نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
پێنج موڵكی دەگەڕێندرێتەوە بۆ دەوڵەت كە نرخەكەیان 3 ملیار دینار بووە


موڵكداری پێنج  پارچە زەوی دەگەڕێنێتەوە بۆ دەوڵەت كە نرخی سەرجەمیان بە (3) ملیار دینار دەخەمڵێندرێت.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكی، رایگەیاند: بەشی میلاكاتی نووسینگەی لێكۆڵینەوەكانی كەركوك كە سەر بە هەمان دەستەیە، موڵكداری پێنج  پارچە زەوی دەگەڕێنێتەوە بۆ دەوڵەت كە نرخی سەرجەمیان بە (3) ملیار دینار دەخەمڵێندرێت"، ئەوەشیخستۆتەڕوو:"بەشی موڵكداری نووسینگەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی كەركوكی نووسینگەی چاودێری گشتی وەزارەتی شارەوانیەكان توانی دوو موڵكی زەوتكراو بگێڕێتەوە سەر موڵكداری وەزارەتی دارایی و یاریگایەك و كۆگایەك و چەند مۆڵێكی بازرگانی لەسەر بكاتەوە.  
هاوكات بەپێی ئەو بەیاننامەیەی دەستەكە، بەشی موڵكداری بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی چواری شارەوانی كەركوك سێ پارچە موڵكی زەوتكراوی تریشی گەڕاندۆتەوە بۆ موڵكداری شارەوانییەكان و ئەشغال و شارەوانی كەركوك، كە بەم نزیكانە دەخرێنە بواری دامەزراندنی شوێنی بازرگانی لەسەر زەویەكە". 
هاوكات ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە:"نوسراوی دەستگیركردنی فەرمیمان لەسەر ئەو پرۆسانە دەركردووە كە پەیوەندی بە ئەنجامدامی تاوانەكانەوە هەیەو رادەستی لایەنی دادوەریمان كردووە، دادەوری لێكۆڵینەوەكانیش بەپێی بڕگەیاسای ژمارە (154)ـی ساڵی 2012 بڕیاری دەستگیركردن بۆ ئەنجامدەرانی تاوانەكان دەردەكات.
دەستەی دەستپاكی، روونشیكردۆتەوە"لە بەرنامەماندایە چەندین زەوی و زاری تر بگەڕێنینەوە بۆ موڵَكداری دەوڵەت كە لە لایەن چەند كەسێكەوە بەشێوەی نایاسایی داگیركراوەو بۆ بەرژەوەندی كەسی بەكاردەهێنرێت.
 

‌ 610 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:25:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved