نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
سەركردەیەكی توركمان: لیژنەی دابەشكردنی پۆستەكانی كەركوك نوێنەری ئێمە نین و بۆ بەرژەوەندی بەرەی توركمانی كاردەكەن
هەواڵ

كوردو توركمان لە دابەشكردنەوەی پۆستەكانی كەركوك پەراوێز دەخرێن، ئەندامێكی لیستی توركمانیش لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت:”ئەو كەسانەی بەناوی توركمانەوە بەشدارن نوێنەرایتی ئێمە ناكەن و كار بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆیان دەكەن”.

نەجات حوسێن، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە ئێستادا پۆستەكانی كەركوك بەشێوەی 30% بۆ پێكهاتەی عەرەب و  22 %بۆ پێكهاتەی توركمان و  47 % لەلای پێكهاتەی كوردە بەڕێوەدەبرێن”، ئەوەشیخستەڕوو:”دەسەڵاتەكانی كەركوك ئێستا لەلای عەرەب و بەتایبەت هۆزی جبوورە، چونكە پارێزگار لەوانە، بۆیە ئەوان خاوەنی دەسەڵاتن”.

بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە دابەشكردنی پۆستەكانی كەركوك، پێكهاتەی كورد پاشەكشێی كردووەو رایگەیاند كە رێژەی 32  بە 32 بۆ پێكهاتەكان قبوڵ ناكات، چونكە 50% شارەكە پێكدەهێنێت و خاوەنی شەش كورسی پەرلەمانی عێراقە، باسی لەوەشكرد:”لیژنەیەك پێكهاتووە لە عەرەب و توركمان كە راكان جبوری وەكو نوێنەری عەرەب و هەریەكە لە تەحسین محەمەد و قاسم حەمزە، لەبەرەی توركمانی پۆستەكان دابەشدەكەن و دەزانن چی دەكرێت و چی ناكرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئێمە لەو لیژنەیەی دانراوە رازی نین و نوێنەرایەتی سەرجەم توركمانی شارەكە ناكەن، بەڵكو نوێنەری بەرەی توركمانین و بۆ بەرژەوەندی خۆیان كارەكان دەكەن”.

نەجات حوسێن، راشیگەیاند:”سەردانی پارێزگاریشمان كرد بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام بەرەی توركمانی رایگەیاندووە كە ئەگەر ئێمەش بەشداربین ئەوان دەكشێنەوە، بۆیە ئێستا ئێمە ئاگاداری گۆڕانكارییەكان نین و ئاگادار ناكرێینەوە لە كۆبونەوەكان”.

هەروەها روونیشیكردەوە:”لەدوا گۆڕانكاریەكان ئێستا عەرەب  30% پۆستەكانی وەرگرتوە بەو رێژەیە بێت 2% پۆستەكان ماوە وەریبگرێت و توركمانیش 22% وەرگرتوەو 10%ی پۆستەكانیش ماوە وەریبگرێت و كوردیش تا ئێستا 47% پۆستەكانی لا ماوە”.

‌ 448 جار بینراوه‌
4/27/2019 11:17:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved