نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
گروپی شانۆی هەوار جارێكی دیكە بووە یەكەمی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەكان
هەواڵ

گروپی شانۆی هەوار، بە نمایشكردنی شانۆگەری خەون بەشداری چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شەرم شێخ بۆ شانۆی گەنجان، لە وڵاتی میسڕ كردو وتوانی پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت.
لەو بارەیەوە، نەژاد نەجم، سەرپەرشتیاری گروپی هەوار و دەرهێنەری شانۆگەری خەون، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"وەكو تاكە نوێنەری شاری كەركوك و عێراق بەشداری فێستیڤاڵەكەمان كرد، كە بەبەشداری  30 وڵاتی عەرەبی و جیهانی وەكو ئیتاڵیا و فەڕەنساو كەنەدا و ئوردن و میسڕ و عێراق و سوریا و چەندین وڵاتی دیكە دەستی بەكارەكانیكرد"، ئەوەشیخستەڕوو:"شانۆی خەون، كە لە نوسین و دەرهێنانی خۆمە، توانیمان خەڵاتی یەكەمی فێستیڤاڵەكە بەدەستبهێنین و شانۆگەریەكەی ئیتاڵیاش خەڵاتی رۆڵی گشتی و كەنەدا خەڵاتی باشترین كار لەناو رۆڵدا و میسر خەڵاتی باشترین ئەكتەر و كوێت خەڵاتی باشترین ئەكتەری كوڕ و سوریا باشترین ناوبژیوانییان بەدەستهێنا".
بەوتەی دەرهێنەری شانۆگەری خەون، وەكو گروپی هەواری شانۆیی كەركوك و عیراق بەشدارییان لە فێستیڤاڵی شەرم شێخی نێودەوڵەتی بۆ شانۆی گەنجان كردوە، روونشیكردەوە:"گروپی بەشداری بووی شانۆگەریەكە پێكهاتبو لە، دارا عیزەدین و محەمەد عەبدولڵا و نەژاد نەجم، هەریەكەش لە  عامر مەرزوق لە موزیك، دلێر شوانی و ئارام شێركۆش وەكو رۆژنامەنووس یاوەرییان كردون".

‌ 500 جار بینراوه‌
4/13/2019 4:02:48 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved