نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
 ئەمریكا دەچێتە لیستی وڵاتە ترسناكەكان بۆ رۆژنامەنووسان و عێراق دەردەچێت


لەدوا ئامارەكانیدا رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور سەبارەت بەو وڵاتانەی كە رۆژنامەنووسان و میدیاكاران تێیدا دووچاری سامناكی دەبنەوە، بۆ یەكەمینجارە ئەمریكا دەچێتە ناولیستی ئەو وڵاتانەو عێراقیش دوای چەندین دەیە بۆ یەكەمجارە لەو لیستە دێتەدەرەوە". 
رێكخراوەكە لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەمریكا لە ئێستادا یەكێكە لەپێنج وڵاتی سامناك بەسەر رۆژنامەنووسان وێرای نەبوونی جەنگ و هیچ پشێوییەكی ئەمنی لەدوای هیندستان و مەكسیكەوە كەوتۆتە ریزبەندی سێیەمەوە.
كریستۆفەر دەیلۆر، ئەمینداری گشتی رێكخراوەكە ئاشكرایكرد:" رق بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە ئەمریكا روون و ئاشكرا لەلایەن سیاسەتمەدارە ناسراوەكان وبزنسمانەكان و پیاوانی ئاینییەوە سوكایەتییان پێدەكرێت كە بە ئاكامی زۆر خراپ كەوتۆتەوەو بە كاری توندوتیژی و هەڕەشە بۆ سەرگیانی رۆژنامەنووسان لە قەڵەمدەدرێت".
عێراق كە پێنجەمی وڵاتانی دونیا بووە بۆ هەڕەشە لەسەر رۆژنامەنووسان ئێستا لە لیستەكە دەچێتە دەرەوە، هەرچەندە لە ئێستادا لەژێر لێكۆڵینەوەی وردە بۆ ریزبەندكردنی لە لیستەكە، چونكە لەكۆتایی ساڵی 2018ـەوە عێراق لەریزبەندی (160)ـەمینی وڵاتانی جیهان ریزبەندكراوە كە دەتوانن بیری ئازادانەو گوزارشت لە دۆخەكان بكەن لە وڵاتەكەدا. 

‌ 602 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:18:53 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved