نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
لە سێ مانگدا 15 كەس لەكەركوك خۆیان دەكوژن
هەواڵ

لە ماوەی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا (132)حاڵەتی خۆكوشتن لە سەرانسەری عێراق روویداوەو زۆرترینی حاڵەتەكانیش لەشاری كەربەلا بووە كە ژمارەیان گەیشتۆتە (20) و شاری كەركوكیش بە پلەی سێیەم دێت كە 15 حاڵەتی خۆكوشتن تێیدا تۆماركراوە.

لە ئامارێكدا كە وەزارەتی تەندروستی، لە رێگەی كۆكردنەوەی فایلەكانی ئەو كەسانەی خۆیان كوشتووە كۆیانی كردۆتەوە لە شاری كەربەلا (20) كەس خۆیان كوشتووە كە یەكێكیان نێرینەو (19)ـی تریان مێینە بوونە.

هاوكات پارێزگای بەسرا لە پلەی دووەمدا دێت كە (19) كەس خۆیان كوشتووە سەرجەمیان نێرینە بوونە.

هەروەها لە پارێزگای كەركوك لە ریزبەندی سێیەمدایە (15) كەس خۆیان كوشتوەو سەرجەمیان نێرینەن و شاری ناسریە (14) كەس سەرجەمیان نێرینە بوونە، هاوكات شاری میسان (14) كەس بوونە كە (6) كەسیان نێرینەو(8) كەسیان مێینە بوونە.

شاری دیوانیە (12 ) كەس خۆیان كوشتووە كە (8) نێرینەو (4) یان مێینە بوونەو لە نەجەفیش (11) كەس بوونە كە (9) نێرینەو (2) مێینە بوونە، لە شاری دیالە (6) كەس لە هەوڵی خۆكوشتن رزگاركراون و (3) كەسیش كارەكەیان ئەنجامداوەو مردوون، لە موسەنا (6) كەس و بابل و واست (5) كەس و لە ئەنباریش (2) كەس تۆماركراون، هەرچی هەردوو شاری بەغداو تكریت هیچ ئامارێكی خۆكوشتن تۆمار نەكراوە.

‌ 411 جار بینراوه‌
4/27/2019 11:03:02 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved