نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
زۆری باران كێشەی ئاوی ماڵانی كەركوك چارەسەر ناكات
ئا/ سهام رەشید

 

فەرمانگەی ئاو: كەركوك پێویستی بە پرۆژەی زیاترە نەك بارانی زۆرتر

لەگەڵ ئەوەی رێژەیەكی زۆری باران لەمساڵدا باریوە، كەركوك پێویستی بە پرۆژەی زیاترە بۆ بنەبڕكردنی كێشەی كەمئاوی.فەرمانگەی ئاوی كەركوكیش دەڵێت:" پێویستە هاوڵاتیان دەست بە ئاوەوە بگرن و تەوافە بۆ تانكییەكان دابینبكەن بۆ ئەوەی ئاوی خواردنەوە بەفیڕۆنەدرێت".

ئەندازیار جیهان زەنگنە، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی كەركوك، بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:" سیستمی دابەشكردنی ئاو لە كەركوك رۆژ نا رۆژێكە، لەگەڵ ئەوەشدا لەدابەشكردنی ئاو (30-40%) گرفتمان هەیە".

وتیشی:" لە ئێستادا بەرهەممان (320) هەزار مەتر سێجایە لە رۆژێكدا، لەگەڵ ئەوەشدا كێشەو كەموكوڕی زۆرمان هەیە".

ئاماژەی بەوەشكرد:"  ئەگەر بمانەوێت كێشەو گرفتمان نەبێت و بەردەوام ئاو دابەشی سەر ماڵان بكەین بۆ ماوەی بیست و چوار كاژمێر لە شەورۆژێكدا، پێویستمان بە (7) هەزار مەتر سێجا ئاو دەبێت لە رۆژێكدا، ئەوكات دەتوانین ئەو بۆشاییە پڕبكەینەوە".

ئەندازیار جیهان زەنگنە وتیشی:" پێویستە هەموو ماڵێك تەوافە بۆ تانكییەكانیان دابینبكەن بۆ ئەوەی ئاوی خواردنەوە بە فیڕۆ نەڕوات و بۆڕییە شكاوەكان چاك بكەنەوە، چونكە هەر كەموكوڕییەك لە هەر شوێنێك دەبێتە هۆی بێبەشكردنی ماڵانی تر لە ئاوی خواردنەوە".

راشیگەیاند:" ناتوانین سزای هاوڵاتیان بدەین لەسەر بە فیڕۆدانی ئاو، چونكە فەرمانبەری پێویستمان لەبەر دەست نییە بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ بكەین و سكاڵایان لەسەر تۆمار بكەین، لەبەر ئەوەی زانیاری تەواومان لەسەر ئەو ماڵانە نییە، چونكە تا ئێستا زۆرێك لە ماڵەكان پێوەری ئاویان بۆ دانەنراوەو ئەو پارەیەی بۆ هەقی ئاو لە هاوڵاتیانیش وەریدەگرین لەسەر ژمارەی ژوورو باخەكانیان وەری دەگرین".

رونیشیكردەوە:" بۆ كۆنترۆڵكردنی بە فیڕۆنەدانی ئاو، پێویستمان بە سیستمێكی تەكنیكی پێشكەوتوو دەبێت كە توانای كۆنترۆڵكردنی ئەو دیاردەیەی هەبێت، ئەگەر پێوەرێكی پێشكەوتووی ورد هەبێت و هاوڵاتیان بەپێی ئەو پێوەرە پارەی ئاو بدەن ئەوە ئەكات ئەوانیش دەست بە ئاوەوە دەگرن و بە فیڕۆی نادەن".

ئاشكراشیكرد:" پرۆژەكانی ئاو لە كەركوك بەشی ئەوە ناكات بە تەواوی ئاو بۆ هەموو كەركوك دابینبكەین و پێویستمان بە پرۆژەی زیاترە، لە ئێستاشدا پرۆژەیەكمان هەیە لە (88%)ی جێبەجێكراوە بەڵام لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیراوە".

ئەندازیار جیهان زەنگنە، داواشی لە هاوڵاتیان كرد، زیادەڕۆیی لە بەكارهێنانی ئاو نەكەن و پارەی ئاو بدەن، چونكە ئەو پارەیە لە چاككردنی بۆڕییەكان و پرۆژەكانی ئاو خەرجدەكرێنەوە.

لای خۆشییەوە، شەهاب حەكیم بەڕێوەبەری فەرمانگەی سەرچاوە ئاوییەكانی كەركوك سەبارەت بە سودی زۆری باران بارینی ئەمساڵ لە كەركوك بۆ (هەوال) رایگەیاند :" لە كەركوك چوار بەنداومان هەیە، ئەوانیش بەنداوی دوبز كە بۆ رێكخستنەو بەنداوی "خاسە" كە هەشتاو دوو ملیۆن مەتر سێجا ئاو كۆگادەكات و لە ئێستادا بۆ یەكەمجارە رێژەی پڕكردنەوەی دەگاتە حەفتاو حەوت ملیۆن مەتر سێجاو بەنداوی شیرین و پەڵكانەشمان هەن كە وێرای زۆری باران بارین لەناوچەكە  لە مانگی یەكەوە تا ئێستا بە تەواوی پڕبوونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد :" ئەمساڵ لە كەركوك و دوروبەری بە رێژەی ( 750) ملم باران باریوەو كەمترین شوێن( 450) ملم باریوە، ئەمەش بەراورد بە ساڵانی پێشوو رێژەیەكی زۆر بەرزە".

وتیشی:" ئەمساڵ بەراود بە ساڵانی پێشوو رێژەی ئاوی ژێرزەوی بەرز دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی بەنداوەكان پڕبوونەتەوە وچەم و رووبارەكان هەمووی ئاوی پێدا دەڕوات و دەچێتەوە ژێر زەوی،  بۆیە ئاوی ژێرزەوی زیاددەكات و كانی و سەرچاوە سروشتیەكانی ئاو لە كوردستان هەمووی تەقیونەتەوە".

باسی لەوەشكرد:" ئەو ئاوەی بۆ كەركوك دابیندەكرێت بۆ خواردنەوەی هاوڵاتیان ئەوە ئاوی خامەو پێشتر پاكدەكرێتەوە لەرێی پرۆژەكانی پاڵاوگەی فەرمانگەی ئاوی كەركوك و هەروەها ئەوان بەرپرسیارن لە دابەشكردنی ئاو بۆ ناوشار، ئەوەی لەسەر فەرمانگەی سەرچاوە ئاوییەكانە كە ئاوەكە بگەیەنێتە پرۆژەی پاڵاوگەكان".

شەهاب حەكیم ئەوەشیخستەڕوو:" ئەو بڕە ئاوەی كە پاڵاوتەكراوە بەشی هەموو كەركوك ناكات، چونكە ئەو پرۆژەیە كاتی خۆی پێش (2003) دانراوەو ئێستا ژمارەی دانیشتوانی كەركوك بەراورد بە ساڵانی حەفتاكان كە تازە دامەزراوە زۆر زیادی كردووە".

بە وتەی شەهاب حەكیم، پرۆژەی ئاوی كەركوك پێشتر بۆ (700)  هەزار كەس كراوە و ئێستا كەركوك پێویستی بە پرۆژەیەكە كە پێداویستی ئاوی زیاتر لە ( 700) هەزار كەس دابینبكات و ئەگەر بێت پرۆژەی (قوناغی دووەم ) تەواوبێت ئەوە كێشەی كەمئاوی كەركوك كەم دەبێتەوە". شەهاب حەكیم وتیشی :" لە كەركوك  مەترسی كەمبوونی ئاوی خواردنەوە نابێت بۆ هاوڵاتیان و بۆ كشتوكاڵیش و لە ئێستادا بەنداوی دوكان حەوت ملیار مەترسێ جا ئاوی تێدایە بەراود بە ساڵی پێشتر كە دوو ملیار مەتر سێجای تێدابوو، بۆیە هیچ مەترسییەك نییە لەسەر رێژەی ئاوی كەركوك ".

‌ 319 جار بینراوه‌
4/27/2019 11:44:51 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved