»  ئابوری
ئۆپێك ڕازى بوو عێڕاق پابه‌ند نه‌بێت به‌و بڕه‌ نه‌وته‌ى بۆى ديارى كراوه‌ بۆ هه‌نارده‌ كردن


هه‌واڵ نيوز
ڕێكخراوى ئۆپيك ڕه‌زامه‌ندى نيشان دا سه‌باره‌ت داواكارى عێڕاق به‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌و بنميچه‌ى بۆى ديارى كراوه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت به‌هۆى سه‌رقاڵييه‌وه‌ به‌ جه‌نگى داعش و داواى له‌ سعوديه‌ كردوه‌ به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت كه‌م بكاته‌وه‌ بۆ پارێزگارى كردن له‌ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كان دا.

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار ئاشكراى كردوه‌ كه‌ سوربوونى عێڕاق له‌سه‌ر داواكارييه‌كه‌ى بۆ زياد كردنى ئه‌و بره‌ نه‌وته‌ى بۆى دياريكراوه‌ بۆ هه‌نارده‌ كردن كه‌ 2.5 مليۆن به‌رميله‌ له‌ ڕۆژێك دا ئۆپێك ى ناچار كرد ڕازى بێت له‌سه‌ر داواكارييه‌كه‌ى و ئه‌ندامانى ترى ئه‌و ڕێكخراوه‌ پابه‌ند ده‌بن به‌و بڕه‌ى بۆيان ديارى كراوه‌ بۆ پارێزگارى كردن له‌ نرخى 50 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رميلێك.


ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ده‌شڵێت له‌مه‌ولا عێڕاق ڕۆژانه‌ بۆى هه‌يه‌ به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت بگه‌يه‌نێته‌ 3.25 مليۆن به‌رميل له‌ رۆژێكدا بۆ دابين كردنى پێداويستييه‌كانى جه‌نگى دژ به‌ داعش و دانه‌وه‌ى به‌شێك له‌ قه‌رزه‌كانى و چاره‌سه‌ر كردنى كورتهێنانى بودجه‌كه‌ى.

‌ 2704 جار بینراوه‌
10/26/2016 8:06:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved