نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
شەش فیلمی سەركەوتوو دەبێتە هۆی گەڕانی بینەر بەدوای رۆمانەكەدا


هەندێك لە سینەماكاران سەركەوتنی رۆمانە گەورەكان قۆرخدەكەن و دەیكەنە كارێكی هونەری بەو هیوایەی سەركەوتن و داهاتی زۆریان بۆ دەستەبەر بكات، بەڵام سەختترین كار ئەوەیە رۆمانێك بگۆڕدرێت بۆ كاری سینەمایی بەبێ تێكدانی رووداوەكان و هاوكات گەیاندنی پەیامی رۆمانەكە بۆ ئەوەی خوێنەرانی رۆمانەكە لێی بێزار نەبن و نەبێتە هۆی زەقكردنی قەڵەمی رەخنەگران.
هاوكات سەركەوتنی كاری سینەمایی كە سەرچاوەكەی لە رۆمانێكەوە وەرگیرابێت دەبێتە هۆی كڕین و خوێندنەوەی رۆمانەكە بەو مەبەستەی زیاتر لە كاراكتەرەكان و چۆنیەتی رووداوەكە بگەن و چێژی زۆرتر لە رۆمانەكە وەربگرن و جیاوازی نێوان كارە سینەماییەكەو خودی رۆمانەكە وەك دوو داهێنان لە بۆتەیەكدا بدۆزنەوە. لێرەدا باسی شەش فیلم دەرێت كە بۆتەهۆی بەدواداچوون و دۆزینەوەی رۆمانەكەو زیاتر چێژ لێوەرگرتنی:

فیلمی Atonement
رۆمانی (Atonement) لە نووسینی “ئیان ماكوین”ـەو بۆ یەكەمجار ساڵی 2001 بڵاوكراوەتەوە، ئەم رۆمانە باس لە چۆنییەتی بەهەڵە تێگەیشتنی رووداوەكانەو هاوكات كاریگەرییەكانی فرت و فێڵ بەسەر كەسێتی مرۆڤەوە دەردەخات، رووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆساڵانی 1935 كە بریۆنی كچە منداڵ باوەڕی تەواو بەوە دەهێنێت “سیسیلیا”ی دۆستی خوشكەكەی هاوباڕ كوڕی پاسەوانی ماڵەكەیانە دەستدرێژی سێكسی كرابێتە سەر، هەر بەو هۆیەوە جەوری دەرهەق دەكرێت و زیندانی دەكرێت و دواتر لە زیندانەوە دەنێردرێتە بەرەكانی جەنگ.
ساڵی 2007 رۆمانەكە بە هەمان ناونیشان لە لایەن “جۆ رایت”ـی دەرهێنەرو كریستۆڤەر هامپتۆنی سیناریستەوە دەكرێت بە فیلمی سینەمایی.
رایت لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: كاری گەورەمان ئەوەیە چۆن هەمان پەیامی نووسەر بە هەمان ستایلی رووداوەكانی ناو رۆمانەكە بپارێزین چونكە دەبێت وەفادار بین بەرامبەر بە كارەكانی نووسەرەكەو چۆنیەتی گەیاندنی بە بینەر بە تایبەت ئەو بینەرانەی خوێنەری رۆمانەكە بوون.
هەربۆیە جیاوازییەكی ئەوتۆ لە نێوان رێرەوی رووداوەكانن لە نێوان رۆمانەكەو فیلمەكە نابینرێت. رایت وتیشی: رۆمانەكەی زۆر خۆشویستووە، هەر بۆیە كاری سینەمایی لەسەر كردووە.. بۆیە هەردەرهێنەرێك یان سینەماكارێك گەر بیەوێت رۆمانێكی سەركەوتوو بكاتە فیلمێكی سەركەوتوو سەرەتا دەبێت رۆمانەكەی زۆر خۆشبوێت تا بتوانێت بە جوانترین شێوە پێشكەشی بینەری بكات و بیكاتە مایەی سەرنج و تێروانین و بیركردنەوەی قووڵ لە دوای بینینی فیلمەكەوە.
ئەم فیلمە كاندیدی حەوت خەڵاتی ئۆسكار بوو لە نێوانیان باشترین دەقی سینەمایی وەرگیراو لە رۆمانەوە، باشترین رۆڵی كاراكتەری یاریدەدەر كە سواریز رۆنانی كچەئەكتەر كاندیدی بوو هاوكات بە ئۆسكاری باشترین موزیكی گرتەیی بەدەست هێنا.

فیلمی Brokeback Mountain
فیلمی Brokeback Mountain لە كورتە چیرۆكێكەوە وەرگیراوەكە بەتەنها لە (55) لاپەرەدا نووسراوەو ساڵی 1997 بڵاوكراوەتەوە، هەر بەهەمان ناوەوە لە لایەن ئانی برۆلیكسی كچە نووسەرەوە بلاوكراوەتەوە، رەنگە پرسیار بكرێت چۆن ئەم كورتە چیرۆكە كراوە بە فیلمێكی لەو جۆرە پڕبایەخە؟
دەقە سینەماییەكە لە لایەن هەردوو سیناریست لاری ماكمۆری و دیانا ئۆسانەوە نووسراوە، كە توانیان لە رێگەی زیادكردنی هەندێك لە گۆڕانكارییەكان بەسەر رووداوەكان و كاراكتەرەكان ئەو چیرۆكە بگۆڕن بۆ فیلمێكی دوورودرێژ، هەر وەك چۆنیەتی رووداوەكانی ناو چیرۆكەكە ببینن و تیشك بخەنەە سەر رووبەرێكی بەرفراوانی دیمەنە سروشتیەكان كە خۆی لە خۆیدا سیناریۆیەك بووە بۆ فیلمەكەو هاوكات رەسەنایەتی پەیامی چیرۆكەكەیان بە پارێزراوی هێشتۆتەوە.
ئەم فیلمە باس لە دوو كاراكتەر دەكات ئینیس دیل مارت لە رۆڵی هێت لیدگەرو جاك تویست لە رۆڵی جێك جیلینهال “ ئەم دەوو گەنجە لەناكاو مەیلی هاورەگەزبازی خۆیان دەردەخەن بەلام بەهۆی ترسەوە لێك جودا دەبنەوە.
وێرای ئەوەی رووداوی فیلمەكە لێوانلێوە لە شۆك بەڵام ئەدای ئەكتەرەكان و چیرۆكی كاراكتەرەكانی ناو فیلمەكەلەكۆی كاندیدكردنی بۆهەشت خەلات توانای سێ خەلات بچنێتەوە، وەك باشترین دەقی وەرگیراو لە رۆمانەوە، باشترین دەرهێنان بەر ئانگی لی كەوت ئەوەش یەكەمجارە دەرخهێنەرێكی بە رەگەز ئاسیایی خەڵاتی ئۆسكار لەسەر ئەو چیرۆكە بباتەوە.

فیلمی The Silence of the Lambs
رۆمانی The Silence of the Lambs ساڵی 1988 لە نووسینی تۆماس هاریس و باس لە ژنە كاراكتەرێك دەكات لە بەرژەوەندی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) كار دەكات و بەدوای تاوانكارێكی ناوە بە ناوە دەكات كە ژنە قوربانییەكانی دەكوژێت و دواتر پێستەیان دەگروێ.
كچەكە هەوڵ دەدات داوای هاوكاری لە دكتۆر “ هانیپال لیكتەر” بكات، كە تاوانبارێكی كۆنەو ماوەی زیندانییەكەی تەواو كردووەو كەسێكە نەخۆشی دەروونی هەیە، بەڵام بە خواردنی بەشێك لە گۆشتی خاوی قوربانییەكە دەتوانێت تاوانبارەكە بدۆزێتەوە.
ئەم رۆمانە ساڵی 1991 كراوە بەفیلم و دەقە سینەماییەكەشی لەلایەن تید تالی یەوە نووسراوە، هیچ جیاوازییەكی ئەوتۆ لە نێوان دەقی رۆمانەكەو خودی ماجەرای فیلمەكەدا نییە، بەلام بەمەبەستی سەرنجراكێشی هەندێك جوانكاری لە دیمەنەكاندا كراوە، هاوكات كۆمەڵێك زانیاری زیاتر لە فیلمەكە سەبارەت ‌وبە كارەكانی نووسینگەی فیدراڵی دراوەو كەسێتی كلاریس لە فیلمەكەدا زۆر روونترە وەك لە رۆمانەكەدا باس لەكچە كاراكتەرێكی گرژی توند دەكات بەلام لە فیلمەكە زیاتر بە سادەیی و خاكیبوون گوزارشت لەو كاراكتەرە دەكرێت.
فیلمەكە كاراكتەرەكانی زۆر بە ریالیستی وێنا كردووە بە تایبەت هانیپال وەك نەرخۆشێكی زەینی و دەروونی و مرۆڤێكی زۆر شێواو دەردەكەوێت، فیلمەكە بۆحەوت خەڵاتی ئۆسكار كاندید دەكرێت و دواجار پێنج خەڵات دەچنێتەوەكە هەریەك لە لانتۆنی هۆپكنز لە رۆڵی هانیپال و جودی فۆستەر وەك باشترین كچە ئەكتەر لە رۆڵی كلاریسی توێژەری نووسینگەی فیدراڵی، هاوكات جوناتان دێمی وەك باشترین دەرهێنەر، تید تاللی بە باشترین رۆماننووس لەسەر تێكستی فیلمەكە، ئەمەشبۆ یەكەمجارە پێنج هونەرمەند لە فیلمێكدا خەلاتی یەكەمی ئۆسكار پێكەوە بچننەوە.

فیلمی The Fault in Our Stars
لە هەموو داستانەكانی خۆشەویستی دڵدارەكان بەیەك ناگەن و بۆ مەرگی هەر یەكەیان هۆكارێك هەیە، لەم رۆمانەدا ئەوەی دەبێتە مایەی بێهیوا بوون لەو دڵدارییە نەخۆشی شێرپەنجەیە كە دوو عاشق لەماوەیەكی كەمدا دەكوژێت، رۆمانی The Fault in Our Stars ساڵی 2012 لەلایەن جۆن گراینی رۆماننووسەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەم رۆمانە باس لە دوو گەنجی هەرزەكار دەكات كە هەردووكیان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە هاتوون، لە یەكێك لە كلینكەكانی پاڵپشتی دەروونی بە تووشبوانی نەخۆشی شێپەنجە یەكتری دەناسن و سەرەتا هەوڵ دەدن هاوكاری یەكتری بكەن ‌وبۆ ئەوەی بەسەر نەخۆشییەكەدا زاڵ بن دواتر رێرەوی روداوەكان دەگۆڕدرێت بۆچیرۆكێكی عیشقی زۆر گەورە. ئەم رۆمانە ساڵی 2014 لەلایەن سكۆت نۆستادتیری سیناریست و مایكل ئیچ ویپەرەوە دەكرێتە دەقی فیلمسازی و جۆن پۆش دەریدەهێنێت كە هەوڵددەات زۆر لە رۆمانەكەوە بە نزیكی باسی بكات، وێرای كەمكردنەوەی دواندنەكان و لادانی هەندێك رەگەزی فەلسەفی كە زۆر بە قووڵی لە رمانەكەدا دەبینرێت، بەڵام فیلمەكە بە بەراورد بە تێكستە رەسەنەكە كەمترین خەمناكی تیایە.
سكۆت نۆستادتیری سیناریس لە لێدوانێكیدا بۆراگەیاندنەكان دەڵێت: پێویستە كۆتایی فیلمەكە كەمتر رەشبگیر بێت وەك لەوەی لە رۆمانەكەدا هەیە، ئێمەی فیلمساز هەمیشە لەبەر هەستی بینەران دەبێت كۆتاییەكن جوانتر بكەین وەك لەوەی لە راستیدا هەیە، بۆیە دەبێت هەمیشە هیوا بە بینەر بدەین و كۆتایەكان بەبەختەوەری بێت یان بە خەمێكی كەمتر.
ئەم فیلمە هەرچەندە بۆ خەڵاتەكانی ئۆسكار دواكەوت و كاندیدنەكرا بەڵام بەڵام لە دوو هەفتەی یەكەمدا لەسەروو نائاساییەوە بلیتی فرۆشراو زۆرترین بینەری هەبووە.

فیلمی Harry Potter and the Sorcerer‌s Stone
یەكەمین بەشی زنجیرە رۆمانی هاری پۆتەر بەناوی Harry Potter and the Sorcerer‌s Stone لە نووسینی “جێ كەی رۆلینگ”ـی كچە نووسەر ساڵی1979 بڵاوكراوەتەوە، ئەم رۆمانە باس لە گرووپێكی مندالان دەكات كە پێكەوە لە قوتابخانەی هۆگۆرتیسی جادوویی دەخوێنن و دژایەتی دەكەوێتە نێوان خۆیان و فۆلدمۆرتی گەورە جادوو بازی ناسراو بە خراپەكارییەكانی.
ئەم فیلمە ساڵی 2001 دەكرێتە فیلم و بەو هۆیەوە زنجیرە فیلمی هاری پۆتەر یەك لەدوای یەك دەردەكەون، ئەم رۆمانە لەەسر داواكاری خودی رۆماننووسەكە دەبێتە یەكێك لەو فیلمانە زۆر بە راسپاردەییەوە رووداوەكانی رۆمانەكەی وەك خۆی هێشتۆتەوەو بە هیچ جۆرێك دەسكاری نەكراوە، بە پێیبۆچوونی رەخنەگران و هاوكات بینەرانیشەوە رووداوەكان لە فیلمەكە زۆر خێراتر دەگوزەرێن بە بەراورد بەفیلمەكە، بەو هۆیەشەوە نەغمەیەكی هارمۆنیست لە رووی كات و رووداوەكانەوە لە فیلمەكەدا بە پێچەوانەی رۆمانەكە تەواوی ونبووە.
ئەم فیلمە لە دەرهێنانی كریس كۆلۆمبسەو لەنوانادنی دانیال رادكلیغە لە رۆڵی هاری پۆتەر ئیما واتسۆن رۆڵی هێرمۆنی پێدراوەو ستیف كلۆفز سیناریۆی فیلمەكەی نووسیوە. ئەم فیلمە سێ خەلاتی ئۆسكاری بردۆتەوەو یەكەمیان باشترین دیزاینی جلوبەرگی كاراكتەرەكانە.

فیلمی Me Before You
رۆمانی Me Before You هەمان ئەو ناونیشانەیە كە براوەتەوە بەر فیلمەكەو ساڵی 2015 بەرهەمهێنراوەو لە نووسینی رۆماننووس (جوجو مویس)ـە، ئەم فیلمە باس لە كچە هەرزەكارێك بە ناوی لویزا دەكات كە بە دوای كارێكدا دەگەڕێت، رۆژێكیان هەلێكی بۆ دەرەخسێت و ئیتر خزمەت بە پیاوسێك دەكات كە نەخۆشی ئیفلیجی هەیە، هەر لەسەرەتاوە زۆر بە جوانی خزمەتی دەكات تا دەرەنجام پەیوەندییەكی بەسۆزی خۆشەویستی دەكەوێتە نێوانیانەوە، وێرای ئەوەی گرتەیەكی زۆر گەورە لە رووداوی ناو رووداوەكان نەكراوە بە فیلم كە باس لە دەستدرێژی سێكسی دەكات بەسەر كچەكە، بەڵام جەماوەر ئەو فیلمەیان زۆر بەدڵبووە.
جوجو لە بەردەم راگەیاندنەكان لە وەلامی پرسیارێك سەبارەت بەو گرتەیە دەڵێت: من خۆم زیاتر لە دەجار بە نابەبەدڵی ئەو گرتەیەم نووسیوەو دواتر رەشمكردۆتەوە بەلام دواجار لە رۆمانەكەدا ئەو گرتەیە هەیە، هەرچی لە فیلمەكە بووە ماایەی ئاسوودەییم كە بینیم ئەو گرتەی دەستدرێژی سێكسیە بەسەر لویزا رەتكراوەتەوە، دیارە فیلمسازان و سینەماكاران باشتر دەزانن چۆن و لە كوێ و بەكام شێواز زیاتر سۆزی بینەران بەلای رووداوەكانەوە رادەكێشن.
جوجو وتیشی نە لەوە پەشیمان كە رووداوی دەستدرێژییەكە لە رمنەكە هەیەو نە لەوەشنیگەرانم كە لە فیلمەكە رەتكراوەتەوەو كاری بۆ نەكراوە.
ئەم فیلمەلەدەرهێنانی نتێیا شاروك و لە نواندنی ئیمیلیا كلارك لە رۆڵیلویزا كە پێشتر ئەستێرەی زنجیرە درامای game -of thrones بووە، سام كلافین لە رۆڵی ویل ترینۆر وەك كاراكتەری دووەم هاتووە.

‌ 123 جار بینراوه‌
5/13/2017 11:04:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved