نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
ژیان بەپۆستەرە هەڵواسراوەكانی خەیاڵەوە
رەوەند ساڵح حسن

دەنگ
دەنگێك لەڕاستەوە
دەنگێك لەچەپ
دەنگێك لەمندا
دەنگێك لەتۆ
نوقڵانەیەكی شوم ئەدەن
دەنگمان درزی بردووە
ئەرێ یاسایەك هەیە؟؟
مرۆڤ فكری پێكەنینی راستەقینە بكا

پرسیار
ژیانێكی بێ‌ وەڵام
جیهانێكی گوماناوی
چاوەڕوانیمان تێزاوە
پرسیارگەلێك هستریای دروست كردووە
پیردەبین و
قورسایی سەر سنگمان دانانێین

ئەوك
ئەوكمان كەمۆڵەیەكە
تەڵخ
خەست
لیخن
مژول
ئاوازێكی خۆشنودی نادات
هەموو تاریكیمان قوت دا

ژن
توخمێكی سەیرە!!
نا سەیرنیە..!
سەیرە ژیان لەتری پێ دەباو
هەر بە پێوە وەستاوە
نا سەیر نییە..!
بەردەوام لەگەڵ توڕەیی شەپۆل وبادا
دەڕوا

ئاوێنە
بەتەلیسمەكانی خۆتم مەناسێنە
هەی ئاڵودەبوو بەقەموربوونم
جارێك پێستم هەڵدەرەوە
ئەودیوی دڵم پیشان بدە
گیا
ئاوەدانی لەناخت هەڵدەكا
بەیانیت لێ بەردەبێتەوە
دەشێكێتەوە بۆ فرمێسكی گوڵێ
فێرمان بكە سەوز سەوز بچینەوە

جەنگ
هێشتا عەسر لەچاوانمانەوە دەڕژێ
پاشماوەی شەوو
پاشماوەی هاڕەو
پاشماوەی پەیڤە هەلا هەلاكانی عیشق و
پاشماوەی رەفتە خوێناوییەكانی زەوی
لەكام سەنگەری نهێنیدا دەشاریەوە
هەی نابەڵەد
ئایندەشت بردین

شەو
با لەتلەتكردنی شەو
لەخۆر بكڕینەوە
ببینە شەوگەڕ لەسەر هەردرزێكی تاریكی
ئەوسا رەنگی شیعر دەكەین
ئەوسا سپی سپی دەپەیڤین

گۆرانی
ڕۆحم دەكرۆژێ
لەجەستەی خۆم هەڵدێم
ڕژێنی عیشق دەردەدەم
ڕێك عەدەمی خۆم دەدۆزمەوە

كتێب
زیندەخەوە
زەخرەفەی دڵی گەردوونە
نغرۆبوونی هەناسەیە
بۆم مەگەڕێن
لە ونبوونما
شەڕ لەگەڵ هیچ ئیمپڕاتۆرێك مەكەن
لەناو حیكایەتی چاوی ئەو وشەیەی
پێی دەڵێن شەرەف
غرورم بوراق بوراق دەچێتەوە

ژمارە
ئەو هەموو قولاپە لەدڵمان چەقین
ئەو هەموو نۆتانە كاڵ بوونەوە
ئەو هەموو گوللانە داهۆڵیشیان سمی
ئەو هەموو زەردەخەنە ژەنگاویانەمان تام كرد
ئەو هەموو.....
ئەو هەموو......
ژمێرەرێكمان پێویستە
بە ئەندازەی كیشوەرێك
تا قافڵەی ئەم هەموو شكستانە ریزبكا

دڵ
مقەست هەر كەدەم بكاتەوە
لافیتەیەكی دووكەرت بوون
بە باڵایدا هەڵدەواسێ
وای لەدڵ كەزاری هەبووایە!!!

مردن
كە شەڵاڵ بووین لەخاكەساری
پێناسەی ژیان دەبێتە تووڕەهات
گزیش لەتاقیكردنەوەی خودادا ناكرێت
دەبێ دەست بۆ مردن هەڵبڕین

مناڵی
زەنگی بەردێكە
ڕام دەچڵەێێنێ
زەنگی هەورێكە
گژمی هەموو تنۆكە شیعرییانەی
تەمەنێكی غوباراوی دەشواتەوە

خەون
ترسمان لەخەونەكانیش هەیە
نەمانخەنە چاڵی تاریكەوە
چیتر پێویستمان بە زرێپۆشێكە
ئاخر ژیان زۆر خراپ خۆی پێداكێشاوین

باران
مانشێتی مردنی خۆی هەڵكردووە
بۆ سەوزبوونی قاقڕی بەر زەینمان
سرودی نوك بوونەوە دەهێنێ
ئێمەش..
هیچ هیچ
خاڵی خاڵی.


نیشتمان
كە بای فیتنە هەڵیكرد
گێژاوی شەڕ لول لول هات
كە پرچەكانی ژن دڵی دا بە تفەنگ
پیاو پیاڵەو جگەرەی شكاند
ون دەبین و
نیشتمان دەچێتە نەخشەی بەرمۆدای ژیانەوە

من
میزاجی ئۆركسترای ژن بوونم تێك مەدەن
برینی بوونم
بوركانێكە
گەر زەمزەمەم گرت
هەرچی جگەرەیە دەیشێكنم
هەرچی دوكەڵە لوشی دەدەم
كودەتا دەكەم بەسەر خۆمدا

‌ 793 جار بینراوه‌
5/20/2017 11:41:59 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved