نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
كار بۆ چاندنی ملیۆنێك دارخورما دەكرێت


وەزارەتی كشتتوكاڵی عێراق بەپێی پلانێكی ستراتیژی هەمەلایەن كار بۆ پاڵپشتیكرنی بەرهەمی خۆماڵی دەكات و یەكێك لە پرۆژەكانی چاندنی یەك ملیۆن دارخورمایە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق. 
ساڵح حوسێن حەسەنی وەزیری كشتوكاڵی عێراق لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەیی رایگەیاند:" وەزارەتەكەیان رووی كردۆتە جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پلان و كارنامەی ستراتیژی بۆ زیادكردنی ژمارەی دارخورماكان كە لە هەنگاوی یەكەمی پرۆژەكانیدا یەك ملیۆن دارخورما دەچێندرێت و چەندین هەنگاوی گەورەی تریش بۆ هەمان مەبەست دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە. 
حەسەنی روونیشیكردەوە: مەبەست لەم پرۆژەیە بەرهەمهێنانی بەرهەمی ناوخۆیە بۆ پڕكردنەوەی بازاڕو رێگەگرتن لەوەی لە دەرەوەی وڵاتەوە بە دراوی قورس هاوردە بكرێت، كار بۆ ئەوەش دەكرێت بەنداوی بچوك دروستبكرێت و رێگری لە بەهەدەردانی داهاتی ئاو بكرێت. 
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد :" رۆڵی سەرۆكوەزیران بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمی كشتیاری زۆر كارایەو داهاتێكی زۆری بۆ خەرجی خستۆتە بەردەست بۆ ئەوەی بەرهەمی كشتیاریمان بازاڕی ناوخۆ پڕبكاتەوەو رێگە لە هاوردەكردن بگیرێت. 
لەدرێژەی وتەكتانیدا ئاشكراشیكرد: وەزارەتەكە پلانی رۆژانەی بۆ ئەو مەبەستە هەیە بەتایبەت كشتیاری بەرهەمی خۆماڵی، بۆ ئەوەی هاوردەكردنی لە دەرەوەی وڵات رابگیرێت مەگەر لەكاتی بێ بارانیدا بەپێی پێویست خواردن هاوردە بكرێت. 

‌ 527 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:16:58 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved