نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
ئایا میدیای كوردی پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دەكات؟
ئا/ یانەی هەواڵ



یانەی هەواڵ لە توڕی كۆمەڵایەتی واتس ئاپ، سێ پرسیاری رۆژنامەوانی سەبارەت بە (ئایا میدیای كوردی توانیویەتی پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ رووداوە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی كوردستان بكات، هەروەها پێتوایە میدیای حزبی یاخود ئەهلییەكان لە خەمی ئاسایشی نەتەوەییدان، لەگەڵ ئەوەی تاچەند پێویستمان بە میدیایەكی نیشتیمانی هەیە كە هاوڵاتیان بە میدیای خۆیانی بزانن؟)، وەڵامی بەشداربوانیش بەمشێوەیە بوو.

ئەگەر رووداوەكە دوور بێت لە كوردستان
میدیای كوردی كاتێك پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دەكات كە ئەو رووداوە دور بێت لە كوردستان.
هاوكار مستەفا لە وەڵامی پرسیارەكاندا نوسیویەتی:"  میدیای كوردی كاتێك پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دەكات كە ئەو رووداوە هیچ پەیوەندییەكی بە ئەجێندای حزبە كوردییەكانەوە نەبێت و بابەتەكە دور بێت لە كوردستان".
هاوكار دەشڵێت:"  نەخێر هیچ كامیان لەگەڵ ئاسایشی نەتەوەییدا نین، ئەگەر هەشبێت زۆر زۆر كەمە، رەنگە لە ١٠٠ حاڵەت یەك حاڵەتی رەچاوی ئاسایشی نیشتیمانی بكەن، نمونەش لە شەڕی داعشدا بێ گوێدانە ئاسایشی نیشتیمانی دەیان زانیاری مەترسیداریان لەسەر سەنگەرەكان دەگواستەوە".
پێشیوایە:"  زۆر پێویستمان بە میدیایەكی نیشتیمانی هەیە، بەڵام ئەستەمە دروست بێت، چونكە زۆرینەی تاكی ئەم كوردستانە ئینتیمای نیشتیمانی لا نەماوە".

جارێ زووە باسی میدیای نیشتیمانی بكرێت
جارێ زووە لەكوردستان باسی میدیای نیشتیمانی بكرێت، چونكە ئەركی گرنگتر و لەپێشینەتر هەیە.
هەوراز شوانی، دەڵێت:" بەداخەوە میدیای كوردی تائێستا پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵ رووداوەكانی كوردستان نەكردووە، چونكە میدیا لەكوردستان لەلایەن حزبەكانەوە كۆنتڕۆڵ كراوە، ئەمەش هۆكارێكە بۆ نەبوونی پیشەیی".
شوانی ئاماژە بەوەشدەكات:" كەی حزبەسیاسییەكان لەخەمی ئاسایشی نەتەوەیی بن، ئەو كاتە میدیا لێپرسراوێتی گەورەتری دەكەوێتە ئەستۆ ".
دەشڵێت:" جارێ زووە لەكوردستان باسی میدیای نیشتیمانی بكرێت، چونكە ئەركی گرنگتر و لەپێشینەتر هەیە".

میدیای ئەهلی لای ئێمە تەنها ناوە
میدیای ئەهلی لەهەموو دامەزراوە جیهانیەكان بایەخێكی گرنگی پایەی وڵاتە، بەتەنها لەوڵاتی ئێمەدا میدیای ئەهلی بەتەنها ناوە.
وهاب حەمە رەسوڵ، دەڵێت:"میدیای حزبی یان بڵێین میدیای ئەهلی دوو جەمسەری  جیاواز، میدیای حزبی بە رواڵەت درێخی لەئەنتەرناتیڤی ئاسایشی نیشتمانی ناكات، بەڵام حزبەكەی لاگرنگترە وەك لە نیشتمانیەكەی بۆ ئەمڕۆیان واگونجاوە".
دەشنوسێت:" میدیای ئەهلی لەهەموو دامەزراوە جیهانیەكان بایەخێكی گرنگی پایەی وڵاتە، بەتەنها لەوڵاتی ئێمەدا میدیای ئەهلی بەتەنها ناوە".
ئاماژە بەوەشدەكات:" ئەگەر پایەكانی وڵات بەسیستەم بكرێت لە سەروەری یاسا،  بێگومان میدیایەكی بوێر  سەرتاپای وڵات ئەوروژێنێ بەرەخنە زوڵاڵەكانیان، ئەوكات ژیانیان پارێزراوە".

دەستوورێكی هەمیشەییمان پێویستە
هەركاتێك توانیمان لەم وڵاتە دەستوورێكی هەمیشەییمان هەبێ، ئەوكاتە دەتوانین ببینە خاوەن دامودەزگا نیشتمانیەكان كەمیدیای نیشتمانیش یەكێكە لەو خەونانە.
شێرزاد سەمەد، لە وەڵامدا نوسیویەتی:" سەبارەت بەمیدیای ئەهلی لەكوردستان تەنها ناوێكە بۆ چەواشەكردنی خەڵك، تائێستا ئەوەی هەیە میدیای حزبییە، جاچ ئەو حزبانەی كە لەدەسەڵاتن یان ئەوانەی بەناوی خوازراوی ئۆپۆزسیۆنەوە هەڵپەی دەسەڵات دەكەن، 
بەگشتی رۆڵی زۆرخراپیان گێڕاوە لەچەند ساڵی ڕابردوو لەڕوخاندنی دەروونی تاكی كورد".
دەشڵێت:" لەبەرامبەر ئەمەشدا میدیای حزبیش نەیتوانیوە دووركەوێتەوە لەبەرژەوەندی حیزبی و خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و نیشتمانی بكات بەهۆی ململانێی نێوان حزبەكانی دەسەڵات لەگەڵ یەكتر و لەلایەكی تریش لەگەڵ بەناو ئۆپۆزسیۆنەكان".
پێشیوایە:" بۆیە تائێستا زۆر دوورین لە دامەزراندنی میدیای نیشتمانی، بەهۆی بەدامەزراوەیی نەبوونی جومگەكانی دەسەڵات  و نەبوونی نیشتمانێكی ئازاد و دیموكراسیەتێكی چەسپیو، هەركاتێك توانیمان لە م وڵاتە دەستوورێكی هەمیشەییمان هەبێ و  بتوانێ پارێزەری مافە دیموكراتیەكان بێ هاوڵاتیان هەموو وەك یەك ویەكسان بن لەبەردەم یاسا، ئەوكاتە دەتوانین ببینە خاوەن دامودەزگا نیشتمانیەكان كەمیدیای نیشتمانیش یەكێكە لەو خەونانە".


‌ 385 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:34:57 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved