نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
تاسەی دەستكرد قەرەباڵغی لە شەقامەكانی كەركوكدا دروست دەكات
ئا/ هەواڵ


كەركوك بووەتە شاری تاسە و لەشەقامە گشتی و تایبەت و كۆڵانەكانیدا سەدان تاسە بەشێوەی نائەندازەیی و هەرەمەكی هەن كە هەندێكیان زۆر زیان بە هاوڵاتی دەگەیەنن چونكە ئەندازەیی نین و زیان بە ئۆتۆمبیل دەگەیەنێت، ئەمە جگە لەوەی لەبەردەم بینا حزبی و ئەمنیەكاندا چەندین تاسەی دوای یەك دروست دەكرێن و هاتوچۆ و شۆفێران سەغڵەت دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش بەرێوبەرایەتی شارەوانی بەهاوبەشی هاتوچۆی كەركوك لیژنەیان هەیە و لەم راپۆرتەدا چۆنیەتی دانانی تاسە یان لابردنی روون دەكەنەوە.

شارەوانی كەركوك لەسەر دانانی تاسەكان رونكردنەوە دەدەن و باس لە نایاسایی دانانی تاسە دەكەن لە لایەن هاوڵاتیانەوە.
سەردار عەلی بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك بۆ هەواڵ وتی: "وەكو شارەوانی كەركوك ئەو شوێنانەی كە خۆمان دایدەنێین زۆربەی هەرەزۆری شەقامە سەرەكی و شوێنە گشتیەكانی شەقامەكانە بە رەزامەندی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی كەركوك، بەڵام هەندێ شوێنی لاوەكی هەیە یان شوێنی تایبەت وەكو كۆڵانەكان و نێو ماڵەكان لە گەڕەكەكاندا ئەوانە خەڵكی دروستی دەكەن و هەموی سەرپێچییە و دوورە لە رێنمایی و یاسا".
وتیشی: "بەشێوەیەكی گشتی دەرچوون و هەڵمەتمان هەیە و رۆژانە لە تاسە نایاساییەكان هەڵدەگرین و لای دەبەین بەتایبەت ئەوانەی دەبینین دەبنە هۆی قەرەباڵغی".
سەبارەت بەبوونی سزای سەرپێچی كار لەسەر دروستكردنی تاسە بەشێوەی هەرەمەكی بەڕێوەبەری شارەوانی رونیكردەوە: "بۆ دانانی سزای سەرپێچی كاران بەشێوەی غەرامەی ماددی بیرمان كردوەتەوە بەڵام كێشەكە ئەوەیە خەڵك جاری وا هەیە بە كۆمەڵ تاسەیەك دروستدەكەن بۆ نمونە لە كۆڵانێكدا پێنج شەش ماڵ رێكدەكەون یاخود چەند دووكانێك لە فەرعێكدا رێكدەكەون و تاسە دادەنێن لەمەشدا نازانی یەخەی كێ بگریت لەبەرئەوە ئێمە تەنها تاسەكە لادەبەین".
هەروەها وتیشی: "ئەوەی لەسەر شەقامەكاندا هەن بۆ نمونە پلاستیكیەكان یان ئەوانەی ئاسنین و رەنگی زەرد و رەشیان هەیە هەمو خۆمان دامان ناوە بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ و هێماشی بۆ دانراوە لەگەڵ فسفۆر بۆ هۆشیار كردنەوەی شۆفێران".
سەبارەت بەبوونی تاسەیەكی زۆریش لەبەردەم بارەگای هێزە ئەمنیەكان سەردار عەلی دەڵێت: "هەنێ جێگەی تایبەت هەن نەمانتوانیوە لایبەین وەكو شوێنی هێز و سەربازگەكان و بارەگای هێزە ئەمنیەكان لەبەرئەوەی دەسەڵاتمان نییە بەسەریاندا و ئەوانیش پاساوی ئەوەیان هەیە كە ئەوە كارێكی ئەمنیەو بە قسەمان ناكەن بۆ لادانی".
هەر سەبارەت بەبوونی تاسەیەكی زۆر لە كەركوكدا عامر نەریمان ئەفسەر لە بەشی راگەیاندنی هاتوچۆی كەركوك ئەوەی خستەڕوو: "وەكو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ رێنمایی و سزاشمان هەیە بە هاوبەشی لەگەڵ شارەوانی بەتایبەت شەقامە سەرەكی و گشتیەكان ئەوەشی نێو كۆڵان و شوێنی دیكەن شارەوانی لێی بەرپرسە ئەوەشی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە لابردن نییە بەڵكو ئاگاداری شارەوانی دەكەین و لیژنەی هاوبەشمان هەیە كە دوای ئەوەی دەركەوت بەشێوەی نایاسایی تاسەیەك دانراوە بەشی ئەندازەی شارەوانی لایدەبەن".
هەروەها باسی لەوەكرد: "بەردەوام لەنێو شارداین و مەفرەزە و دەوریەكانمان دەگەڕێن و ئەو پێشێلكاری و سەرپێچییەی سەر شەقامەكان ببین دەستبەجێ بە لیژنەكە دەڵێن و شارەوانی لێ ئاگادار دەكرێتەوە چونكە لەسنوری دەسەڵاتی ئێمە نییە و هێما و فسفۆر و گلۆپمان بۆ تەرخان نەكردوە".
ئەو ئەفسەرەی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ ئاماژەی بەوەشدا: "زۆرجار تاسەیەك دانراوە قەرەباڵغیەكی هاتوچۆی زۆر دروست دەكات بۆ ئەوەش هاتوچۆ زانی ئەو تاسەیە ئەگەر یاساییش بێت و لەچوارچێوەی دەسەڵاتەكان دانرابێت بەڵام زیانی هەبوو بۆ هاتوچۆ و قەرەباڵغی لادەبرێت پێچەوانەش هەر راستە بۆ نمونە شوێن هەیە تیژڕەوی لێدەكرێت و شۆفێران پابەند نابن بە مەرجەكانی هاتوچۆ و سەلامەتی ئەوا بە هاوبەشی و رێكەوتن لەگەڵ لیژنە و شارەوانی تاسە بە شێوەیەكی شارستانی دادەنرێت".



‌ 381 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:33:14 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved