نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
كارل شویمان نووسەری كاندید بۆ خەڵاتی نۆبڵ خۆی دەكوژێت


دەزگاكانی راگەیاندن هەواڵی خۆكوشتنی كارل شویمانی تەمەن (77) ساڵی نووسەری خوارووی ئەفریقیا پشتراست دەكەنەوەو نامەیەكی ماڵاوایی جێ هێشتووە بەوەی ماوەیەكی زۆرە بیر لە خۆكوشتن دەكاتەوە.
ئەم نووسەرە خاوەنی (19) رۆمان و چەندین لێكۆڵینەوەی زانستی مێژوویی و كۆمەڵایەتییەو هاوكات لە لایەن نیلسۆن ماندیلای سەرۆكی ئەفریقیاوە خەڵاتی رێزلێنانی نیشتمانی پێ بەخشراوە.
نووسەر لە دوایین نامەیدا لە 27ـی نیسانی رابردوو كە دەستی پارێزەر كارل فان رێنسیۆرگ كەوتووە دەڵێت: ساڵانێكی زۆرە دەمەوێت كۆتایی بە ژیانم بهێنم و لەسەر وادەی جێبەجێكردنی بڕیارەكە مابومەوە، لە شوێنێكی تریشدا دەڵێت:" ژیان هەر مایەی ئازار بووە كەچی ئێمە گەمژانە لە مردن ئەترسین". 
شویمان لە نامەكەیدا دەڵێت ماوەیەكە لە خواردن و خاوردنەوە دابڕاوم و دەمەوێت لە رێگەی پرۆسەی "مردنی ئەندامانی جەستە"مەوە كۆتایی بە ژیانی خۆم بهێنم.
جێی باسە نووسەر ئەمە دووەمین جارە بە ئاشكرا هەوڵی خۆكوشتنی داوەو یەكەمیان لە تەمەنی (75) ساڵیدا بووە، ئەگەرچی لە تافی گەنجیشدا زۆرجار بیری لە خۆكوشتن كردۆتەوە.
اەنامەی مالاواییدا دەنووسێت ئەوەی بڕیاری لەسەردەدەم زۆر بە تایبەتە بە خۆم و تكاتان لێدەكەم كەس دوای من دووبارەی نەكاتەوە، من زۆر سوپاسگوزاری توانای دەروونی خۆمم كە رێم پێ دەدا ئەو بڕیارە جێبەجێبكەم.   
جێی باسە كارل شویمان بەر لەخۆ كوشتنی لە خانووویەكی خانەنشینان لە شاری بلو مفونتین بە تەنها دەژیاو تەواو گۆشەگیر كەوتبوو. خاوەنی چەندین خەڵاتی گەرەی جیهانی بووەو كاندیدكراوە بۆ وەرگرتنی خەلاتی نۆبڵ بۆ ساڵی 2017.
شویمان لە پەراوێزی نامەكەیدا پەیامێك بۆ لایەنی دادوەری دەنێرێت و داوا دەكات خۆكوشتن لە خانەی تاوانەكان لا ببرێت.  
رەخنەگران دەڵێن هۆكاری نەبوونی ناوداری شویمان دەگەڕێتەوە بۆ نووسینی بە زمانی خۆجێیی ئەفریقیایی كە نزیكە لە زمانی هۆڵەندیەوە كە داگیركەرانی هۆڵەندا لە ئەفریقیا بەكاریان هێناوە،  هاوكات چەندین بەرهەمیشی بەزمانی ئینگلیزی نووسیوەو زۆربەی بەرهەمەكانی پشت بە خەیاڵ دەبەستن.
ناوبراو لە  26 ـی ئۆكتوبری ساڵی 1939 لەدایكبووەو چەندین خەلاتی ناوەندی ئەفریقی پێ بەخشراوە لەوانە خەڵاتی هێرتزۆگ كە سێ ساڵی یەك لەدوای یەك دەستەبەری كردووەو هاوبار خەڵاتی  Order for Excellent Service سەرۆكی وڵاتی لە لایەن نیلسۆن ماندێلاوە پێ بەخشراوە.


‌ 112 جار بینراوه‌
5/13/2017 10:55:05 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved