نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
نامەیەك بۆ بەڕێز قوباد تاڵەبانی
بورهان حاجی سلێمان



سڵاوو رێز..
بەو پێیەی بەڕێزتان كەسی یەكەمی حیزبەكەتانن لەناو حكومەتی ئێستاو هەموو ئاماژەكانیش بۆ ئەوە دەچن هەروا بێمیننەوە، یەكێتیش بەحوكمی پێگە جیۆسیاسیەكەی وارسی ئەخلاقی پرسی ئەنفالەو ئەو زۆنەی ئێوە تێیدا باڵادەست و فەرمانڕەوان جێگەی كۆستەكەیە، بۆیە هەرچی كرابێت چ بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال و چ بۆ ناساندن و بەدیكۆمێنتكردنی تاوانەكە بە پلە یەك بۆ ئێوە دەگەڕێتەوە، هەرچی رەخنەو گلەییش هەیە روبەڕووی ئێوە دەبێتەوە، لەم روانگەیەوە هیوادارم ئەم پەیامە بەهەند وەربگرن و كاری جدی بۆ بكەن.
رەنگە لە رابردوو و ئێستاو داهاتووشدا لە حكومەتێكی دوو جەمسەردا دەستتان بەتەواوی واڵانەبێت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانتان، بەڵام داكۆكیكردن لە بەرژەوەندییەكانی ئەو ناوچانەی نوێنەرایەتی دەكەن كاری هەرە لەپێشینەتانە، پرسی ئەنفالیش كە راستە پرسێكی نەتەوەییە، بەڵام مخابن تاكو ئێستا بەڕاستی نەبۆتە كۆستێكی سەرتاسەری نەتەوەیی گشتگیر، بە بەڵگەی ئەوەی لە31مین ساڵیادی كارەساتەكەدا، نێوەندە سیاسی و كۆمەڵایەتی و راگەیاندنەكانی ئەنفالستان، لە شین و فیغان دابوون و هی باقی كوردستانیش لە شایی و لۆغانی خۆیان نەكەوتن.
گەلی جولەكە زیاتر لە 70 ساڵە لەسەر داهاتی سوتانگەكانی هۆڵۆكۆست دەژین و لەسایەیدا ئەمنیەت و وجوودیان پارێزراوە، ئەرمەنەكانیش بەهەمان شێوە، ئەمەش لەكاتێكدایە هیچ شایەتحاڵێكی ئەو دوو تاوانە لە ژیاندا نەماون، بەڵام ئێمە كە زۆرترین كەرەستەو بەڵگەمان لەبەردەستماوەو شیاتەحاڵەكانیش لە ژیاندا ماون، تا ئێستا لە هەوێنی ئەو زامە، زەمانەتێك بۆ نەوەكانی داهاتوو دابین نەكراوە، ئێمە لە چەمچەماڵ پایتەختی ئەنفال و هەڵەبجە پایەتەخی كیمیاباران، دوو مۆنۆمێنتی شایەتحاڵی ئەو تاوانانەمان هەیە، كە دەبوایە، نەك تەنها لە یادەكان، بەڵكو لە هەموو رۆژەكانی ساڵدا، جێگەی بایەخی ئێوەی حكومەت بوونایە، بەڵام ئەو دوو مۆنۆمێنتە لە رووی ئیداریەوە بەڕێوەبەرایەتیەكی بچوكن و  سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان ئەنفالكراوانی پارێزگاكانن، لەكاتێكدا دەبوایە خۆیان بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوونایە، یان دەستەیەكی سەربەخۆ، یان راستەوخۆ سەر بە ئەنجومەنی وەزیران، تاكو پێگەیەكی مەعنەوی و عەمەلی گەورەتریان هەبوایە و لە پرسی بودجەو نەسریەشدا كێشەیان نەبوایە، بەتایبەتی ئەوەی چەمچەماڵ كە دەیان دیكۆمێنت و روفاتی 838 ئەنفالكراو و بەڵگە و دیكۆمێنتی تاوانەكەی تێدایەو تەنانەت فەرمانبەرەكانی كە لەنەوەی ئەنفالكراوەكانن شایەتی زیندووی كارەساتەكەن، ڕاستە ئەو مۆنۆمێنتانە لە لایەن حكومەتەوە دروستكراون، بەڵام زۆربەی كەلوپەل و بەڵگەی بەشەكان و كتێبەكان لەلایەن كەسانی خەمخۆری پرسەكە یان لە رێگەی حیزبەوە دابین كراوە كە ئەگەر حكومەت پارەو بودجەی پێویستی بۆ تەرخانبكردایە، زۆر لەوەی ئێستا گرنگتردەبوو، هاوكات باشتر ئەو مەبەستەی دەپێكا كە لە پێناویدا دروستكراوە.
لەكۆتاییدا هیوادارم لەم كابینەیەدا زیاتر جێ پەنجەتان لە ناوچە كارەساتبارەكان بەدەر بكەوێت، بە تایبەتی لە چارەسەركردنی كێشە ئیداری و داراییەكانی مۆنۆمێنتەكەی چەمچەماڵ كە هەروەك لە سەردانێكی بەڕێزتاندا وتبووتان "هەر كەسێك تا ئێرە نەبینێت نازانێت ئەنفال چییە؟" كەواتە بیكە شوێنێك زۆرترین كەس سەردانی بكات تا زۆرترین كەس بزانن ئەنفال چییە؟


‌ 715 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:22:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved