نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
حكومەتی هەرێم فەرمانبەرەكانی خۆی لە كەركوك پاشەكشە پێدەكات
هەواڵ

حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا كار بۆ ئەوە دەكات سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی كە لەدوای ساڵی 2003 لەسەر میلاكی هەرێمی كوردستان لە فەرمانگەكانی شاری كەركوك بەشێوەی تەنسیب دەوام دەكەن، تەنسیبەكانیان هەڵبوەشێنێتەوەو فەرمانەكەش بە شێوەی زارەكی بە فەرمانبەران راگەیەندراوە .

سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، تایبەت بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا كار بۆ ئەوە دەكات كە سەرجەم ئەو فەرمانبەرو مامۆستایانەی كە لەسەر میلاكی هەرێمی كوردستان و لە ناوچە دابڕێندراوەكان و بەتایبەت لە كەركوك دەوام دەكەن بگەرێنێتەوە بۆ ناو سنوری ئیدارەی هەرێمی كوردستان”.

سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بۆ (هەواڵ)، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەو هەوڵەی حكومەتی هەرێم لە ئێستادا بەشێوەیەكی زارەكی بە ژمارەیەك فەرمانبەر وتراوە تاوەكو راژەكەیان بگوازنەوە”.

هەرچەندە هەوڵێكی زۆر هەیە بۆ ئەوەی رێگری بكرێت لەو هەوڵانە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە نەدراوە كە حكومەت پاشەكشەدەكات لە گەڕانەوەی ئەو فەرمانبەرانە یاخود نا”.

هەڵوەشاندنەوەی تەنسیبی ئەو فەرمانبەرانە ئەوەندەی تر رێژەی كورد لە دامودەزگاكانی كەركوك كەمتر دەكاتەوە، كە ئێستا ئیدارەی كەركوك كاری بۆ دەكات.

‌ 529 جار بینراوه‌
4/27/2019 11:15:27 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved