نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
پرسەكە دەگەیەندرێتە پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران - ئەحمەد عەسكەری: رێگریكردن لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا نایاساییە


لەسەر رێگریكردن لە ئەندامانی ئەنجومەن  بۆ چونە نێو كۆبونەوەی ئەو وەفدە باڵایەی حكومەتی عێراق بۆ كەركوك، ئەندامانی ئەنجومەنەكە پرسەكە دەگەیەننە پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران. 
ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لەدوای ئەوەی لە كاتی هاتنی وەفدێكی حكومەتی عێراق رێگریمان لێكرا لە ئەنجومەن بین، لەبەرانبەر ئەوەش یاداشتی ناڕەزاییمان ئاراستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بە پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانیشەوە كردووە”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەو كارەی بەرانبەر ئێمە ئەنجامدرا بە هەموو شێوەیەك نایاساییە”. 
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە دوای رووداوەكە راكان سەعید ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە ئەو كارەی كراوە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبووە، بەڵكو پەیوەستە بەو هێزەی كە لەگەڵ وەفدەكەدا بوونە رێگریان كردووە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”هەر هێزێك بوبێت نایاساییەو ناتوانن هەنگاوێكی لە شێوەیە بنێن”. 
ئەحمەد عەسكەری ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەگەر پرسەكە بدرێتە دادگاش ئەوە دەدرێتە سەر ئەفسەرێك و ئەوپەڕی دەیگوازنەوە بۆ شوێنێكی دیكە”، روونیشیكردەوە:”دادگای كەركوك نایات لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیرێك یان بریكاری وەزیرێك بكات، چونكە ئەگەر بە قسەی ئەوانیش ئەو كارە كرابێت ئەوە بە زارەكی بوەو هیچیان لەسەر ناچەسپێت”.
هاوكات لە هەمان رۆژدا سەرجەم راگەیاندنە كوردییەكانی شارەكە، رێگرییان لێكرا كە رووماڵی هاتنی وەفدەكەی حكومەتی عێراق بكەن كە بەسەرۆكایەتی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزەو دوو وەزیرو چەند بریكارو بەڕێوەبەرێكی گشتی سەردانی شارەكەیان كردبوو. 

 

‌ 598 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:31:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved