نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
كشتوكاڵی كەركوك راپۆرتی زیانەكانی بەروبومە كشتوكاڵێەكان دەگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار
ئا/ سهام رەشید

جوتیاران هەڵوێستیان بەرانبەر باران بارین دەگۆڕێت


ئەگەرچی لە ساڵانی رابردوو سەرجەم جوتیاران، نیگەرانی خۆیان دەردەبڕیی بەهۆی كەمی رێژەی باران بارینەوە بەڵام ، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو نیگەرانن لە زۆری رێژەی باران بارین كە بەهۆی ئەو بارانەی چەند رۆژی رابردووەوە زیانێكی زۆر بەر كشتوكاڵ و حەوزی ماسیەكانیان كەوتوە، لە ئێستاشدا داوای قەرەبوو لەلایەنە پەیوەیەندیدارەكان دەكەنەوە. 

فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوك، سەبارەت بە زیانەكانی جوتیاران، رایدەگەیەنێت، گوێیان بۆ داواكاریەكانی جوتیاران گرتووە و بە نوسراوی فەرمیش بۆ لایەنی پەیوەندیدار بە حكومەت بەرزیانكردۆتەوە. 
زوهێر عەلی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوك، تایبەت بەم راپۆرتەی (هەواڵ)، رایگەیاند:"لەلاین جوتیارانی سنورەكانی كەركوكەوە ئاگادار كراوینەتەوە كە بەشێكی زۆری ئەو بەرووبومە كشتوكاڵیانەی لە قەراغی چەم و رووبارەكان بوونە زیانی زۆریان بەركەوتوە"، ئەوەشیخستەروو:"گوێمان بۆ داواكاریەكانی جوتیاران گرتووەو بە نوسراوی فەرمیش بۆ لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەت بەرزمانكۆدتەوە بەمەبەتسی قەربووكردنەوەیان".
هاوكات بەرێوەبەری فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوك، ناشیشارێتەوە: تا ئێستا مەترسیەكان بەشێویەكی زۆر نییە، بەڵام ئەگەر باران بەردەوامبێت بەهۆی دروستبونی نەخۆشیی كەڕوو و ژەنگەی بەرووبومەكان ئەوە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر بەروبومەكانی گەنم و جۆ".
هەروەها بەرێوەبەری فەرمانگەی كشتوكاڵ، سەبارەت بەهاوكاریكردنی جوتیاران، بە مەبەستی قەڵاچۆكردنی ئەو نەخۆشیانەی رووبەرووی بەروبمەكانیان بۆتەوە، رایدەگەیەنێت:"ئەو كێڵگانەی تووشی نەخۆشی بونەتەوە دەرمانی پێویستمان دابەشكردۆتە سەر جوتیارن تاوەكو چارەسەری بەپەلەی بكەن". 
هاوكات یەكێتی جوتیارانی كوردستانیش، لیژنەیەك بۆ بەدواداچون و زانینی قەبارەی زیانەكانی ئاوی باراناوی رۆژانی رابردوو دروستكردوە. 
مەردان عەبدولرحمان، سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانی كوردستان، سەبارەت بە هەمان پرس، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"ئەگەرچی ئەو رێژە بارانەی ئەمساڵ، بۆتە مایەی بوژانەوەی كانیاو كارێزەكان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیانێكی زۆری هەبوە بۆ ئەو  گوندشینانەی كە ماڵەكانیان نزیك بوە لە چەمەكان بەوەش زیانێكی زۆر بەر بەرووبومە كشتوكاڵێەكانیان و مەڕو ماڵاتیان كەوتووە".
هاوكات مەترسی ئەوەشدەخاتە روو، ئەگەر لەمساڵدا و بەتایبەت تا نزیكەی وەرزی دروێنە باران ببارێت ئەوە بەرووبومە كشتوكاڵیەكان سوودێكی ئەوتۆی نابێت، وتیشی:"ئەو بەرووبومانەی تیشكی خۆر بەرێژەیەكی كەم بەریاندەكەوێت ئەوە گوڵی پووك دەبێت بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە". 
هەروەها سەبارەت بە قەربووكردنەوەی ئەو زیانانەی بەر جوتیاران كەوتوە، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد:"لیژنەیەكی تایبەتمان بۆ بەدواداچون و زانینی قەبارەی زیانەكانی ئاوی باراناوی رۆژانی رابردوو پێكهێناوەو تاوەكو كاری لەسەر بكەین بۆ ئەوەی لایەنە پەیوەندیارەكان قەربوویان بكەنەوە".
هاوكات رۆژی شەممەی رابردووش، لە دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كۆی دەنگی ئەندامان بڕیاردرا و قەربووی زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی ئەمساڵ دەركرا.
حەسەن ئاڵی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگەیاند:"لە دانیشتنی رۆژی شەممەی رابردوو نوێنەران دەنگی لەسەر بڕیاری قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی ئەمساڵی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق درا". 
هاوكات ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی، باسی لەوەشكرد:"بڕیاری قەربووكردنەوەی زیانلێكەوتوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە".
ئەو هەوڵانەش لە كاتێكدایە ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە چەند رۆژی رابردوو داوای لە جوتیاران كردبوو كە داواكاری بەرزبكەنەوە بۆ ئەوەی حومەت قەرەبووی زیانەكانیان بكاتەوە. 
مەنسور بعێجی ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیاننامەیەكدا رایگەیاند :"هەر جوتیارێك بە هۆی باران و لافاوەوە زەرەرمەند بووە مافی خۆیەتی داوای قەرەبووكردنەوە لە دەوڵەت بكات"، ئەوەشیخستەروو:"ئێمەش لە رێگای لیژنەكەمانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت كار بۆ قەرەبووكردنەوەیان دەكەین چونكە ئەوەی لە ماوەی رابردوو بەهۆی لافاوەوە روویداوە دەچێتە خانەی كارەساتە سروشتیەكانەوە، بۆیە دەبێت بەزووترین كات قەرەبوبكرێنەوە .
بعێجی روونیشكردوە :" بێگومان هەموو جوتیاران خاوەن مەزراو بێستانەكان خەرجییەكی زۆریان داوەتە تۆو پەیینی كیمیایی وچاوەڕوانی وەرزی دورێنەوە دەكەن .
ناوبراو وتیشی :"باران و گەرداو هەموو كێلگەكانی لێتێكدان بۆیە لە سەر حكومەتە قەرەبوویان بكاتەوە بۆ ئەوەی زیانی گەورە نەكەوێتە ئەستۆی جوتیارانی عێراقی و ئەمەش مافی سروشتی هەر جوتیارێكە لە هەموو جیهان و رێزی لێدەگیرێت بۆیە زامنكردنی بەرهمهێنانی بەردەوامی جوتیاران لە كاتی سەر هەڵدانی كارەساتە سروشتیەكان دەبێت قەرەبووبكرێنەوە.


‌ 372 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:34:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved