نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
پێشێلكاریەكانی دژ بە رۆژنامەنوسانی كەركوك دەگەیەندرێتە یۆنامی
هەواڵ

لەچوارچێوەی كۆبوونەوەیەكدا كە لەچەند رۆژی رابردوودا ئەنجامدرا لەگەڵ نوێنەرایەتی نوسینگەی نەتەوە یەكگرتوەكان (یۆنامی) لەكەركوك، نوێنەری دەزگای هەواڵ و لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان كێشەكانی رۆژنامەنوسان و میدیاكانی كەركوك دەگەیەنێت بە نەتەوەیەكگرتوەكان.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو، 7/4/2019، لەسەر بانگهێشتی نوێنەرایەتی نوسینگەی نەتەوە یەكگرتوەكان (یۆنامی) لەكەركوك، بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی رۆژنامەنوسانی كەركوك و گەیاندنی سەرپێچیەكان بەرانبەر رۆژنامەنوسان، بورهان حاجی سلێمان سەرنوسەری رۆژنامەی هەواڵ سەردانی بارەگای یۆنامی لە شارەكە كرد.
بورهان حاجی سلێمان، رایگەیاند:” بەنوێنەرایەتی دەزگای هەواڵ و لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنوسان لەسەر داوای خۆیان سەردانی نوسینگەی یۆنامیم كرد لە شاری كەركوك و لەگەڵ (نوێل ڤێلا رۆمان) كۆبومەوەو تاوتوێی ئەو كێشە و گرفتانەمان كرد كە رووبەڕووی رۆژنامەنوسان لەشارەكە دەبنەوە “، ئەوەشیخستەڕوو:”لە دانیشتنەكەدا ئەوەمخستەڕوو كە لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە پێشێلكاری دژبە رۆژنامەنوسان رووی لە هەڵكشان كردووەو رێگری لە چەندین كەناڵ و رۆژنامەنوسی كورد دەكرێت و توشی ئاستەنگ و بەربەست بوونەتەوە لە شاری كەركوك”.
بەوتەی سەنووسەری رۆژنامەی هەواڵ، كێشەی رۆژنامەنوسانی كورد لەگەڵ ئیدارەی كەركوك و لایەنە ئەمنی و سەربازیەكانی شارەكە ئەوەیە خوێندنەوەیەكی جوانیان بۆ ئازادی رۆژنامەگەری نییە”، باسی لەوەشكرد:”سەرجەم ئەو پێشێلكارییەكانەی بەرانبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە لەشێوەی راپۆرتێكدا بە یۆنامیم داوەو ئەوانیش بڕیاریانداوە، بیگەیەننە نوسینگەی سەرەكی نەتەوەیەكگرتوەكان لە بەغدا بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكرێت و لە راپۆتی ساڵانەی هیومان رایتس ۆچ جێی بكرێـتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە ئێستادا چەندین هێڵی سور بۆ رۆژنامەنوسان دروستكراوە، لە پێشودا ئێمە كێشەی سمبوڵی سەربازی و ئاینیمان نەبوو، هەمووی شایەنی رەخنەگرتن بوون، بەڵام ئێستا ئەو رەخنانە سنورداركراون و رۆژنامەنووسانی كەركوك ناوێرن دەستی بۆ بەرن”.

‌ 359 جار بینراوه‌
4/13/2019 2:54:18 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved