»  ئابوری
وه‌زيرى نه‌وتى عێڕاق: كار بۆ ئه‌كتيڤ كردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ى 2014 ده‌كه‌ين و هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كه‌م


هه‌واڵ نيوز
(عبدالجبار لعيبي) وه‌زيرى نه‌وتى عێڕاق ڕايگه‌ياند كه‌ هيچ كێشه‌يه‌ك نيه‌ له‌ بوارى هه‌نارده‌ كردنى نه‌وت دا له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا و ئه‌وان كارده‌كه‌ن له‌ پێناو سه‌رله‌نوێ كاركردنه‌وه‌ به‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ى ساڵى 2014.

(لعيبي) ئاشكراشى كرد كه‌ په‌يوه‌ندى به‌رده‌و‌اوم هه‌يه‌ له‌ نيوان هه‌ردولادا و هه‌فته‌ى داهاتودا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زيرى سامانه‌ سروشتييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌نيازه‌ دواتر ئه‌ويش سه‌ردانى به‌غداد بكات.

لاى خۆيه‌وه‌ په‌رله‌مانتار (ئارێز عبدالله) سه‌رۆكى ليژنه‌ى نه‌وت و غاز له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ ميواندارى وه‌زيرى نه‌وتى عێڕاق ده‌كه‌ين بۆ تاووتوێ كردنى سياسه‌تى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌ دوو ساڵى داهاتودا و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداد و ئه‌و كێشانه‌ى هه‌ن له‌و بواره‌دا .


‌ 2032 جار بینراوه‌
10/19/2016 3:22:20 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved