نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
كۆچی پێچەوانە لە نەینەواوە بەرەو هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە
هەواڵ

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایدەكات:" بەهۆی ناجێگیری دۆخی ئەمنی ناوچەكەیان كۆچی پێچەوانە لە پارێزگای نەینەواو دەوروبەریانەوە بەرەو هەرێمی كوردستان دووبارە سەریهەڵداوەتەوە.

ئەكرەم محەمەد، ئەندامی كۆمسیۆنەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایدەكات:" هۆكاری سەرەكی ئەم كۆچكردنە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئاسایش و سەقامگیری و كەموكوڕی خزمەتگوزارییەكان لە موسڵ ودەوروبەریدا بە تایبەت ئەو ناوچانەی پێشتر لەژێر ركێفی چەتەكانی داعشدا بوونە.

هاوكات، ئەحمەد مەدلول جەربا، ئەندامی ئەنجومەنی نەینەوا هەفتەی رابردوو هۆشداری دایە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران لە ئەگەری دووبارە كەوتنەوەی شاری موسڵ بە دەستی هێزە تیرۆرستەكانەوە وەك ئەوەی لە حوزەیرانی 2014 روویدا.

جەربا لە بەیاننامەیەكدا وتیشی: " بەهۆی ناسەقامگیری رۆژاوای شارەكەو بوونی داعش لەو ناوچانە كە لە ماوەی رابردوودا خەڵكیان لەگوندەكانی بەعاج و دەوروبەری رفاندووەو هێرشی چەكدارییان كردۆتە سەر خاڵە ئەمنیەكان بەو هۆیەوە پرۆسەی كۆچكردنەوە بەرەو هەرێمی كوردستان بەشێوەی بەرچاو رووی لە زیادبوونكردووە.

ناوبراو ئەوەش دەگەڕێنێتەوە بۆ نەبوونی هیچ یەكەیەكی سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە قەزای بەعاج و ناحیەی تەلعەبتەو قەزای حەزەرو دەوروبەری.

جەربا لە بەیاننامەكەدا هۆشداری دەداتە عادل عەبدولمەهدی سەبارەت بەوەی خەڵكی عێراق بەگشتی و موسڵ بە تایبەتی خوێنی زۆریان رشتوە بۆ ئازادكردنی موسڵ كە لە دیوی رۆژاواوە كارئاسانی بۆ تیرۆرستان كرا بۆ ئەوەی بێنە ناوشارەكەوە".

دووپاتیشیكردەوە:" ئەگەر لە رێگەی هێزی سەربازی و دانانی یەكە سەربازیەكانی وەزارەتی بەرگرییەوە نەبێت ئەگەری زۆری هەیە بەشێوەیەكی كارەساتبارتر هەمان سیناریۆی ساڵی 2014 لەناوچەكە دووبارە بێتەوە".  

‌ 516 جار بینراوه‌
4/27/2019 10:46:28 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved