نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
 شوانكارەی بێهودە تابلۆی هونەرمەندی بەریتانی ولیام هۆڵمان هانت، 1851
ئا / پەڕەمووچ

بۆ ئەوەی لەم تابلۆیە بگەین دەبێت بۆ ماوەی نزیكەی دوو سەدە كاتژمێر بە پێچەوانەوە بسووڕێتەوەو بگەینە ناوەندەكانی سەدەی نۆزدەهەم، ئەو ماوەیەی ئینگلتەرا هەندێك چاكسازی كولتووری و گۆڕانكاری سیاسی بەسەردا هات و بووە هۆی وەرچەرخانی ژیان بە هەردوو رەهەندی ئایینی و كۆمەڵایەتییەوە، هەر وەك دەبێت پێداچوونەوەیەكی خێرا بەناو ئەو گرتانەدا بكەین كە تابلۆكە وەك بیانوویەكی مێژوویی پیشانمانی دەدات.
زەمینەی تابلۆكە وەك هێڵێكی گشتی بریتییە لە دیمەنێكی دڵفریبی گوندنشینان كە كۆمەڵێك ماڵات و دارودەوەنی تێدایە، لەناوەراستی تابلۆكەدا كە بابەت و ناوەڕۆكی بابیەتەكەیە گەنجێك و كچێكی زۆر جادوویی لەسەر چیمەنێكی سەوز دانشتوون و باخەڵی كچەكە پڕە لە سێو، هەر لە پۆشاك و شێوەو روخساری گەنجەكەوە دیارە كە شوانكارەیەو ماڵاتەكەی پێ سپێردراوە تا چاودێرییان بكات، بەڵام ئوەی دەبینرێت هیچ بایەخێكی بە ماڵاتەكە نەداوە چونكە شتێكی تر بۆتە جێی گرنگی و سەرقاڵی كردووە، ئەویش كچێكی شۆخو شەنگی كەڵەگەتە كە وێرای ئەوەی شوانكارەكە هەستی خۆشەویستی بۆ دەردبرێت بەڵام ئەو نیشانەكانی نازو خۆپەرێزی لەسەرە؛ ئەگەرچی لە ناخەوە ئەو دۆخەی پێ پەسەندە.باخەڵی كچەكە پڕە لە سێو واتا پڕە لە چێژو خۆشیەكان كە خۆی لە خۆیدا رەهەندێكی ئیرۆسی بەمانای ژیان دەرەبڕێت.
لە دیوێكی تری تابلۆكەدا ئەوەی بە هیچ شێوەیەك ئاوری لێ نەدراوەتەوە ماڵاتەكەیە كە دەبوو ئەو شوانە هەموو تینێكی بەرپرسیارێتی لەخۆ بگرێت.
وردەكاریەكانی ناو تابلۆكە زۆر روون و ئاشكران زۆر بە وردی راكێشراون كە تا رادەیەكی زۆر باش لە وێنەیەكی فۆتۆگرافییەوە نزیكن. ئەوەندەمان بەسە كە وێنەیەكی جوانی دارستانی كێشاوەو كە پڕە لە دارو دەوەن و پەلك و گوڵالەو بەرد بۆ ئەوەی ئاستی بەهرەمەندی خۆی لەو هونەرە دەرخات.
لە زۆربەی تابلۆكانی هانتدا بوونی هەمیشەیی رانەمەڕ و كەشو هەوای گوندی و دیمەنی دڵگیری سروشتی دەبینین، ناوبراو دوای تەواوبوونی لەم تابلۆیە بەماوەی ساڵێك تابلۆیەكی تری لەسەر رانە مەڕەكان كێشاوە بە ناوی (ماڵاتە بەجێماوەكان) تیایدا مەڕەكان بەسەر هەڵدێرەكاندا پەرشوبڵاوبوونەتەوەو هەندێكیان چی نەماوە بەرببنەوەو بكەونە خوارەوە، ئەوەی جێی سەرنجە لە تابلۆی دووەمدا رانەمەڕەكە زۆر بێ خاوەنەو شوانكەرەكەش نە لەدوورو نە لە نزیكەوە لە تابلۆكەدا بوونی نییە كە دەبێ ئاراستەیان بكات و لە هەڵدێرو بوونی دڕندەكان بیانپارێزێت.
ریزبەندی زەمەنی كێشانی هەردوو تابلۆكە ئاماژەیەكی هێماییان تێدایە كە مەبەستی سەرەكی هونەرمەندەكەیە، لە تابلۆی یەكەم كە تابلۆی بەردەستەمانە شوانكارەكە وەك جەستە بوونی هەیە بەڵام ئەركەكەانی خۆی جێ هێشتووەو بە ویژدا لە شوێنێكی ترو خەریكی بەزمێكی ترە، بەڵام لە تابلۆی دووەمدا شوانەكە بە هیچ شێوەیەك بوونی نییە و رانەكە رووبەرووی سامناكی رەها بۆتەوە.
لەو سەردەمەی كە ولیام هانت ئەو دوو تابلۆیەی كێشاوە، ئینگلتەرا دووچاری مشتومڕێكی گەرم بووە لە نێوان كڵێساو كۆمەڵەكانی ئینگلیكانی نەتەوەیی، هەر لەو سەردەمەش ئایین كرا بە ئامانجی رەخەگران بەوەی نەیتوانیوە بنەماكانی ئاكاری كریستانی لە بەرێوەبردنی كۆمەڵگەدا جێبەجێبكات و تووشی هەڵدێری كردووە زیاتر لەوەی كە بەرەو پێشەوەی ببات، هاوكات دەنگۆی هەبوو كە نیشتمانی بەریتانی پارێزراو نییەو ئەگەری هەیە هێزەكانی فەرەنسا بە سەركردایەتی نابلیۆن پۆناپارت لایەنگرانی بیری نوێی ئازادی لەناوخودی بەریتانیا خاكی ئینگلتەرا دووچاری داگیركردن بكەن.
بەم شیكارییە مێژووییە بۆمان روون دەبێتەوە كە تابلۆكە زیاتر سیاسیە وەك لەوەی ستاتیكی بێت و باسی شوانكارەیی و ماڵات بەرێوەبردن بكات لە چیمەنێكی ناو دارستاندا، شوانكارلاە لێرە گوزارشت لە قەشە بێهوودەكانی دەسەڵاتی بەریتانی دەكات كە لە ئەركەكانیان كەمتەرخەمن و كۆمەڵگە نەسەركردەو نە رابەرێكی نییە چارەنووسی لەناو كۆمەلانی تر دیاری بكات.
لە دەرەنجامدا ئەم تابلۆیە و تابلۆكانی تری هانت یەكتری تەواو دەكەن و هەر یەكەیان گوزارشت لە سەردەمێكی سیاسی دیاریكراو دەكات و دەكرێت لەسەر ئاستی سۆزداری باسی خەڵكی گشتی و عەوام بكات و بەلام لە روویەكی ترەوە تانە لە دەستەبژێری فیكری و سیاسی رۆشنبیرانی سەردەمەكە دەدات.
جێی باسە بیرۆكەی بە هێماكردنی شوانكارە بۆ یەكەمجار لە بڕگەیەكی شیعری لە شانۆ نامەی لیێرپاشای شكسپیردا هاووە باس لە شوانكارەیەك دەكات هەموو ئەركەكانی خۆی بەرامبەر بە ماڵاتەكەی جێ هێشتووەو خۆی سەرقاڵی هەندێك مەسەلەی لاوەكی كردووە كە لە دیدی كۆمەڵگەوە نابووت و بێ كەڵكن.
ولیام هانت پیاوێكی ئایینی بووەو زۆر لەسەر ویستی ئایین و هەڵسوكەوتی جوان بووە، بەڵگەش بۆ ئەوە تابلۆیی “رابوونی ویژدانە”، هاوبار زۆر پابەندبووە بە نەریتی شێوەكاری پێش رافائیلی، هاوڕێی گیانی بە گیانی هەر یەك لە جۆن ئیفریت و میلێ و دانتی و گابریل رۆزیتی بووە.
لە بەشێك لە قۆناغەانی ژیانیدا بە مەبەستی گەڕان و پشكنین سەردانی تەل ئەبیبی كردووەو چەندین بایەتی بۆ كێشانی تابۆكانی بەسەركردۆتەوە، لە یەكێك لە سەردانەكانی دووبارە شوانكارەیی دێتەوە ناو تابلۆكانی بەناوی (بەرانی قوربانی) كە بابەتەكەی لە چیرۆكێك لە تەورات وەرگرتووە.

******

* ولیام هۆڵمان هانت شێوەكاری بەریتانی لە 2/ـی نیسانی ساڵی 1827 لە لەندەن لە دایكبووە، هۆڵمانی باوكی زۆر هۆگری خوێندنەوەو شێوەكاری بووە، بۆیە بە منداڵی دەیخاتە بەر خوێندن، كە دەگاتە تەمەنی حەڤدە ساڵی دەچێتە ئەكادیمیای پاشایەتی لە لەندەن، ساڵی 1846 یەكەم تابلۆی خۆی ناردۆتە ئەكادیمیای ناوبراو و دواتر چەندین بەرهەمی ناوازەی بۆ هەمان شوێن وەك وەفایەك بە دیاری ناردووە، ساڵی 1854 چۆتە سەردانی رۆژهەلاتی ناوەراست و بۆماوەیەك لە سوریاو فەلەستین ماوەتەوە، هەر ئەو گەشتە وەرچەرخانێكی مێژووی لە ژیانیدا بەرپا دەكات و بە هۆیەوە دەبێتە هونەرمەندێكی ناسراو چ لەسەر ئاستی گشتی و چلە ناوەندە هونەرییەكانی بەریتانی.
دوای ژیانێكی لێوانلێو لە ماندوونەناسی بەردەوام كێشانی دەیان تابلۆی جوان لە 7/ـی كانوونی یەكەمی ساڵی 1910 كۆچی دوای دەكات و لە 12/ـی هەمان انگدا بە رێورەسمێكی میللی زۆر گەورە لە كاتدرائیەی قەشە پۆڵس بەخاك دەسپێردرێت.

‌ 54 جار بینراوه‌
6/10/2017 10:42:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved