نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
(45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌
هه‌واڵ

ئه‌نجومه‌نی نه‌رویژی بۆ په‌نابه‌ران هه‌فته‌ی پێشو هۆشداریدا به‌وه‌ی نزیكه‌ی (45) هه‌زار منداڵ له‌ ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌و رووبه‌رووی په‌راوێزخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نیشتمانییان نییه‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌یان ببه‌ستێته‌وه‌. 
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد: ئه‌و منداڵه‌ ئاوارانه‌ی له‌ خێوه‌تگه‌كاندا ده‌ژین، پێشتر له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایكبوونیان بۆ ده‌ركراوه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق دانی پیانانێت. 
راپۆرته‌كه‌ وتیشی:” ئه‌م منداڵانه‌ له‌ مافه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی وه‌ك په‌روه‌رده‌و چاودێری ته‌ندروستی بێبه‌شكراون، هاوكات ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی وه‌ك هاوسه‌رگیری باوكانیان و مافی دروستكردنی خانووبه‌ره‌و دابینكردنی وه‌زیفه‌ كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ بۆیان كراوه‌، له‌ ئێستادا حكومه‌تی عێراق وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی ره‌سمی كاریان له‌سه‌ر ناكات. 
یه‌ن ئیگیلاند سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ وتی: “ ئێمه‌ روبه‌روی بۆمبێكی مرۆیی شیمانه‌یی ده‌بینه‌وه‌، رێگه‌دان به‌و منداڵانه‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستییان پێ بدرێت و له‌ رێگه‌ی پێدانی ناسنامه‌وه‌ مافی ئینتمایان هه‌بێت، به‌وه‌ش خۆیان و عێراقیش روو له‌ سه‌قامگیری ده‌كه‌ن، بێگومان هه‌ر وڵاتێك نه‌وه‌یه‌ك له‌ نه‌وه‌كانی ناسنامه‌ی نه‌بێت هه‌رگیز ئاشتی تیادا به‌رقه‌رار نابێت”.
ناوبراو وتیشی:” منداڵان به‌رپرس نین له‌ تاوانگه‌ڵێك كه‌سانی تر كردوویانه‌، وێرای ئه‌وه‌ش به‌و هۆیه‌وه‌ زۆربه‌یان له‌مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بێبه‌شكراون و وه‌ك هاوڵاتی عێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت”.


‌ 412 جار بینراوه‌
5/3/2019 11:35:12 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved