزرا هاوڵاتییەك بەناوی سەید عەدنان حەمید لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە لەناو ماڵەكەی خۆی دەكوژرێت. 
* لە درێژەی هەمان رووداودا كەسێك بەناوی قاسم زێنەدین حوسێن دەگاتە نەخۆشخانەی كەركوكی گشتی بەوەی بریندارەو دەردەكەوێت كە بكوژی سەید عەدنان حەمیدە بەهۆی شەڕێكی تایبەتەوە برینداربووە. 
* بنكەی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: هێزە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان لە گوندی فەرحانییەی سەر بە ناحیەی (العباسی ــ حەویجە) خانووی تیرۆرست (جومعە فرحان محەمەد) بۆردومان دەكەن و لەگەڵ زەوی تەختدەكرێت، بەڵام چونكە خانووەكە چۆڵبووە، هیچ كوژراوێكی لێ نەكەوتۆتەوە.
* بنكەی پۆلیسی عەرەفە رایگەیاند: لە لایەن دەرچووانی كۆلیژی ئەندازیاری بەشی (سوتەمەنی و وزە) كە ژمارەیان (42) كەس دەبوو، خۆپیشاندانێكی ئاشتیانە لەبەردەم نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆمپانیای نەوتی باكور ئەنجامدراو داواكارییان پلەی وەزیفی بوو، بەمەبەستی پاراستنیان دەوریەكانی بنكەی پۆلیسی قۆریە لەشوێنەكە ئامادەبوون.
* بنكەی پۆلیسی عروبە رایگەیاند: دوای وەرگرتنی زانیاری ورد، تاوانبارێك بەناوی نەوزاد جەبار محەمەد حوسێن بەرزنجی لە گەڕەكی رووناكی، دەستگیركراو و گواسترایەوە بەشی گرتووخانەی خانەی دادی كەركوك.
*رۆژی سێشەممەی رابردوو، 9/4/2019، بنكەی پۆلیسی ئازادی رایگەیاند : دوو كەسی نەناسراو لە گەڕەكی پریادی پشتی مزگەوتی (الاقصی) ئۆپڵێك لەبەردەم ماڵی خاوەنەكەی دەرفێنن وبەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن، شێوەو وردەكارییەكان گشتگیركراوە. 
*بنكەی پۆلیسی داقوق رایگەیاند: لە گوندی رەفیعەی نزیك لە تەل خەدیجەی سەر بە ناحیەی رەشاد بۆمبێك بە هێزەكانی پۆلیسی فیدرالی (فەوجی 5 لیوای 20)ـدا دەتەقێتەوەو دەبێتە هۆی كوشتن و برینداربوونی ژمارەیەكیان. 
* بنكەی پۆلیسی پردێ، رایگەیاند: تەرمی كەسێكی نەناسراو لە گۆڕستانی نەبیاوە دەدۆزرێتەوە كە بە گوللە كوژراوە، لێكۆڵینەوە لەلایەن یەكەی دۆزینەوەی تاوانەكانەوە بەردەوامە. 
* پۆلیسی هاتوچۆی كەركوك رایگەیاند: بەهۆی پێكدادنی دوو ئۆتۆمبیلەوە لە نێوان گەڕەكی شۆراو و سێكانیان شۆفێری یەكێكیان گیانی لەدەستداوەو دووەمیان رادەستی بنكەی پۆلیسی رەحیماوە كراوە، لێكۆڵینەوەی بەرایی دەستی پێكردووە.
* بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆری كەركوك رایگەیاند: لە گەڕەكی ئەسراو مەفقودین تاوانبارێك بەناوی محەمەد حوسێن عەلی جبوری بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر دەستگیردەكرێت و رادەستی بنكەی پۆلیسی دۆمیز دەكرێت. 
*بنكەی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: لە رێگەی سەرەكی نێوان هەردوو گوندی (خزێفی و مەحمودیە) بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبیلێكی ئۆبامادا دەتەقێتەوەو سەرنیشنەكان برینداردەبن و دەگوازرێنەوە نەخۆشخانەی گشتی حەویجە. 
*رۆژی چوارشەممەی رابردوو،10/4/2019، بنكەی پۆلیسی عروبە رایگەیاند: دوو مۆتورسوار بۆمبێكی دەستی دەهاونە بەردەم فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبا لە گەڕەكی قادسیەو بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن.. رووداوەكە هیچ زیانێك گیانی لێ نەكەوتۆتەوە. 
* بەشی كاروباری بازگەكان رایگەیاند: لە بازگەی نێوان كەركوك هەولێر لەنێو ئۆتۆمبیلێك، خێزانێكی مەسیحی دەستگیردەكرێن بەوەی هیچ نووسراوێكی فەرمییان پێ نەبووە، لەدوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە بە رەگەز عێراقیین و لە هەندەران جێگیربوونە، دواتر رادەستی مەخفەری پۆلیسی كەڵوڕ كراون.
* بنكەی پۆلیسی مولتەقا رایگەیاند: بۆمبێك لە نزیك گوندی (كەواز ئەلعەرەب) دەتەقێتەوەو دەبێتەهۆی برینداربوونی دوو كەس و كوژرانی منداڵێك و دواتر هەر لە هەمان گوند دوو بۆمبی تر دەدۆزرێتەوەو لەلایەن پسپۆرانی پۆلیسی فیدراڵەوە هەڵدەگیرێت.
* بنكەی پۆلیسی داقوق رایگەیاند: لە مەخفەری پۆلیسی بەشیری سەر بە بنكەی پۆلیسی تازە تەنكەرێكی بەنزین بەهۆی شۆرتی كارەبای موەلیدەوە گڕدەگرێت و لە ئاكامدا سێ پۆلیس بە برینداری دەگوازرێنەوە نەخۆشخانە.
* بنكەی پۆلیسی داقوق رایگەیاند: مەفرەزەیەكی هاوبەش لەهەواڵگری بازگەكان و لیوای (61) ژن و پیاوێك بەناوەكانی محمد حسین جومعە، عەبیر عەلی هادی دەسگیردەكەن كە لە بەغداوە بەرەو كەركوك دەهاتن و ناسنامەی شارستانییان ساختەبووە. رادەستی بنكەی پۆلیسی داقوق دەكرێن. 
* بنكەی پۆلیسی عروبە رایگەیاند: لە گەڕەكی النصر تاوانبارێك بەناوی زیدان خەڵەف جوالی دەستگیردەكەن كە پێشتر لەدادگای كەركوكەوە بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر داواكراوە، هەر لەهەمان كاتدا تاوانبارێكی تر بەناوی نەمیر نوری بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر دەسگیردەكەن.
* بەشی كاروباری بازگەكان رایگەیاند: لە بازگەی تازە شۆفێرێك بەناوی محەمەد عەلی حوسێن، دەستگیر دەكرێت و ئۆتۆمبیلەكەشی لە جۆری (GMCΓΜΧ)، دەستی بەسەردا دەگیرێت بەوەی هەشت سەرنشینی میسری هەڵگرتووە كە هیچیان بەڵگەی فەرمی هاتنە ناو عێراقییان پێنەبووە. رادەستی پۆلیسی تازە دەكرێن و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.
* بنكەی پۆلیسی عروبە رایگەیاند: بەهۆی شەڕو پێكدادانێكەوە دوو كەسی نەناسراو لە گازینۆ (القادسیە) بە دەمانچە پێی هاوڵاتییەك برینداردەكەن و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن و بریندارەكە دەگوازرێتەوە نەخۆشخانەی كەركوكی گشتی. 
* بەشی نەهێشتنی تاوانەكان لە داقوق رایگەیاند تاوانبارێك بەناوی عەبیر عەلی هادی لە زیندان رایكردووەو كە پێشتر لەسەر ئەوەی ناسنامنەی شارستانی ساختەبووە، بەپێی مادەی (298) دەستگیركراوەو شێوەو وردكارییەكان بە مەبەستی دووبارە دەستگیركردنەوەی گشتگیركراوە. 
*بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: لە نێوان هەردوو گوندی (سن الدبان و مەدینە) بۆمبێكی چێنراو بە مەفرەزەیەكی پۆلیسی فیدراڵدا دەتەقێتەوەو دەبێتە هۆی برینداربوونی چوار لە ئەندامانی و دەستبەجێ‌ دەگوازرێنەوە نەخۆشخانەو لەو بارەیەوە لێكۆڵینەوە بەردەوامە. 

‌ 779 جار بینراوه‌
4/13/2019 2:29:32 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved