نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
وەرزی وەرینی گوڵەكان
كەژاڵ ئیبراهیم خدر


 1
ئەو نینۆكەتی ژانەت ببڕەوەو
ناز بەپەنجەكانتەوە مەكە
من پێكەنینم بەو پەنجانە دێ
گەوەریی خۆیان لەوەدا دەبینن
شكۆفەی گوڵ بوەرێنن.
 
2
من فرمێسكێك تۆ سەدان
فرمێسكی رژاویت
چاوەكانم بۆ خۆشەویستی دەوێ
نەك بۆ بینینی
دێوەزمەی شەوە ترساوەكان.
 
3
بەخۆشەویستی لەدایك بووم و
نازانم خۆشەویستی پێناسە بكەم
لەژیانێكدا دەژین
مردن و ژیان جیاناكرێنەوە.
 
4
تۆ دەتەوێ
روبارەكانی حەزم تێكەڵ بەدەریاكان نەبێ و
لەزەلكاوێكدا بوەستێ ،
من پێم وتی "ئەو درەختەم باڵا بەرزەم
سێبەرم كردۆتە ژوانی باڵندەكان
هەرگیز ناتوانم
ئەو دەریا بەرینەی سەر رێگەم جێ بێڵم.
 
5
پێتوایە من ئەو كیژۆڵە هەژارەم
كە هەمیشە داوای خوێن رشتنم لێ دەكەی ؟
بۆیە ئازاری ئەو خوێنە دەبێتە خەون و
بەیانییان بۆ كۆرپەكانی دەگێڕمەوە.
 
6
شمشێری رق هەڵمەكێشە
خۆ دڵم بێ خاوەن نیە
تاكوو كێوت بۆكوون بكا.
 
7
جاران بۆنت بەقژمەوە دەكرد
بۆنی عەتری هەناسەت بوو
ئەمڕۆ بۆنی ئازار
چاوەكانم دەریای ئەوینت بوون
ئێستاش گۆمێكی لیخن.
 
8
بە چی دەچێ عەزیزم؟!
كە گۆڵەكان هەڵوەرین،
جارێكی تر بە لقەوە نانرێنەوە
كە ئازارەكان تۆماركران
بەلەزەتی سەدان ماچیش ناسڕێنەوە.
 
9
شەو نیە پەنجەی خۆم نەبرم
بەو پارچە شووشانە
كە لە خەونێكی نامردا
لەرووخسارمدا شكاندووتن
وات لێكردووم حەز لە مانگە شەویش نەكەم.
 
10
ئەزیزم ساتێك لەسیمای زەرد هەڵگەڕاوم بڕوانە
وشەكانی رۆحم زمانیان گرتووەو
پەنجەكانیشم سەهۆڵبەندان
خەمەكانم ئاوێزانبوون
وەك چۆلەكەیەكی باڵكراو
لەژێر دەستی مناڵێكی بزۆزدا
بەندكراون.

‌ 216 جار بینراوه‌
5/6/2017 10:47:38 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved