نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
نهێنی سەردانی هاوپەیمانی و ئەنجومەنی عەرەبی كەركوك بۆ هەولێر
بورهان حاجی سلێمان

نەك كەركوك، بەڵكو هەرێمی كوردستان و عێراقی پاش 16ی ئۆكتۆبەر، چ لە رووی باڵانسی هێزو زەمینەی سیاسی و چ لە رووی پەیوەندی و مامەڵەكردنەوە، پێش 16ی ئۆكتۆبەر نییە، هەر لایەنێكیش لەسەر ئەو بنەمایە كارو ستراتیژو بەرنامەی خۆی رێكنەخاتەوە، پلانەكانی شكستدێنێت.
پارتی بە رووكەشی و بەو وێنەیەی بۆ جەماوەری خۆی كێشاویەتی هێشتا پارتییەكەی پێش 16ی ئۆكتۆبەرە، بەڵام لە بەرنامەو ستراتیژدا پارتییەكی ترەو ژیرانە لەگەڵ واقعە نوێیەكەدا مامەڵەدەكات، بەرهەمی ئەوەشی لە بەغداو كەركوك چنیوەتەوەو لە هەردوو جوگرافیا جیاوازەكە بەرنامەكەی سەركەوتووانە جێبەجێدەكات.
یەكێتی بە رووكەشی جیاواز مامەڵە لەگەڵ دۆخە نوێیەكەدا دەكات، بەڵام لەسەر زەوی نەیتوانیوە ئەو گۆڕانكارییە پراكتیزە بكات یان ئەو پەیوەندییە نوێیانە پەرەپێبدات، بۆیە تا ئێستا پرسی كەركوك و شایستەی خۆی لەبەغداش خستۆتە ژێر رەحمەتی دانوستان و رێكەوتنەكانی لەگەڵ پارتی.
دوو نمونەی شكستی ئەو هەوڵی گۆڕانكاریانەی یەكێتیمان لەبەردەستە:
یەكەمیان؛  نزیكبوونەوەی لە بەرەی توركمانی كە لەبەردەم بەربەست و دەستێوەردانی توركیا شكستیهێناو توركمانەكانی دوور لە كەركوك بەئاراستەی هەولێر برد، كە ئەمەیان ئەوەندەی پەیوەندی بە وەلائاتی بەرەی توركمانییەوە هەیە، كەمتر پەیوەندی بە هەڵەی یەكێتیەوە هەیە. 
دووەمیان؛ رێكخستنەوەی پەیوەندییە لەگەڵ لایەنە كاریگەرەكانی عەرەب لەكەركوك، كە سەرەتا قۆناغێكی باشی بڕی و دواتر بەدۆخی متبووندا تێپەڕی، بەڵام سوپرایزەكە لەوەدایە، هەفتەی پێشوو، وەفدێكی هاوپەیمانی عەرەبی و ئەنجومەنی عەرەبی، سەردانێكی نهێنیان بۆ هەولێر ئەنجامدا.
لەچوارچێوەی بەداواداچونمدا بۆ ئەو هەڵگەڕانەوە لەناكاوەی عەرەبەكان و لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ناو ئەنجومەنی عەرەبییەوە، بۆم دەركەوت كە توڕەیی ئەو عەرەبانە ئەوەیە، یەكێتی دیسان دەیەوێت سیناریۆی مامەڵەكردن لەگەڵ كارتە سووتاوەكاندا دووبارەبكاتەوە، بەناو پێیانوتم كە یەكێتی دەیەوێت پرسە هەڵپەسێردراوەكان و ئەو خاڵانەی لەماوەی رابردوودا جۆرە رێكەوتنێكی لەبارەیانەوە كرابوو كە ئازادكردنی ژمارەیەك دەستگیركراوی عەرەب لە زیندانەكانی هەرێم بەشێك بوو لەو رێكەوتنانە، ئێستا دەیەوێت كەسایەتییەكی عەرەب بێنێتە ناو بابەتەكەوە كە قورسایی ئەو حیزبە عەرەبییانەی نییە، چ لە شەقامی عەرەبی كەركوك و چ لە ئەنجومەنی پارێزگاو پەرلەمان، بۆیە وەكو خۆیان دەڵێن “ مافی خۆیانە لە هاوبەشێكی كوردی پابەند بگەڕێن كە داخوازییەكان جێبەجێ بكات”، دیارە مەبەستیشیان لە شەریكە كوردییە نوێیەكەی پارتییە.
بەپێی زانیارییەكانیشم ئەو عەرەبانە لە رێكەوتنێكی كۆتایی بۆ هاوپەیمانی بەستن لەگەڵ پارتی نزیكبوونەتەوە، وەكو سەرچاوەكەش وتی “سەردانەكەی هەفتەی رابردوو بۆ هەولێر بۆ ئەو مەبەستە بووە”، بۆیە ئەگەر ئەوە سەربگرێت، پارتی سوپرایزی گەورەی بۆ هەڵبژادنەكانی ئەنجومەنی پارێزگادەبێت، یان هەر هیچ نەبێت لەڕێگەی ئەو شەریكە عەرەبانەوە دەتوانێت، جارێكی دیكە كەركوك لە هەڵبژاردنەكان بێبەش بكات، ئەوكاتیش یەكێتی لەناو ماڵی خۆی لەدۆخێكی دژواردا خۆی دەبینێتەوە، بۆ ئەوەی ئەوەش روونەدات، دەبێت رێكەوتنەكانی لەگەڵ پارتی هاوتەریب بێت لەگەڵ لێكگەیشتن لەگەڵ لایەنە عەرەبی و توركمانییە كاریگەرەكانی شارەكە.



 


‌ 280 جار بینراوه‌
4/13/2019 2:46:21 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved