نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
خەونەكانمان لە نێو ئەنگوستەكانمانەوە دێنە دەرێ
سەڵاح حەمە ئەمین

خۆم بەسەر تەمەنە ونبووەكەمدا
شۆڕ ئەكەمەوە،
چەندین ساڵە
هەنگاوەكانم
بەدوای ناونیشانێكی
هەڵەدا وێڵن
تەمەنم لە نێو
هێڵە چەماوەكانی لەپمدا
دێتە دەرێ و
تا ئەمیستا
وێڵ بوونەكەم
كۆتایی نەهاتووە.
***
خەونەكانم
گشت شەوانێك
لەنێو لێفەی ( با ) و
لق و پۆپی درەختی سەرمادا
رۆژ ئەكاتەوە
گشت بەیانیانێكیش
لێفەی شەوانم
ئەبێتە بالیفی بەفرو
لەژێر سەرمدا
گرمۆڵە ئەبیت،
هەموو بەیانیانێك
خەونە بەفرینەكانم
كەم ئەكەن و ئەتوێنەوە.
***
سەردەمانێك
قریشكە وبڵیسەی هەور
هەموو شەوانێك رێگەمانی رۆشن ئەكردەوە
هەموو شەوێك
تا بەرەبەیان قژی خەونەكانمانی ئەهۆنییەوە
بارانیش
هەموو شەوێك
بەدوامانەوە جێ پێیەكانمانی
لە جەندرمەكان ئەشاردەوە
لەو سەردەمەدا
خەونەكانمان
هەموو رۆژێك
گەز گەز باڵایان ئەكرد....
ئەفسوس
لەم سەردەمەشدا
هەموو رۆژێك
خەونەكانمان
لەنیو ئەنگوستەكانمانەوە دێنە دەری.
***
چەندین ساڵە
خەونەكانمان
لە نێو تاریكی شەوی
كپ و ماتدا
***
لەدایك ئەبن
لەبەر رۆشنایی
چەخماخەو هەورە تریشقەدا
گاگۆڵكی ئەكەن
ئەكەونە سەر پێ
خەونەكانمان
بست بە بستی
خاكی ئەم وڵاتە پەی ئەكەن
بە شەقەی باڵ
شاخ و دۆڵ و
كێو نامینیت
لەسەریان نەنیشنەوە
خۆیانی تیا حەشار نەدەن
ئەفسوس
خەونەكانمان
لەگەڵ گزنگی بەرەبەیانا
كە خۆر هەڵدێت
ئەدەن لە شەقەی باڵ و
ئەم دەڤەرە بەجێ دێڵن.
***
هەموو شەوێك
تاریكی
بەرەو شەقامەكانی وێڵ بووندا
پەلەكێشم ئەكات،
لەگەڵمدا
یەكە یەكە
دەرگای خەونە كڵۆم دراوەكان
بەسەر ئەكاتەوە
رەشە باش
لەم وەرزەی خەزانی خەونەدا
لەنێو ئەنگوستی خەونێكی
بەساڵاچووەوە
دێتە دەرو
خۆی بە مەملەكەتە
شەكەت و ماندووەكەمدا ئەكات
لە كوچەو شەقامی
ئەندێشەكانیدا
گوزەر ئەكات
لەو ساتە وەختەدا
( با ) لە پاڵ تاوەرێكی بەساڵاچوودا
خۆی ئەشارێتەوە،
رۆشناییەكان
خۆیان حەشار ئەدەن و
زمانیان لە گۆ ئەكەوێت
نامەی عیشق ناخۆیننەوە
رەشەبا
لەو ساتەدا
یەكە یەكە
تروسكەی مۆمەكان ئەكوژێنێتەوە.



‌ 173 جار بینراوه‌
6/3/2017 11:07:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved