نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
شەیداكانی كورد لە كوێن؟
ئاره‌زو نوری - گۆشه‌ی سوژن

ژنان لە زۆر بواری جیاوازدا توانیویانە شانبەشانی پیاوان بوونی خۆیان بسەلمێنن. دیدو بۆچوونی كۆمەڵگە تا ئاستێك بگۆڕن. بە تایبەتی ئەوەی كە دەوترێت "ژنان زەعیفەن"! باشترین نمونەش بەشداری كردنی ژنانە لە شەڕی دژ بە داعش, بە تایبەتی ژنانی رۆژئاوای كوردستان، كە بوونەتە سەرمەشقی خەباتی جیهان لە دژی تیرۆر و توندڕەوی و ناوبانگی كوردیشیان وەك نەتەوەیەك لە نەتەوەی ژنكوژەوە گۆڕیوە بۆ نەتەوەیەك كە ژنەكانی پێشەنگی قوربانیدان و ئاواكردنی دنیایەكی باشترن بۆ ژنان و منداڵان و تەواوی كۆمەڵگە و لە بری جیهان شەڕی تیرۆر دەكەن.

هەواڵی هەرە جێی بایەخی هەفتەی رابردووی هەرێمی كوردستان و عێراق بەدەستهێنانی مۆڵەتی شوفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بوو لە لایەن ژنێكی كەركوكەوە. ئەوە بۆ یەكەمین جارە لەسەر ئاستی عێراق ژنێك توانی مۆڵەتی ئۆتۆمۆبێڵی بارهەڵگر بەدەست بهێنێت، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە ژنان توانیویانە زۆربەی ئەو رێچكانە بشكێنن كە بەربەستێك بوون لەبەردەم تواناو بوێری ژنان.

شەیدا عەبدولمەجید ئەو ژنەی توانی بەسەر ئاستەنگەكان و تەنانەت سنووری بیركردنەوەی پیاوانیش بەرامبەر بە ژن بشكێنێ و كارێك ئەنجام بدات كە كەس بیری بۆ نەچووەو ناچێ.. توانی بوونی خۆی بسەلمێنێ بەوەی كە ژنیش لەتوانایدا هەیە هەموو كارێك ئەنجام بدات و تەنیا پێویستییان بە متمانە بەخۆبوون هەیە..

شەیدا لێرە توانی وێنەیەكی زۆر جوانی ژنان نیشانی هەمووان بدا بەوەی كە ژن زێتر لە پیاویش لەتوانایدا هەیە زۆر لە ئەركەكان راپەڕێنێت هەروەك پەروەردەكردنی منداڵ و بەڕێوەبردنی ماڵ و ئەركی ماڵەوەو دەرەوەش.

ئەم هەنگاوە نوێیە ئەوە دەهێنێتە یاد كە كاتێ ژن متمانەی بەخۆبوو، هیچ شتێك مەحاڵ و ئەستەم نیە، بۆیە پێویستە پێش ئەوەی بە بیرو بۆچوونی كۆمەڵگە بجوڵێیتەوە، سەرەتا پێویستە وەك مرۆڤێك هەنگاو بنێی، كە چ كارێك لەتواناتدا هەبوو هەوڵی بۆ بدەیت و بێ دوو دڵی ئەنجامی بدەی.

هاوكات لە هەموو بوارەكانی دیكەی ژیانی سیاسی و رووناكبیری و وەرزش و هونەردا پێویستمان بە شەیداكانە. ئەوە بەرهەم و ئازایی و هۆشیاری شەیداكانە دەتوانێت بیروبۆچوونە تەقلیدی و سواوەكانی دژ بە ژنان راماڵێت و بیانخاتە خانەی لەبیرچوونەوە و لە جێگەیاندا بیرو ئەندێشەی نوێی دۆستانە بۆ پرسی ژن بچێنێت و باری لاری مێژوویی ژنان راست بكاتەوە و ژن بگێڕێتەوە بۆ سەر تەختی شكۆ و رێز.

 

‌ 567 جار بینراوه‌
4/27/2019 12:25:22 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved