نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
مانگی داهاتوو خولی نایابی بالەی كوردستان دەستپێدەكات
هەواڵ

یەكێتی ناوەندی تۆپی بالەی كوردستان، رۆژی 7/5/2019 دەستنیشانكرد بۆ بەڕێوەچوونی یارییەكانی خولی نایابی بالەی یانەكانی كوردستان.
لە خولەكەدا تیپی (12) یانەی كوردستان بەشدار دەبن و تیپەكانیش دابەشی سەر دوو كۆمەڵەی هەولێرو سلێمانی كراون و یارییەكانیش بەخولێكی یەك قۆناغی بەڕێوەدەچن و لە هەر كۆمەڵەیەك سێ تیپ سەردەكەون بۆ خولی بژاردەو تیپێكیش دادەبەزێتە ریزی پلە یەكەكان.
تیپەكانی كۆمەڵەی(A) بریتین لە یانەكانی( هەولێر، شەقڵاوە، ئەكاد، نشتیمان، تەئاخی و هێرش) و تیپەكانی كۆمەڵەی (B) بریتین لە یانەكانی (پێشمەرگەی سلێمانی، بابەگوڕگوڕ، شۆریجە، سۆلافی نوێ، ڕانیەو هەڵەبجەی تازە).
لە كۆی ئەو (12) یانە بەشداربووە چوار تیپی شاری كەركوكی تێدایە، لەوانە(شۆریجە، بابەگوڕگوڕ، سۆلافی نوێ و تەئاخی).
لای خۆشییەوە، عومەر عەلی، سەرپەرشتیاری تیپی بالەی یانەی بابەگوڕگوڕ سەبارەت بە ئامادەكارییەكانیان بۆ (هەواڵ) وتی:" لەئێستادا تیپێكی نوێمان لە یاریزانانی كەركوك پێكهێناوەو ئامادەكارییەكانمان دەسپێكردووە".
وتیشی:" بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست نەمانتوانیوە چەند یاریزانێكی دیكە بهێنینە پێكهاتەكەمانەوە".
سەرپەرشتیاری تیپی بالەی یانەی بابەگوڕگوڕ، ئاشكراشیكرد:" سەرەڕای ئەوەی هەموو هەولێك دەدەین بەڵام دواجار ئامانجمان ئەوەیە لە خولی نایاب بمێنینەوە".

‌ 718 جار بینراوه‌
4/13/2019 4:13:04 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved