نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
تینی غەریبی لێ دەكردم بە پرسیار
جومعە رەجەب

لە زەمەنێكدا دەژیام
نیوەی تەمەنی خۆی لە غەریبیدا دەبینی
هەزارەها تیاترۆ لێم رادەپەڕین
زەماوەندی تەزووی رۆحی تارماییەكان
لە تێلوی وێژدانی مەرگدا
مێژووی عیشق
پیاهەڵچوونێك
راوەستانێك
پەنجەی نارەزاییان بۆدرێژدەكردم
لە پێناو راستییەكدا
وەڵامدانەوە.. پەنای لێ دەگرتم.
بە چەند هەنگاوێك دووركەوتنەوە
لە بازنەیەكی داخراودا
بێدەنگییەكەی تاقە وەڵام
مێژوویەكی نەزۆك و
جەستەی رووتی ئێمە
لە ئاتەشگایەكی زەردەشت
تەمەن ئەكیڵێ.
ئەوەتانێ..
بەردوخوێن و ئەبەدییەتی تەمەن
كرنۆش و كاسە سەری خوڵقاند
لەم شارە پر لە تاوانە
 لق و پۆپەی هاوزمانەكانی دائەپاچێ
رۆژگارێك بوو..
چەند بڕگەیەكی لوتكەی لەزەت و
حەیای مەرگ
تینی غەریبی لێم دەكردە پرسیار
زەنگی ئەم وشانە
لەناو ویژدانی
خۆما..
وەڵامی دەوێ
لە گۆشەی دیرێكدا
 رەنگدانەوە
یاداشتی چەند ساڵە
هێمایەكە
قاسیدێكە
كۆتاخاڵی مێژووی تالاوی رۆحی
بەسەر سەرمەوە شەهوەت دەسووتێنێ
ئەمە پرسیارێك بوو
گوناه.. ژان.. مەرگ
لەوڵاتێكی سەربڕاودا
نەكەس دەزانێ روو لە كوێ دەكات..
نەخۆیشی.
چ دوونیایەكە
رەشنووسی چیرۆكی سەفەربەر
بە هێڵی رەش.. سوور
دوێنێ‌ و ئەمڕۆی سەر لاپەڕەكان
زوو برووخێ.
لە چێژی ئینسانییا سەمای دەكرد
گوێی لێبگرن
دەبێ ئەو رێگایە ببڕین
لە نێوان خۆم و
وشەكانی ژانی خۆم
هەموو هەنگاوەكانی لێ دەكردم بە پرسیار
لەهەر لەنگەرێكدا
مانەوەی تۆ مێژوووی نەنووسراوە.
لە كوانی چاوی بڕواتا
تیاچوون وزەرێكە
یاخیبوون نەعرەتێكە
ونبوون
 پاشایی وڵاتێكە.

‌ 90 جار بینراوه‌
6/10/2017 10:47:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved