نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
شۆكێك و سێ ئاراسته‌
بورهان حاجی سلێمان


له‌سه‌روبه‌ندی ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی ساڵی 2017دا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ناوه‌ندی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و ناوماڵی كورد له‌وپه‌ڕی په‌رته‌وازه‌ییدابوو، ئه‌مه‌ش ترسناكترین و سه‌ره‌كیترین زه‌نگ بوو سه‌باره‌ت به‌ ئاكامه‌كانی پرۆسه‌كه‌، كه‌ جگه‌ له‌ زه‌مینه‌ی ئابووری و هاوكێشه‌ی سیاسی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، گرنگترین كۆڵه‌گه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌ بوو.
له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دابه‌شی سه‌ر سێ ره‌وتی جیاواز بووبوو، ره‌وتی یه‌كه‌م بڕواو متمانه‌ی ته‌واوی به‌ پرۆسه‌كه‌ هه‌بوو كه‌ پارتی ئاراسته‌ی ده‌كردو ژماره‌یه‌ك حیزبی بچوكیش به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد سواری شه‌پۆله‌كه‌ی بووبوون.
ره‌وتی دووه‌م به‌ره‌ی نیگه‌ران و ترس لێنیشتووی ده‌رهاویشته‌كانی پرۆسه‌كه‌ بوو، ئه‌م ره‌وته‌ وه‌كو پره‌نسیپ دژی پرۆسه‌كه‌ نه‌بوون، به‌ڵام نه‌بوونی هه‌لومه‌رج و زه‌مینه‌سازی له‌گه‌ڵ ته‌وقیتی پرۆسه‌كه‌دا نه‌بوون و پێیانوابوو هێشتا كورد كاری زۆرتری له‌ پێشه‌و پێویسته‌ ئه‌و كارته‌ كه‌ خه‌ونێكی له‌مێژینه‌ی كورده‌ له‌هه‌ڵچوونێكی سیاسیدا نه‌سوتێنرێت، هه‌رچه‌ندیشه‌ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌ یه‌كێتی زیاتر خاوه‌نداری ئه‌م ره‌وته‌ی ده‌كرد، به‌ڵام به‌گشتی دیدو بۆچوونێكی یه‌گرتووی نه‌بوو، كه‌ ئه‌مه‌ش زیاتر ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌سته‌گه‌رایی ناو حیزبه‌كه‌ بوو، نه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ بۆچوونی فكریه‌وه‌ هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مانیشدا ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و شاره‌زای ئه‌و بواره‌ هاوڕای بوون.
به‌ره‌ی سێیه‌میش ئه‌وانه‌ بوون، یان له‌ كاردانه‌وه‌ له‌به‌رانبه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانی حكومڕانی كوردی و یانیش له‌ بنه‌چه‌دا بڕوایان به‌ ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌بووه‌و هه‌میشه‌ ژێرده‌سته‌ییان پێباشتره‌، به‌توندی دژی پرۆسه‌كه‌ وه‌ستابوونه‌وه‌.
دواجار ئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌ هه‌موو لایه‌كی توشی شۆك و نائومێدی كرد، به‌ڵام كاردانه‌وه‌كان نه‌گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی و هه‌ژموونداری له‌ كوردستاندا گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت، چونكه‌ هه‌موو لایه‌ك به‌بێ به‌خۆداچوونه‌وه‌ پاساوی ئاماده‌ی هه‌بوو بۆ شكسته‌كه‌ كه‌ خۆی له‌ تۆمه‌تباركردنی به‌رانبه‌ر ده‌بینیه‌وه‌، كێشه‌ی هه‌ره‌ گه‌وره‌ش خۆشباوه‌ڕی قاعیده‌ی حیزبی بوو كه‌ زۆر به‌ئاسانی توعمه‌كه‌ی قووتداو هه‌موولایه‌ك به‌ پاڵه‌وانی شكسته‌كه‌ ده‌رچوون!
خۆكوشتنی حاكم گۆڕان كه‌ له‌سه‌رده‌می خه‌ڵوه‌تی سه‌رشاخیدا یه‌كێك به‌ پاڵه‌وانی نه‌ته‌وایه‌تی و ئه‌وی تر به‌ خه‌یاڵ پڵاو ناوی ده‌برد، جارێكی دیكه‌ كه‌یسه‌كه‌ی جوڵانده‌وه‌، كێشه‌ی ئه‌و حاكمه‌ ئه‌وه‌ بوو بڕوای ته‌واوی به‌ پرۆسه‌كه‌ هه‌بوو، به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه‌ شكسته‌كه‌ قابیلی باجدان بوو، بۆیه‌ له‌به‌رانبه‌ر بێباكی كورددا به‌ته‌نیا ئه‌و باجه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ، به‌ڵام مه‌خابن خۆكوشتنه‌كه‌شی كه‌ ده‌بوایه‌ ته‌واوی گه‌لێك راچه‌ڵه‌كێنێ و خود دادگایی ده‌ستی پێبكرایه‌، جارێكی تر بووه‌ بۆنه‌یه‌ك بۆ یه‌كتری تۆمه‌تباركردن و هه‌میشه‌ میلله‌تێكیش ئاماده‌یه‌ بڕوا به‌ پاساوه‌ ئاماده‌كان بهێنێت، بۆیه‌ میلله‌تێك مه‌رگی خه‌ونێك راینه‌چه‌ڵه‌كێنێت، ده‌بێت به‌ر له‌ هه‌موو شتێك تاكێكی زیندوو بونیاد بنێت، كه‌ بناغه‌ی ده‌وڵه‌ته‌.


‌ 895 جار بینراوه‌
5/3/2019 11:57:44 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved