نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات
هه‌واڵ

ئیقبال عه‌بدولحسێن په‌رله‌مانتار له‌ كوتله‌ی ئیسڵاح جه‌خت له‌ ده‌ركردنی بڕیارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی داهاتوودا مووچه‌ی كرێكاران بۆ (500) هه‌زار دینار به‌رزبكرێته‌وه‌. 
ناوبراو له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێكارانه‌وه‌ روونیكرده‌وه‌ په‌رله‌مان پێشتر بۆ پرۆژه‌ یاسای ژماره‌ (37) ساڵی (2015) ده‌نگیاندا كه‌ زۆرترین زه‌مانه‌تی ژیانی كرێكارانی له‌ خۆگرتووه‌، به‌ڵام تا ئێستا له‌ چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی كه‌می كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی نه‌بێت كارێكی ئه‌وتۆ نه‌كراوه‌”. 
ناوبراو وتیشی:” بڕیاری ژماره‌ (413)ـی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌مترین راده‌ی مووچه‌ی كرێكارانی به‌ (350) هه‌زار دینار دیاریكرد”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” ئه‌م مووچه‌یه‌ به‌ زه‌حمه‌ت به‌شی بژێوی و مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان ده‌كات له‌م دۆخی گرانی بازاره‌ی بۆته‌ بار به‌سه‌ر ژیانیانه‌وه‌”. 
ئیقبال باسی له‌وه‌شكرد:” ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات بۆ (500) هه‌زار دینار له‌گه‌ڵ دابینكردنی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی و ده‌رماڵه‌ی سامناكی. 
هۆشداریشیدا به‌وه‌ی زۆركات مووچه‌ی كرێكاره‌كانی پاككردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان دوا ده‌خرێت و ماوه‌ی دوو مانگ زیاتری به‌سه‌ر ده‌چێت، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رنامه‌ بۆ رێكخستنی مووچه‌كانیان و خه‌رجكردنی به‌ مانگانه‌ بخرێته‌ پێش هه‌موو كاره‌كانه‌وه‌. 



‌ 441 جار بینراوه‌
5/3/2019 11:16:27 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved