نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
“ بوخچەكەی مــریـــەم “
فەخرەدین گەرمیانی

داوا مەكە بوخچەكەم بكەمەوە
نایكەمەوە؟
ئەو بوخچەیە رازو نیازی،
كوڕو كناچەیەكی گەرمیانەو
پڕە لە نهێنی ئەنفال!!
هەڵی ئەگرم تاكو سەت ساڵ!
بۆ بیكەمەوە؟
ئەم بوخچەیەم لە چوار لاوە گرێداوە!
بە چوار گرێی بەهێز، شەتەك داوە!
یەكەم گرێی خۆشەویستیی
كوردستانە
دووەم گرێی، كڕووزانەوەی
ئەو گەرمیانەی كە وێرانە!
سێهەم چاوەڕوانیی، دڵدارەكەم تا دێتەوە!!
چوارەم ناڵێم، خۆت بیزانە!!!
نایكەمەوە ئەم بوخچەیەم!
چەندین ساڵە چاوەڕوانم
تا ئەو كراسە گوڵباتمانەی لە كەركووكەوە
 باوەم هێنای بۆ شاییەكەم،
بۆ شەوێكیش بێت لەبەری كەم و
بچمە ژوانی دڵدارەكەم
ئاخ، حەسرەت كوشتمی و تەمەن رۆیشت
نۆزدە ساڵە چاوەڕوانم،
نە دڵدارەكەم لە سەفەری لمستان هاتەوە
نە خەونێكی ئارامبەخشیش بوو بە میوانم،
بۆیە من بوخچەكەم ناكەمەوە،
تا ئەو مێخەكبەنەی دامنابوو لە ملیكەم،
بۆنەكەی نەچێ بە خۆڕایی
بە لووت و كەپووی بەرپرسانا،
ئەو كراسە گوڵباتمانەو كەوای خامەك
 باوەم هێنای بۆ شاییەكەم
نەڵێن كۆنەیەو باوی نییە لەم زەمانە،
كنا باوانێكیتان ئێژن ئێستا،
باوی جاش و خۆفرۆش و خائینانە،
سەرزلەكانی كوردستان، باسی ئەنفال ناكەن!!
كۆشك و تەلار بەرزئەكەنەوە، بێباكانە
ئەنفالی چی؟ كۆشكە هێمای سەركەوتنی
شوڕشگێڕە دزەكانە،
دەلێم گەڕێن با بوخچەكەم چۆن گرێداوە،
باهەروا بێت،
بڕوا بكەن گەر بوخچەكەم بكەمەوە!!
 چ ئابڕووتان هەیە؟
وەك دووكەڵی سووتاندنی خانوەكانمان،
لە گەرمیان و لەكوێستان و بادینانا
وەك گەردەلوول باریك باریك
هەمووی دەچێتە تاقی ئاسمانا!!

‌ 69 جار بینراوه‌
6/10/2017 10:45:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved