نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
نەبوونی مامۆستای كورد كێشە بۆ خوێندكارانی كورد دروستدەكات
ئا/داستان كاكۆ

 نەبونی مامۆستای كورد لە زانكۆی كەركوك، كێشەی بۆ خوێندكارانی نەتەوەی كورد دروستكردوە و داواكاریشن هەوڵبدرێت رێژەیەكی زیاتری مامۆستای كورد دابمەزرێنن.

لێپرسراوی كۆمیتەی زانكۆ و پەیمانگاكان، ئاماژە بۆ ئەوەدەكات نەبونی مامۆستای كوردی كە خاوەنی بروانامەكانی ماستەر و دكۆترا بێت بۆتە مایەی دروستبونی ئەو كێشەیە. 
دكتۆر رێبوار محەمەد، لێپرسراوی كۆمیتەی زانكۆ وپەیمانگاكانی (ی ن ك)، بۆ ئەم راپۆرتەی (هەواڵ)، رایگەیاند:"نەبونی مامۆستای كورد لە زانكۆی كەركوك كێشەیەكە كە لە رابردوودا و لە ئێستاشدا بونی هەیە و تا ئێستا بەتەواوی چارەسەرنەكراوە"، ئەوەشیخستەروو:"لەئێستادا وەكو كورد كەسێكمان پێویستە بۆ ئەوەی بكرێت بە سەرۆكی بەشی ئینگلیزی لە كولێژی پەروەردە بەلام مامۆستایەكی خاوەن بروانامەی بەرزمان نییە تا لەو شوێنە دایبنێن بۆیە بە ناچاری دەبێت عەرەبێك یان توركمانێك دابنێین".
سەبارەت بەچۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو گرفتانەیزانكۆی كەركوكیش، لێپرسراوی كۆمیتەی زانكۆ و پەیمانگاكان، رایگەیاند:"ئەم كێشەیە چارەسەرەكرێت بەسەرۆك زانكۆیەكی كورد لەگەڵ ئەوەشدا بوێر وخاوەن بڕیاربێت وهەستی نەتەوایەتی هەبێت بۆئەوەی ئەوكەسانەی بڕوانامەی بەرزیان هەیە لە كوردستان بیانگوازێتەوە بۆ خوێندنی باڵای كوردستان ولەوەیشەوە بۆ خوێندنی باڵای عێراق بەوشێوەیە دەتوانین چارەسەریبكەین".
لێپرسراوی كۆمیتەی زانكۆ وپەیمانگاكان باسی لەوەشكرد:"چەند ساڵێك لەمەوبەر چەند مامۆستایەك گوازرانەوە بۆ سەر زانكۆ كەركوك كە ژمارەیان 46 مامۆستابوو،  بەڵام لەو ژمارەیە تەنها 20 مامۆستایان رێكەوتن و دەستیان بەدەوامكردن كرد و26 مامۆستایان مایەوە"، وتیشی:"عەرەب تا ئێستا 300 كەسی گواستۆتەوە  لەو وەزارەتانەی سەر بە حكومەتی عێراقن".
دكتۆر رێبوار باسی لەوەشكرد:"لەبەرئەوەی سەرۆك زانكۆ لە گۆڕاندایە، پێویستە لە كاتی هاتنی سەرۆكی زانكۆی نوێیدا یەكەم ئامانجی ئەوەبێت  هاوسەنگی بگەڕێنیتەوە بۆ زانكۆ لەنێوان پێكهاتە جیاوازەكاندا". 
هاوكات سەرۆكی بەشی مێژوش لە كولێژی ئاداب، سەبارەت بەكەمی مامۆستای كورد لە كولێژەكانی زانكۆی كەركوك نیگەرانیەكانی ناشارێتەوە رایدەگەینێت:"هیچ كەسێك هاوكارمان نەبوە لە زیادكردنی مامۆستای كورد بۆ بەشەكەمان ئەوەشی كراوە بە هەوڵی تاك لایەنەی خۆمان بووە".
دكتۆر دڵشاد عومەر، سەرۆكی بەشی مێژوو لە كۆلێژی ئاداب، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"لەساڵی رابردووە و نزیكەی (6) مامۆستای كوردمان هێناوەتە بەشەكەمان ئەوەش بە شێوەی مامۆستای گرێبەست و وانەبێژ و خۆبەخش"، ئەوەشیخستەروو:"ئەو كارەشمان لەپێناو خوێندكارانی كورد ئەنجامداوە ئەمەش هەوڵێكی تاك لایەنانەیە وهیچ كەسێك هاوكاری ویارمەتیمانی نەداوە و ئەو كێشە و گرفتانەشی كە رووبەرومان ئەبێتەوە چارەسەری لای ئێمە نیە بەرزمانكردۆتەوە بۆ سەرووی خۆمانەوە".
ئەو سەرۆك بەشی كۆلێژی ئاداب، ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، لە ئێستادا نزیكەی نۆ مامۆستای كورد لە بەشی مێژوو هەیە و بە ناچاری دابەشی  هەرچوار قۆناغەكەمان كردووە كە  بەشێوەیەك توانیومانە نیوەی كێشەی زمان لە بەشەكە چارەسەربكەین، هەروەها باسی لەوەشكرد:"هەموو ئەومامۆستا كوردانەی سەرۆكی بەشن دەتوانن وەكو ئێمە مامۆستای وانەبێژو و گرێبەست بێنن لەگەڵ ئەوەی هەرچەند ئەمە چارەسەریكی تەواونیە بەڵام دەتوانی كێشەكە كەمبكاتەوە".
دكتۆر دڵشاد عومەر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"باشترین چارەسەر لەدەستی خوێندكار خۆیەتی دەبێت ئەم كێشانە بخاتەڕوو بەداواكاریی یان  دروستكردنی گرووپێك و  بۆئەوەی داوای مافەكانی خۆیان بكەن بەشێوەی خۆپیشاندان و دەربرینی نارەزای بەشێوەیەكی درووست".
خوێندكارانی زانكۆی كەركوكیش نیگەرانن لە نەبوونی مامۆستای كورد، وەك خۆشیان دەڵێن لەدوای 12 ساڵ لە خوێندن بەزمانی كوردی، دەبێت واز لە كوردی بهێنین و فێری عەرەبی بین ئەوەش كارێكی گرانە.
ڤانا عبدولواحید، خوێندكارێكی كوردە لەكۆلێژی ئاداب لەبەشی راگەیاندن، لەو باریەوە بۆ (هەواڵ)رایگەیاند:"لە دوای 12 ساڵی خوێندن بەزمانی كوردی دێینە زانكۆ بەیەكجار پرۆگرامی خوێندن ومامۆستا دەگۆڕێت بۆ زمانی عەرەبی ئەوەش بار گرانیەكی زۆر دەخاتە سەرشانمان چونكە بەشێكی زۆی خوێندكارن زمانی عەەبی نازانن"، رونشیكردەوە:"دەبێت هەموو ئەوبابەتانەی كەرۆژانە دەیخوێنین وەریگێڕین لە عەرەبیەوە بۆ  زمانی كوردی ئەمەش كارێكی گرانەو خەرجیەكی باشی دەوێت لەبەرئەوەی هیچ مامۆستایەكمان نیە بۆمان وەرگێڕێت دەبێت لەدەرەوەی زانكۆ ئەم كارە ئەنجام بدەین،
ئەو كچە خوێندكارە باسی لەوەشكرد:"داوامان كردووە لە سەرۆك بەش كە مامۆستای كوردمان بۆ دابینبكات بەڵام هیچ وەڵامێكی پێنەبووە بۆمان".

‌ 313 جار بینراوه‌
5/4/2019 12:27:45 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved