نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
گرووپی نوێكار ئامانجی جوانتركردن و رەنگكردنی كەركوكە
ئا/داستان كاكۆ



گرووپی نوێكار، كە لە ئێستادا كاری ڕەنگكردنی شوێنە گشتیەكان و خوێندنگەكانی كەركوكە، و لەلایەن شەش خوێندكاری پەیمانگەی هونەر جوانەكانی كەركوكەوە دامەزراوە، لەم چاوپێكەوتنەشدا، دیاركۆ ئاسۆ، لێپرسراوی گرووپەكە، رایدەگەیەنێت: ئامانجیان جوانتركردنی شارەكەیە. 

*مەبەست لە دروستكردنی گرووپی نوێكار بۆچی دەگەرێتەوە؟ 
- ئامانجی ئێمە لە دورستكردنی گرووپی نوێكار، زیاتر بۆ خزمەتكردنی شارەكەمانە و دەمانەوێت لە رێگای بۆیاغ و فڵچەكانمانەوە شەقام و خوێندنگە و شوێنە گشتیەكان بۆیاغ بكەین و تاوەكو شارێكی جوانتر و رازەواترمان هەبێت و هونەر خۆشەویست بكەین لەلای سەرجەم چین و توێژەكان و هەوڵی ئەوە بدەین جوانی هونەر پیشانی خەڵكی بدەین و بە هونەر شارەكەمان بە زیندووی بهێڵینەوە.
*گرووپی نوێكار لە چەند كەس پێكهاتووە؟ 
-لە ئێستادا گرووپەكەمان  لە شەش كەس پێكهاتووە، بەڵام خۆشبەختانە ئەو ژمارەیە رۆژانە رووی لە زیادبوونە و كەسانی دیكەش حەز دەكەن بەشداربن لەگەڵمان لە چالاكیە جۆراو جۆرەكان و سەرجەم ئەو ستافەشی لەگەڵماندا خوێندكاری پەیمانگەی هونەر جوانەكانن. 
* كێ لە ئەنجامدانی چالاكیەكان هاوكارتان بووە؟ 
- سەرجەم ئەو كار و چالاكیانەی ئەنجامانداوە بەسوپاسەوە لەلایەن پەروەردەی كەركوكەوە تێچوەكەی لە ئەستۆ گیراو و بەشێك لە چالاكیەكانیشمان سەرجەم تێچوەكانی لە ئەستۆی خۆمان بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی گرووپەكەی ئێمە لەسەرەتای كارەكانیدا تاوەكو ئێستا بە فەرمی هیچ لایەنێك  هاوكاری نەكردوین. 
* چالاكیەكانی نوێكار زیاتر لە چ شوێنك ئەنجامیدەدەن؟ 

- بەشێك لە خوێندنگەكانی كەركوك بە سوپاسەوە خۆیان داوامان لێدەكەن كە بە رەنگی جۆراوجۆر خوێندنگەكەیان برازێینەوە و وەكو چالاكی خۆشمان لە شوێنە گشتیەكان یان لەو شوێنانەی كە بۆیاغەكانیان كۆن بوە یان بەهۆكاری جۆراو جۆرەوە پیس بوونە ئێمە وەك ئەم گرووپە خۆبەخشە دەستدەكەین بە پاككردنەوەیان و بۆاغیان دەكەینەوە.
* دوا وتەت چیە؟ 
-ئێمە داواكارین لەسەرجەم هاوڵاتیان كە بەشداربن لە رەنگركدنی شارەكەمان تاوەكو بە جونترین شێوە بیرازێینەوە، ئەگەر ئەو كارشیان پێناكرێت ئێمە داواكارین كە بەشێك نەبن لە پیسكردنی شارەكە.


‌ 377 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:52:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved