نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
داعش نزیكەی پەنجا گوندی خوارووی كەركوك داگیر دەكات
رەوان تالیب

بەهۆی مەترسی  پاشماوەكانی داعش لە سنوری خورماتوو و داقوق، تا ئێستا نزیكەی 50 گوندی سنوری داقوق لە ژێردەستی داعشدان و لێپرسراوێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت:”تائێستا لە سنورەكە چەندین كیلۆمەتر بەدەستی داعشەوە ماون”.
ئازاد رۆستەم، لێپرسراوی كۆمیتەی داقوقی یەكێتی نشیتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” لە سێگۆشەی نێوان كەركوك و تكریت و دیالە  لە زنجیرە چیاكانی حەمرین تیرۆریستانی داعش پانتاییەكی بەرفراوانیان بەدەستەوە ماوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”لە سنوری خۆرئاوای داقوق 40 بۆ 50 گوند بەدەستی داعشەوە ماون كە خەڵكی عەرەبی لێبوەو هێشتا لەوێش ماون و لە ژێردەستی داعشدان”.
بەوتەی لێپرسراوی كۆمیتەی داقوقی (ی.ن.ك)، بەرنامە هەبووە كە هەڵمەتێك بكرێت بۆ پاكردنەوەی ئەو ناوچانە لە ژێردەستی داعش، بەڵام تا ئێستا كاتەكانیان بۆ دیارینەكراوە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”رێگای ئەو گوندانەی كە داعشیان لێیە لە ئێستادا گیراوە، بۆیە پۆلیسی فیدراڵی ئاگاداری كردونەتەوە كە ئەوانەی لەو گوندانە ماون وەكو داعش هەژمار دەكرێن”. 
هاوكات لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتیش، لەبارەی بونی پاشماوەكانی داعش لەو سنورە، رایدەگەیەنێت:”لە سنورەكە چەندان كیلۆمەتر بەدەستی داعشەوە ماون”.
مەلا كەریم شكور، لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان، تایبەت بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە سنوری حەمرین و خورماتوو لە دوو شوێن پاشماوەكانی داعش هەن”، ئەوەشیخستەڕوو:”لە ناوچوكانی خۆرهەڵاتی خورماتوو داعش بە ئاشكرا لە چەند شوێنێك بوونیان هەیە كە بەدرێژای نزیكەی 30 كیلۆ مەتر و بە پانتایی  8 بۆ 10 كیلۆمەتر لەوێدا هەن “ 
مەلا كەریم شكور، روونشیكردەوە:”لە باشورو خۆرئاوای خورماتووش،  بەشێوەیەكی گشتی لە شوێنەكەیان دیارنین، بەڵام هەندێك شوێن قەدەغەكراون و بەشێوەی گشتی لە چەمی زەرگەو لە سێگۆشەی نێوان خورماتوو و كفری و داقوق بوونیان هەیە”. 
لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی (ی.ن.ك)، راشیگەیاند:”بۆ ئەوەی بەشێَوەیەكی تەواو داعش لە سنورەكە بنبڕبكرێت پێویستە هێز لەوێدا جێگیربكرێت نەك بەتەنها ئۆپراسیۆن بكرێت، چونكە دوای ئەوە داعش سەرهەڵدەداتەوە”، وتیشی:”پێویستە هێزەكانی پێشمەرگە بێنەوە سنورەكەو لەوێدا جێگیر بكرێن”.
هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ژمارەی داعشەكان زۆرنین، بەڵام بونەتە مایەی زیان بۆ هاوڵاتیانی ناوچەكە”.

‌ 995 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:32:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved