نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
كورتیلە چیرۆك
عەبدولڕەحیم سەرەڕۆ


دابڕان
دوای ئەوەی لە هاورێكەی تووڕەبوو، بڕیاری دابڕانی دا بۆ ئەوەی جارێكی تر پەیوەندی دۆستایەتی نوێ نەكەنەوە، نامەیەكی بۆ نووسی : هاوڕێم، مرۆڤ و سەگ هەردووكیان هەر كۆیلەی نانن، بەڵام دووەمیان بە وەفاترە.

بەهەشت
رووی لە ئامادەبوانی ناو پەرستگاكە كردو وتی: برا موسڵمانەكان؛ بەهەشت نە حۆری تیایەو نە میوەجات و نەشیر و هەنگوین و مەینۆشی، بەهەشت بریتییە لە كتێبخانەیەكی گەورەی ئەبەدی تا هەتایە تیایدا كتێبی جوان و بەسوود و پڕ چێژ دەخوێنینەوە.
قد قامت الصلاە.. قد قامت الصلاە..  رەحمەتی خواتان لێبێ، بەریزەوە قامەت ببەستن.
كە لە نوێژەكەی بووەوە بینی كەس لە دوایەوە نەماوە.. بە تاسەبارییەكی ئاگرینەوە وتی : ئای خوایە!! خۆ ئەم مەخلوقانەی ئەم دەڤەرە دۆزەخیان پێ لە خوێندنەوە خۆشترە.

خەون
هاتە بەردەم دایكی و بە نازو نووزێكەوە وتی دایكە: بە مامۆستاكەم بڵێ یان دەبێ دەرمچوێنێت یان ئەوەتا خۆم دەكوژم، دایكەكە رووی تێكردو بە نەرمییەكەوە وتی: ئەمڕۆ خۆت بكوژیت زۆر باشترە لەوەی دوارۆژ ببیت بە دایكێكی نەخوێندەوار، ئەوسا پیاوەكەت و منداڵەكانت و رەنگە هەموو كۆمەڵگە بكوژیت.

متمانە
دەرگاكەی كردەوەوە چووە ناوە ماڵەكەوە، چاوەڕوان بوو دایكی شتێكی پێ بڵێت، هەرشتێك بێت.. تەنانەت بزەیەكی بەس بوو بێ ئەوەی ورتەیەكی بۆ بكات، ئەو پێویستی بە سۆز بوو زیاتر لەوەی پێویستی بە وشە بێت، ئیتر هەردووكیان بە بێدەنگی دانیشتن وەك ئەوەی لە پرسەی "متمانە"دا بن. 

چاوپێكەوتن
مایكەكەی ئاراستەكردو پێی وت: تۆ خێزانی ئەدیب و نووسەرێكی ناودار بوویت، چۆن گوزارشت لەو رابردووە جوانە دەكەیت كە لەگەڵ شادرەوان بە شانازییەوە بەسەرت بردووە؟
سەری بەرزكردەوەو بە هەناسە هەڵكێشانێكەوە وتی: لە ماوەی سی و دوو ساڵی هاوسەرگیریمان ئەوەی زۆرترین شت بێتەوە بیرم، هەمیشە شەڕی بژێوی و نانمان بووە.. هەمیشە برسیمان بووە، هەمیشە قەرزوقۆڵەمان لە نەخوێندەوارەكان وەرگرتووە!! 

گەڕانەوە
دوای گەشتێكی چەند ساڵە لە فڕۆكەكە دابەزی و رۆژی دووەم سەردانی فەرمانگەكەی كرد...
چاخانەكە جمەی دەهات لە خەڵكی بێكارو دەسبەتاڵ، منداڵێكی چڵكن و پڵكن دەستی لێ پان كردەوەو داوای یارمەتی لێكرد، ژنێك تا بۆی كرا كوڕە هەرزەكارێكی ریسواكرد چونكە بە تیلەی چاو بۆ كچەكەی دەڕوانی، گەنجێك چاوی ئەو هەموو تابلۆیەی نەدەبینی و بەپرسیاركردن بەشەكانی دەدۆزییەوە، پۆلیسێك دەپاڕایەو هاواری دەكرد: برایان لە رای خوا سەرەكە تێك مەدەن، دەسگێڕێك پڕ بە بازاڕەكە دەینەڕاند: وەرنەوە هەرزانمان كرد.. هەرزان و تاڵان و ئێوارەیەو دەڕۆینەوە، شۆفێرەكە بەدەم پرتەو بۆڵەو گازندەیەكی شەرمنانەوە وتی: ئەرێ كاكە خۆ دوو نەفەرتان پارەی نەداوە.
ئەوەی گۆڕابوو بە تەنها وێنەی سەرۆك بوو!!  

كۆنفرانس
دوای دەرچوونی لە كۆبوونەوە باڵاكە، بە رۆژنامەوانەكانی وت: خۆشبەختانە سەركەوتنمان بەدەستهێنا، كۆبوونەوەكەمان زۆر ئیجابی بوو، ئومێدمان ئەوەیە لە ماوەی داهاتوودا كاری گەورەتر بكەین.
لەولاترەوە دوكانی شەربەت فرۆشەكە گۆرانییەكی حەسەن زیرەكی لەسەر دیجەیەكە خستبووە دەنگ، كە دەیوت: كرماشان شاری شیرینم ... خۆشم دەوێی كچە جیران.
لەبەر خۆیەوە وتی ئەوەیە.. ئێمە وڵاتمان خۆش دەوێ..  خاتری كچە جیرانیش ناشكێنین.

‌ 179 جار بینراوه‌
5/27/2017 11:34:44 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved