نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
دە ئەكتەری خاوەن زۆرترین كرێی پیشەیی


گۆڤاری (Forbes) لیستێكی بە ناوی دە ژنە ئەكتەر كە زۆرترین داهاتیان لە رێی كرێی پیشەییانەوە كۆكردۆتەوەو ئاشكراشیكرد جینیڤەر لۆرانس ژنە قەشەنگەكەی ئەمریكا بۆ دووەمین ساڵی یەك لەدوای یەكە لە ریزبەندی یەكەمینە، لۆرانس كاراكتەری مێینە لە فیلمی (The Hunger Gamse)بەر لە پاككردنەوەی باجەكانی سەر شسانی نزیكەی (46) ملیۆن دۆلار داهاتی بووە، بەمەش (13) ملیۆن دۆلاری لە میلیسیا ماكارتی زیاترە كە داهاتی ئەمساڵی (33) ملیۆن دۆلاربووە.
هەر بە پێی رباپۆرتێكی هەمان گۆڤار زۆرترین گرێی لەسەر دوایین فیلمی (The Hunger Gamse- Mocking_ Paet2) كە یەكێكە لە زنجیرە فیلمەكانی (The Hunger Gamse) ناودار وەرگرتووەو كۆی داهاتی فیلمی ناوبراو (654,4) ملیۆن دۆلاربووە، جگە لە داهاتەكانی فیلمی (Passengers) ـی خەیاڵ زانستی.

 ئەمەش لیستێكە بەناوی دە یەكەمەكان: 
(1) ژنە ئەكتەری ئەمریكی (جینیڤەر لۆرانس) داهاتی ساڵی 2016ـی نزیكەی (46) ملیۆن دۆلارە.
(2) ژنە ئەكتەری ئەمریكی (میلیسیا ماكارتی) ساڵی 2016ـی نزیكەی (33) ملیۆن دۆلارە.
(3) ژنە ئەكتەری ئەمریكی (سكارلێت جۆهنسۆن) ساڵی 2016ـی نزیكەی (25) ملیۆن دۆلارە.
(4) ژنە ئەكتەری ئەمریكی (جینیڤەر ئەنیشتۆنی) ساڵی 2016ـی نزیكەی (21) ملیۆن دۆلارە.
(5) ژنە ئەكتەری چینی (ڤان بینگ بینگ) ساڵی 2016ـی نزیكەی (17) ملیۆن دۆلارە.
(6) ژنە ئەكتەری ئەمریكی (چارلیس تیرۆن) ساڵی 2016ـی نزیكەی (16,5) ملیۆن دۆلارە.
(7) ژنە ئەكتەری ئەمریكی (ئیمی ئادامز)  ساڵی 2016ـی نزیكەی (13,5) ملیۆن دۆلارە.
(8) ژنە ئەكتەری ئەمریكی (جولیا رۆبەرتز)  ساڵی 2016ـی نزیكەی (12) ملیۆن دۆلارە.
(9) ژنە ئەكتەری ئەمریكی (میلا كۆنیس)  ساڵی 2016ـی نزیكەی (11) ملیۆن دۆلارە.
(10) ژنە ئەكتەری هیندی (دێیكا پادۆكۆن)  ساڵی 2016ـی نزیكەی (10) ملیۆن دۆلارە.     

‌ 108 جار بینراوه‌
5/27/2017 11:21:42 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved