نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
هەڵدانەوەی دۆسیەیەكی لەیادكراو
عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ)



ئەو بەژێر رەهێلەكانی مەرگا تێدەپەڕی و
چاویشی لەسەر تنۆكە وردیلەكانی ئومێد بوو
خەمی دەكردە بەردەباز و
بەسەر جۆگەلەكانی نەهامەتی دەپەڕییەوە
لە چاوییەوە تروسكایی نوێبوونەوە دەبینرا و
 لەزاریشی شەكرە وشەی پڕ لە مانا
ئەو دڵداری دەكرد و كچێكی خۆشدەویست كە ئاشنای وشە و كتێب بوو
زۆربەی ئێواران بە عەللاگەیێ سەموونی گەرم و
هەندێجاریش میوە و سەوزەی بەدەستەوە و دەگەڕایەوە ژوورەكەی
ئەو شەوان درەنگ دەنووست و
پلكە عاسی وتەنی :
غورفەكەی پڕ بوو لە كتێب و وەرەقە و مەرەقە.
هێندە بەڕێز بوو هەر حەزت دەكرد بیخۆی
ئەو میوانی كەم دەهاتن
كرێی خانووی هەر لەیەكەم رۆژی مانگدا دەدا
جارنەجاریش لەگەڵ دەست خۆی روبعە كیلۆیێ پاقلاوە
 یان نەفەرێ كەبابی بۆ خاوەن خانوو دەبردەوە
ئەو بە سیما گەنمڕەنگ و بەژن كورت بەڵام تۆكمە بوو
تا دڵ حەزكا خۆشەویست بوو
كە دەدوا دڵ ئۆخەی دەكرد
هێند عاقڵ بوو سەری لە شتان دەردەچوو
*
ئەو خاوەن فایلێكی ئەستوور بوو لای دەزگای ئەمن و
خرابۆوە ژێر چاودێرییەوە
كاتێ گرتیان جگە لە پاكەتێك جگەرە و هەویەكەی
هچی تری پێنەگیرا
ئازاریان دا.. ئەشكەنجە بوو بە ئاشنای جەستەی بەهێزی
هەڕەشەیان لێكرد وتیان هەردوو گوونت دەتەقێنین
وتیان خوشكت لەبەرچاوت دەستدرێژی دەكەینە سەر
وتیان تۆ “هیچ مێشكت نییە
ئەوە پارە..ئەوە خانوو و ئۆتۆمبێلی جوان و قەشەنگ
بەس كار لەگەڵ ئێمە بكە
چی دەزانی و چی دەبینی بیكە راپۆرت.”
ئەو وتی نا
بە گەورەیی (نا)ێكی لەسەر كاغەزەكە سپییەكەی بەردەمی نووسی
زۆریان لێدا تا بە ناچار ئازادیان كرد.
*
ئەو رقی زیاتر لە غەدر و لە ستەم بوو
كە دەپەیڤی مەنفەعەتی خەڵكی هەژار و دەستەنگی لەبەرچاو بوو
ئەو باسی یەكدەستی دەكرد
باسی یەكبوون هەوێنی قسەكانی بوو
ئەو لە خەمی ئەو خەڵكە بوو
قسەكانی مەرهەم ئاسا دەردەكانی رادەماڵی
ئەو پیاوێك بوو، هەر لە پیاوی نێو خەونەكانی مە دەچوو
بێوەی دەستی بەرمان كەوێ
ئەو دەستی یەك بە یەكی ئێمەی گرتبوو بەرەو ئاسۆی روونی خەبات
بێئەوەی گڕ لە خۆی بەردا، ببوە چرا و
ڕێی تاریكیی تێكۆشانی رۆشن دەكرد
ئەو كە رۆیشت، ژوورەكەی پڕ بوو لە وشە و قسەی جوان و
بۆنی وەفاو
سەبەتەی پڕ لە ئومێدو
چەپكە گوڵی خۆشەویستی
كتێبەكان كەساس كەساس لەسەر رەفەكانی خۆیان چاوەڕێ بوون
ئاخۆ كەی دەگەڕێتەوە لەم سەفەرەی
كە جێی هێشتین .. تەنها كچێك رۆژێ هات و پرسیاری كرد
بە گریانەوە ئەویش چوو
دوای وی، نەك ماڵ، بگرە كۆڵان و گەڕەكانیش مات بوون
بێ ئەوییان پێوە دیار بوو
ئەو دۆستێكی زرنگ و وریا و هێمن بوو
ئەو نە كەساس بوو نە هێڕ بوو
ئەو پیاوەی گشت خۆشمان دەویست
ماركسییەكی شۆڕشگێڕ بوو.

ئایاری ٢٠١٧

‌ 116 جار بینراوه‌
5/20/2017 11:11:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved