نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  بینین
ولاتێكی ناشرینە گوڵم!
دڵسۆز حەمە

عەبدولڕەزاق شەریف ئەندامی كارا ودیاری ناو بزوتنەوەی گۆران دواجار دان بەوەدا دەنێت كە لەناو گۆڕانیشدا سەوداوسەر ومامەڵەی گەندەڵی وخاتر وخۆتری سیاسی دەگیرێت، دان بە مامەلەیەكی ترسناك و نامۆراڵیشدا دەنێت كە لە پێناوی وەزیرەكەیاندا كراوە لە بەغداد، نەیانهێشتوە مەلەفی گەندەڵیەكانی بەدەستی عالیە نوسیف بگاتە جێگای خۆی و ئەویش بەدەردی هۆشیار زێباری بچێت !! بەمانای وەزیرەكەی گۆڕانی ئۆپۆزسیۆن هەمان دۆسیەی گەندەڵی هەبوە وەكو وەزیرەكەئ پارتی (نەیارەكەی ئۆپۆزسیۆن !!)، بۆمبێكی داخلی لەناو نەوەی نوێدا تەقیەوە كە دیارترین وبەهێزترین فیگەرەكانی ئەو بزوتنەوەیە لە شاسوارەكەیان هەڵگەڕانەوە، ئەگەر قسە وقسەڵۆكی زۆر كرا لەسەر ئەو كێسانەی لە ناو نەوەی نوێدا ڕویدا بەڵام ئەسڵی مەسەلەكە لەسەر دەسكەوتی ماددی وەرگرتنی پارەو موستەحەقات بوە لەوانەی بەسەرپردی نەوەی نوێدا دەستیان گەشتۆتە ئیمتیازاتی پارلەمان و ئەو بازرگانیە سیاسیەی كە سەركەوت شەمس باسی كرد، كەلەبەغداد ولەدنیای سیاسی ئێمەدا ئامادەیی هەیە، كڕین وفرۆشتن بە وەزارەت وپۆستە گرنگەكانەوە !!
هەرچەندە حكومەتی عادل مەهدی دڵنیایی ئەوەی داوە كە موچەو قوتی فەرمانبەرانی جیاكردۆتەوە لە كیشەكانی خۆی لەگەڵ هەولێردا و گرتنەوەی موچە لەبەغدادەوە جارێكی تر ڕونادات بەلام دۆسیەی نەوتی كوردستان وبەغداد دۆسیەكەی هێندە ئاڵۆز وگوماناوی وپڕی داوی ئابوری و فێڵ و كارتی سوتاوە كە هەمیشە وەكو بۆمبێكی تەوقیتكراو ئەگەری تەقینەوەی هەیە بەو ڕێگایانەی گفتوگۆی هەولێر وبەغداد دەیگرنەبەر، بەشێكی ناردنی موچە پەیوەستە بە كاراكتەری عەبدولمەهدی خۆیەوە وەكو سیاسیەكی میانڕەوەی عەرەب ونزیك لە كوردەوە !!
 ڕوی سیاسی یەكێتی وپارتی لەوە ئاشكراترە كە ئیتر یەك ووشەی لەبارەوە بگوترێت، ئەوان بازرگانی سیاسی و ئابوریەكانی خۆیان ناشارنەوە بەڵكو دوو،وەكو ئەوەی دوو هێزی سیاسین هاوكات دوو پرۆڤایدەری تەلەفۆن وپەیوەندیكردن، دوو كۆمپانیای بازرگانی خانوبەرە ودوو كۆمپانیا ی نەوت و ووزەی تایبەت بەخۆیان هەیە، ململانێكانیان لەگەڵ یەكتر لەسەر جیاوازی دنیابینی سیاسی و بەرنامەی جیاواز نیە بەڵكو لەسەر دەسكەوت وئیمتیازات و پچڕینی زۆرترین دەسكەوت و ئیمتیازات و زەوی جوگرافی دەسەڵاتە، بەكورتی لەسەر دەسكەوت و پارەیە !!
 چۆن چاوەڕوانی جڤاكێكی مۆراڵی بكەین، چۆن لە هاولاتیەكی ئاسایی چاوەڕوان بین كە مۆراڵانەو بەرپرسیارانە لە كۆمەڵگادا هەڵسوكەوت بكات كە ڕۆژانە لەگەڵ ئەم مۆدێلەی حیزبدا بەریەك دەكەوێت، كە بە دەسەڵات وئۆپۆزسیۆنەوە لەبەردەم ئیدیاڵ و سیحری پارەدا هەموو بەهاكان دەدۆڕێنن وهەموو شتێك قابیلی سەودا ومامەڵەیە تەنانەت كێشە ڕەمزی و بەها نەتەوەیی و ئینسانیەكانیشمان .
هیچ كاتێك جڤاكی كوردی،حیزبی كوردی وفەزای ڕەوشەنبیریمان وەكو ئەم ساتەوەختە نەبۆتە فەزایە ك خاڵی لە مۆراڵ ولەخەون ولە ئامانجی بەرز .
هیچ كات وەكو ئێستا كێشەكانمان، ململانێ و جیاوازیەكانمان كورت نەبۆتەوە بۆ كێشە و ململانێ لەسەر دەسكەوتی مادی و پارەی بێنرخ .. ڕۆژگارێكی ناشرینە گوڵم !

‌ 357 جار بینراوه‌
5/4/2019 11:50:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved